زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی شێرلۆک

شێرلۆک (بە ئینگلیزی: Sherlock) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی بەڕیتانییە و لە جۆری تاوان و درامایە و وێنەیەکی ئێستا بۆ کارەکانی لێکۆڵەر شێرلۆک ھۆڵمزی ئارتەر کۆنان دۆیڵ پیشان دەدات، زنجیرەکە لەلایەن ستیڤن مۆفات و مارک گاتسەوە دروستکراوە و لە پاڵەوانێتی بێنێدیکت کەمبەرباچ و مارتن فریمنە بە ڕۆڵەکانی شێرلۆک ھۆڵمز و دکتۆر واتسن.

١٣ ئەڵقە لە زنجیرەکە بەرھەمھێنراوە و سێیەکی سەرەتا لە ساڵی ٢٠١٠ پەخش کرا، وەرزی دووەمی زنجیرەکە لە ساڵی ٢٠١٢ پەخش کرا، و وەرزی سێیەمی زنجیرەکە لە کانوونی دووەمی ٢٠١٤ دا بەدوایدا ھات. ھەروەھا بەرھەمھێنەری جێبەجێکار ستیڤن مۆفات ھەستا بە ئەستۆگرتنی بەرھەمھێنانی وەرزی چوارەم کە لە ساڵی ٢٠١٧ دا پەخشکرا. زنجیرەکە بۆ زیاتر لە ٢٠٠ ناوچە فرۆشرا.

شێرلۆک
زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی شێرلۆک
چەشنفیلمی تاوان
دانەر
وەرگیراو لەشێرلۆک ھۆڵمز 
لە لایەن ئارتەر کۆنان دۆیڵ
نووسەر
  • مارک گاتس
  • ستیڤن مۆفات
  • ستیڤن تۆمبسن
ئەکتەران
ئاوازدانەر(ان)
  • دەیڤد ئاڕنۆڵد
  • مایکڵ پڕایس
وڵاتی بەرھەمھێنەرزنجیرەی تەلەڤیزیۆنی شێرلۆک شانشینی یەکگرتوو
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان٤
ژمارەی ئەڵقەکان١٣ (پێرستی ئەڵقەکان)
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر
  • مارک گاتس
  • ستیڤن مۆفات
  • بێڕڵ ڤێرتو
  • ڕێبێکا یاتۆن
  • بێسان جۆنز
  • سو ڤێرتو
بەرھەمھێنەر(ان)
  • سو ڤێرتو
  • ئیڵەین کامیرۆن
مۆنتاژ
  • چاڕڵی فیڵیپس
  • ماڵی ئیفەنز
  • تیم پۆرتەر
  • یان مایاڵز
وێنەگر
  • فابیان وانگەر
  • ستیڤ ڵاوێس
کامێراکامێرای یەکدانە
ماوەی پەخش٨٥–٩٠ خولەک
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر
  • فیلمەکانی ھارتسوود
  • بی بی سی وێڵز
  • دەبلیو جی بی ئێچ
پەخش
تۆڕ
  • بی بی سی وەن
  • بی بی سی ئێچ دی (٢٠١٠)
  • بی بی سی وەن ئێچ دی (٢٠١٢–ئێستا)
  • پی بی ئێس (٢٠١٠–ئێستا)
فۆرماتی وێنە576i50
1080i50 (کوالێتی بەرز)
فۆرماتی دەنگستۆریۆفۆنیک
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٢٥ی تەممووزی ٢٠١٠ (2010-07-25) – ئێستا
گرێدان بۆ دەرەوە
ماڵپەڕی فەرمی
PBS Official Website

ئەو کاتەی بیرۆکەی دروستکردنی زنجیرەکە بۆ مۆفات و گاتیس ھات، ئەوان لە گەشتێک بوون بۆ شاری کاردیف تا زنجیرەی «دکتۆر ھوو» بنووسن، بیرۆکەکە بریتیبوو لە بەرھەمھێنانی لەبەرگرتنەوەیەک بۆ کارەکانی ئارتەر کۆنان دۆیڵ، و تێیدا شێرلۆک ھۆڵمز تەکنەلۆژیاکانی ئێستا بۆ یارمەتیدانی لە شیکارکردنی دۆسییەکان بەکاربھێنێت، وەک بەشداربوو لە دروستکردنی زنجیرەکەدا، ھەر یەکێک لە مۆفات و گاتیس لە نووسنی یەک ئەڵقەی ھەر وەرزێک بەشداربوون، ئەمەش لە کاتێکدا ئەڵقەکانی تر لەلایەن ستیفن تۆمبسن دەنووسران. بەھۆی کارەکەی لە شاکارە ھونەرییەکاندا، فیلمەکانی ھارتسوود زنجیرەیەکیان بۆ سوودی بی بی سی بە ھاوبەشی لەگەڵ WGBH بەرھەمھێنا. زنجیرەکە بە شێوەیەکی سەرەکی لە کاردیف، و چەند شۆێنکی تر تۆمار کراوە، و ھەروەھا شەقامی گاور لە لەندەن وەک شەقامی ٢٢١ب بەیکەر بەکارھێنراوە، کە ئەو شەقامەیە کە ھۆڵمز و واتسن تێیدا دەژیان.

زنجیرەکە ھۆڵمز وا دەنەخشێنێت کە «لێکۆڵەرێکی ڕاوێژکارە» و یارمەتی پۆلیسی میتروبوڵیتان و بە تایبەتی لێکۆڵەری پشکنەر گرێگ لستراد (ڕوپەرت گرەیڤز) لە شیکارکردنی تاوانەکان دەدات، ھۆڵمز لەلایەن ھاوماڵەکەی دکتۆر جۆن واتسنەوە یارمەتی دەدرێت کە لە خزمەتی سەربازی گەڕاوەتەوە، لەگەڵ ئەوەی زنجیرەکە تاوانی جیاواز پیشان دەدات، بە بەردەوامی شەڕی نێوان ھۆڵمز و دوژمنە گەورەکەی جێم مۆریاتی (ئاندرو سکۆت) پیشان دەدات. ماوە ماوە، زانای نەخۆشییەکان مۆڵی ھۆپەر (لویز بریلی) یارمەتی شێرلۆک دەدات لە شیکارکردنی دۆسییەکاندا. ھەروەھا چەند ڕۆڵگێڕێکی تری وەک ئونا ستابس بە ڕۆڵی خاتوو ھدسن و مارک گاتس بە ڕۆڵی مایکرۆفت ھۆڵمز برا گەورەی ھۆڵمز شایەنی سەرنجن.

دوای ئەڵقەیەکی پێشکەش نەکراو لە ٢٠٠٩دا، وەرزی یەکەم بە سێ ئەڵقە کە ھەر یەکێکیان ٩٠ خولەک بوون لەسەر بی بی سی وەن و بی بی سی ئێچ دی ڤی لە ٢٠١٠ پەخش کران؛ پاشان وەرزی دووەم لە ٢٠١٢ دا پەخشکرا و بەدوایدا ئەڵقەیەکی تایبەت پێش دەرچوونی وەرزی سێیەم لە کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ھات. پێشوازی ڕەخنەیی بە شێوەیەکی گەورە ئەرێنی بوو، و زنجیرەکەش بووە خاوەنی زۆرێک لە لێدوانی ستایش کە وەسفی کوالێتی چیڕۆک و ڕۆڵی ئەکتەرەکان و دەرھێنانیان دەکرد. زنجیرەی شێرلۆک بۆ زۆر خەڵات پاڵێورا، وەک خەڵاتی ئەکادیمیای بەریتانی بۆ بەرنەمە تەلەڤیزیۆنییەکان، و خەڵاتەکانی ئێمی و توانی چەندەھای لێ بباتەوە.

وەرزی سێیەم دەرچوو کە لەسەر دی ڤی دی و بلو ڕای پەخشکرا، ئەمەش لەگەڵ چەند کارێکی تری سێر ئارتەر کۆنان دۆیڵ، و ھەروەھا مۆسیقای تۆمارکەریی لە بەرھەمھێنانی دەیڤد ئارنۆڵد و مایکڵ برایسە. لە کانوونی دووەمی ٢٠١٤ بەرنامە مۆبایلییە فەرمییەکەی بە ناوی «شێرلۆک: ھێڵەکە» (بە ئینگلیزی: Sherlock: The Network) دەرچوو. لە ٢ی تەممووزی ٢٠١٤دا، نوێکردنەوەی زنجیرەکە بۆ وەرزی چوارەم ڕاگەیەندرا کە لە سێ ئەڵقە پێکھات، و لەگەڵ دەستپێکی ٢٠١٦ تۆمار کرا، ئەمەش دوای پەخشکردنی ئەڵقەیەکی تایبەت بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی ساڵی ٢٠١٥، کە کارکردن لەسەری لە کانوونی دووەمی ساڵی پێشوو دەستی پێکرد. مارک گاتس ئاماژەی بۆ وەرزە نوێکە کرد و وتی ھۆڵمز و واتسن ھەڵسان بە ئەنجامدانی چەندین سەرکێشی نوێ و سەرنجڕاکێش کە پێشتر ئەنجامیان نەداوە، و ھەروەھا ستافەکە بۆ گەڕانەوە بۆ کارەکەیان زۆر پەرۆشن. سەرچاوەکانی تر دواکەوتنی تۆمارکردنی وەرزی چوارەم بۆ پڕی خشتەی ڕۆژانەی پاڵەوانەکانی زنجیرەکە مارتن فریمن و بێنێدیکت کەمبەرباچ دوای بەدەستھێنانی ژیاننامەیەکی سینەمایی سەرکەوتوو دەگەڕێننەوە. ستیڤن مۆفات نووسەری بەشداربووی زنجیرەکە ئاماژەی بەوە کرد کە چاوەڕێی ئەوە نەبوو شێرلۆک وەرزی سێیەم تێپەڕێنێت، و لەسەر ستافی بەرھەمھێنان بوو کە پاڵەوانەکانی ڕازیبکات تا بگەڕێنەوە بۆی دوای ئەوەی بەھۆی تاقیکردنەوە سینەماییەکەیانەوە پێویستیان پێی نەما.

لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠١٦ دا، تۆمارکردنی وەرزی چوارەم دەستی پێکرد تا لە ٢٠١٧ پێشکەش بکرێت، و مارک گاتس دڵنیای کردەوە کە وەرزی چوارەم وەک پێشووەکەی دەبێت و لە ئەڵقەیەکی تایبەت لە سەرەتادا و سێ ئەڵقەی تر بەدوایدا پێکدێت. ھەروەھا بەرھەمھێنەر ستیڤن مۆفات وتی دەکرێت وەرزەکە ببێت بە کۆتا وەرزی زنجیرەکە، ئەمەش لەبەر ئەگەری بەشداری نەکردنی پاڵەوانی زنجیرەکە بێنێدیکت کەمبەرباچ لە وەرزەکانی داھاتوودا بەھۆی سەرقاڵییەوە، ھەر چەنێک دواتر لەم قسانەی پەشیمان بووە و سووربوونی خۆی لە بەرھەمھێنانی وەرزی پێنجەمی زنجیرەکە ڕاگەیاند.

یەکێک لە ڕەخنەگرەکان وتی کە زنجیرەکە بە ڕێگایەکی بلیمەتانە و زانیارییەکی زیرەکانە ڕووداوەکان دەگێڕیتەوە و کەسایەتییەکان بە شێوەیەکی تایبەت و درامی بە قووڵبوونەوە بە لایەنە مرۆڤییەکەیانەوە بە جۆرێک دروست دەکات. ئەوەشی زیاد کرد لەگەڵ ئەوەی لایەنی درامی لە کارەکەدا بەڵام کارەکە «خۆشییەکی پووخت و ژەمێکی سەرنجڕاکێش و زۆر تایبەت بۆ بینەر پێشکەش دەکات». ھەروەھا وتی لەگەڵ ئەوەی ھەر ئەڵقەیەک کاتژمێر و نیوێکە، کە وای لێکردووە لە فیلمەکانەوە نزیک بێت، بەڵام لە ڕووداوەکانیدا پەیوەنتیدارە. ئەوە لە زنجیرەکەدا بە تایبەت دانراوە کە دەربارەی شێرلۆک ھۆڵمزە و نوێتی و پێشکەوتنی پێدراوە «واتە گەردوونێکی نوێی لەلایەنی ھونەری لە بوواری نووسینی ڕووداوەکان و گێڕانەوە بە ڕێگایەکی زیاتر کێشکراو و ڕازیکردن دەربارەی کارێک لەباتی گێڕانەوەی لە سەردەمێکی زۆر کۆندا پێداوە.» لەگەڵ ئەوەشدا زۆرێک لە ئاشقانی کەسایەتی شێرلۆک ھۆڵمز ڕەخنەیان لە گۆڕانی زنجیرەکە گرتووە و لەبەرگرتنەوە ڕاستەقینەکەیان زیاتر بەدڵبووە کە ڕووداوەکانی لە چاخی ڤیکتۆریادا لە سەدەی نۆزدەیەمدا ڕوودەدات ھەر وەک چۆن ئارتەر کۆنان دۆیڵ لە ڕۆمانەکانیدا دایناوە. ھەندێک لە پێگەکانی ڕۆمانە ڕاستەقینەکە ماونەتەوە، تەنانەت گەر بە شێوەیەکی نوێ بێت. بۆ نموونە بۆرییە بەناوبانگەکەی بە لەزگەکانی نیکۆتینی سەدەی بیست و یەک گۆڕدراوە، ئەمەش لە کاتێکدا شێوە سەرەکییەکەی وەک کڵاو و پاڵتووەکەی و ژەنینی کەمان نەگۆڕاوە و ھێڵدراوەتەوە.

بەرھەمھێنان

بیرۆکە و پێشخستن

ستیڤن مۆفات و مارک گاتس لە بیرۆکەی زنجیرەکە و تێگەیشتنەکەیدا داھێنەرانە بوون. پێشتر مۆفات لە ڕۆمانی دۆسییە سەیرەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز ھاید لە زنجیرەی جێکڵ کە لە ساڵی ٢٠٠٧ دەرچوو، کاری دەکرد، لە کاتێکدا گاتس کاری لەسەر ئەڵقەیەکی زنجیرەی دکتۆر ھوودا (مردووە شێواوەکان) دەکرد. ھەر یەکێک لە گاتس و مۆفات لە زنجیرەی دکتۆر ھوودا نووسەر بوون، و گوفتوگۆیان لەسەر بیرۆکەی دروستکردنی چیڕۆکی زنجیرەی شێرلۆک کردووە لە کاتی گەشتێکیاندا بۆ شاری کاردیف، کە بنکەی بەرھەمھێنانی زنجیرەی ھووە. کاتێک لە شاری مۆنت کارلۆ لەبەر دابەشکردنی خەڵاتەکان دەمانەوە، بەرھەمھێنەر سو فریتۆ ھانیدان بیرۆکەکە بەخۆیان پێشبخەن پێش ئەوەی تیمێکی تر پێشیان بکەون. پاشان لە ئەیلوولی ٢٠٠٨ دا ئەو دوانە بە بانگکردنی ستیڤن تۆمبسن ھەستان تا لەگەڵیاندا کار بکات.

گاتس ڕەخنەی لە کارە تەلەڤیزیۆنییە پێشووەکانی شێرلۆک ھۆڵمز گرتووە و وتوویەتی کە زۆر خاوە، چونکە زۆربەی کاتی جەنگی جیھانی دووەمدا تۆمار دەکات. شێرلۆک ھۆڵمز لە زنجیرەکە جۆری نوێی تەکنۆلۆژیا بەکاردەھێنێت، وەک کورتە نامە و ھێڵی ئینتەرنێت و تەنانەت سیستمی شوێندۆزیی جیھانی تا تاوانەکان شیکار بکات. پۆڵ ماکگیگان وتی ئەمە پارێزگاریکردن لە کارەکەی کۆنان دۆیڵە، ئەمەش ئاماژەیە کە دەکرا ھۆڵمز لە ڕۆمانەکەدا ھەر وەک زنجیرەکە ھەر ئامێرێک بەکاربھێنێت، و ئەو ھەموو کات لە تاقیگە خەریکی تاقیکردنەوە بوو، و زنجیرەکە تەنیا لەبەرگرتنەوەیەکی نوێی ڕۆمانەکەیە.

ئەم لەبەرگرتنەوە ھاوچەرخە ھەندێک لە پێگە چیڕۆکە ڕاستەقینەکەی پاراستووە، وەک شەقامی بێکەر و دوژمنە گەورەکەی مۆریاتی. لەگەڵ ئەوەی ڕووداوەکانی چیڕۆکەکە بۆ ئێستا جووڵێنراوە، بەڵام ھەندێکی ھیچی نەگۆڕدراوە، بۆ نموونە جۆن واتسن لە زنجیرەکەدا لە خزمەتی سەربازی لە جەنگی ئەفغانسات گەڕاوەتەوە، کاتێک واتسن لە چیڕۆکە ڕاستەقینەکەدا لە جەنگی ئەنگڵو-ئەفغانستانی دووەم گەڕاوەتەوە، گاتس ھەروەھا وتی: «ئەوە ھەمان جەنگە. ھەمان جەنگی دۆڕاو.»

وا بڕیاربوو ماوەی زنجیرەکە ٦٠ خولەک بێت بەپێی ئەوەی لە ڤیستیڤاڵی ئیدنبرەی نێودەوڵەتی بۆ تەلەڤیزیۆن لە ئابی ٢٠٠٨ ڕاگەیەندرا، و بڕیاردرا زنجیرەکە تا کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٠٩ پەخش بکرێت. بە ھەر حاڵ، ڕۆژنامەی گاردیان ڕایگەیاند کە بوودجەی ئەڵقە تاقیکردنەوەییەکە بە ٨٠٠٬٠٠٠ پاوەندی ستەرلینگی دەنرخێنرێت، ھەروەھا ڕۆژنامەکە پڕوپاگەندەیەکی گەورەی بڵاو کردەوە کە دەڵێت ئەڵقە تاقیکردنەوەییەکە کارەساتێکی گەورە بووە. بی بی سی دواتر بڕیاردا کە ئەڵقەکە پەخش نەکات، و داوای کرد سێ زنجیرەی تەواو کە ماوەی ھەر یەکێکیان ٩٠ خولەک بێت تۆمار بکرێت.

دەستەی ڕۆڵگێڕان و کەسایەتییەکان

  • بێنێدیکت کەمبەرباچ بە ڕۆڵی شێرلۆک ھۆڵمز: بە گشتی نازانێت لەگەڵ کەسانی تر مامەڵە بکات. شێرلۆک کەسێکی تایبەتە و مێشکێکی ھاوشێوەی «مەکینەی ئۆتۆمبێڵی پێشبڕکێ» ی ھەیە، و ئەو پێویستییەکی ھەمیشەیی بۆ شیکارکردنی دۆسییە و مەتەڵە ئاڵۆزەکان ھەیە؛ ھەر چەنێک ئەم کێشانە زیاتر ئاڵۆز بن شتەکە باشترە. ئەو خۆی بە تاکە لێکۆڵەری ڕاوێژکار لە جیھاندا دادەنێت.

مۆفات دوای ڕۆڵەکەی لە فیلمی باجداندا سەرنجی خستە سەر ئەکتەر بێنێدیکت کەمبەرباچ، و ئەویش دوای خوێندنەوەی سیناریۆکە ڕازی بوو بە گێڕانی ڕۆڵی شێرلۆک ھۆڵمز. ڕۆژنامەی گاردیان دەربارەی کەمبەرباچ وتی: «ناوبانێگی گەورەی لە گێڕانی ڕۆڵە سەیرەکان و ڕۆڵە بلیمەتەکاندا ھەیە، و ڕۆڵگێڕانی بۆ ڕۆڵی ھۆڵمز زۆر سەرنجڕاکێش و داھێنەرانە و کەمێک شێواوە.» نووسەرەکان پێیان وابوو کەسایەتی شێرلۆک نابێت وەک «مرۆڤی سەردەم» قسە بکات، تا وەک ئەوەی وتار بڵێت دەرنەکەوێت. بەڵام ئەمە لە وەرزی دووەمدا گۆڕدرا.

  • مارتن فریمن بە ڕۆڵی جۆن واتسن: ئازا و زیرەک و فێڵباز و کرداری. پێشتر وەک پزیشکی سووپا کاری کردووە، ورەی لە جەنگی ئەفغانستاندا شکاوە. واتسن شێوەیەکی نوێی ژیانی دۆزییەوە کاتێک چاوی بە ھۆڵمز کەوت، لەگەڵ ئەوەی ئەو نزیکترین ھاوڕێیەتی بەڵام لە ساردییەکەی و ڕێگا خاو و خێچەکەی بێزارە.

چەندین ئەکتەر بۆ ڕۆڵی جۆن واتسن تاقیکردنەوەیان داوە، مارک گاتس لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی دە ئۆبزەرفر وتی کە ئەوان قورسیی زیاتریان بینیوە لە دۆزینەوەی کەسێک تا ڕۆڵی دکتۆر جۆن واتسن بگێڕێت. کاتێک سو فریتۆ وتی: بێنێدیکت تاکە کەس بوو بۆ ڕۆڵی ھۆڵمز بگونجێت، دوای ئەوەی دەستمان کەوت تەنیا شت کە پێویستبوو لەسەرمان دۆزینەوەی کەسێکی گونجاو بوو بۆ ڕۆڵەکەی واتسن، و ھەر کە لە ھەمان ژووردا کۆکرانەوە دەزانیت کە بۆ کارکردن بەیەکەوە گونجاون.

  • مارک گاتس بە ڕۆڵی مایکرۆفت ھۆڵمز: برا گەورەی شێرلۆکە. مایکرۆفت لە حکومەتی بەریتانیادا کار دەکات و وا خۆی پیشان دەدات کە ڕۆڵێکی بچووکی ھەیە، بەڵام لە ڕاستیدا بە پێچەوانەوەیە. ئەو زۆربەی کات گەر حاڵەتێک دروست ببێت بۆ سەر ئاسایشی داوای یارمەتی لە شێرلۆک دەکات. مایکرۆفت ھەندێک جار دوودڵە و زۆربەی کات ھەست ساردە، و بەزەیی بە شێوازی ژیانی شێرلۆکدا دێتەوە.
  • ئاندرو سکۆت بە ڕۆڵی جێم مۆریاتی: مۆریاتی دوژمنە گەورەکەی ھۆڵمزە، ئەو مێشکێکی تاوانکارییە و حەز بە یارکردن بە کەسانی تر دەکات.

ئاندرو سکۆت بۆ یەکەم جار بە ڕۆڵی جێم مۆریاتی لە ئەڵقەی «کایە مەزنەکە» دەرکەوت. مۆفات وتی: «لە سەرەتاوە دەمانزانی چی پێویستە لەگەڵ کەسایەتی مۆریاتی بکرێت، چونکە ئەو بێزارە، ئەو خراپە، جوانپۆشە، و کەسێکی تەواو شێتە.» لە سەرتادا گاتس و مۆفات بڕیاریان دا شەڕ لە نێوان ھۆڵمز و مۆریاتیدا نەبێت، بەڵام خێرا بۆیان دەرکەوت پێویستە لەبەرگرتنەوەیەک لە دیمەنی کۆتا کێشەکە کاتێک ھەردوو دوژمنەکە بەریەک دەکەون دروست بکەن.

  • ڕوپەرت گرەیڤز بە ڕۆڵی گرێگ لیستراد: ئەو باشترین شتە کە سکۆتلاند یارد بتوانێت پێشکەشی بکات، بەڵام دەزانێت شێرلۆک ھۆڵمز باشترە. کەسێک زۆربەی کات وەڕسبووە و زۆربەی کات گاڵتەچییە. لیستراد تاکە کەسە لە پۆلیسدا شێرلۆک ڕێزی لێ بگرێت، و لەگەڵ ئەوەی ھاوکارەکانی گاڵتەی پێ دەکەن بەڵام زۆربەی کات داوا لە شێرلۆک دەکات پشکنین بۆ شوێنی تاوانەکە بکات.

ڕۆپەرت گریفز بووە خاوەنی ڕۆڵی پشکنەر گرێگ لیستراد. لە سەرەتادا ناوی کەسایەتییەکە بەم شێوە بوو تا گاتس بڕیاریدا لە کاتی ئێستادا پێویستە بە «لێکۆڵەری پشکنەر» ئاماژەی بۆ بکرێت. مۆفات و گاتس ئاماژەیان بەوە دا کە لیستراد زۆر لە چیڕۆکەکاندا دەرناکەوێت و بەشێوەیەکی گۆڕاو دەردەکەوێت، بۆیە بڕیاریان لەسەر کەسایەتی لیستراد دا کە لە ڕۆمانی «شەش لە ناپۆڵیۆن» دا دەرکەوت. کاتێک لە ڕۆمانەکەدا لیستراد کەسێکە لە ھۆڵمز توڕەیە و لە ھەمان کاتدا ڕێزی لێ دەگرێت. لە ڕۆمانەکەدا، ھۆڵمز لیستراد بە باشترین پشکنەری ئامێری پۆلیسی بەریتانیا دادەنێت. زۆر کەس ھەبوون بۆ کەسایەتییەکە ھاتنە پێشەوە بەڵام دەستەی دەرھێنەران گرەیڤزیان زیاتر بە دڵ بوو، ئەمەش وای کرد کە ئەو بۆ ڕۆڵەکە ھەڵببژێرن.

  • لویز بریلی بە ڕۆڵی مۆڵی ھۆپەر: مۆڵی لە نەخۆشخانەی قەشە بارتۆلۆمیۆ کار دەکات و لە کارکردن لەگەڵ مردووەکاندا ڕاھاتووە. لەگەڵ ئەوەی توانای پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی کەمە، ھێشتا زیرەکییەکی تیژی ھەیە.
  • ئەماندا ئەبینگتۆم بە ڕۆڵی ماری مۆرستان: ماری وەک پەرەستارێکی کاتی کار دەکات، دوای مردنی ھۆڵمز چاوی بە واتسن کەوت، ھیچ کەس ڕابردووی بە تەواوی نازانێت.
  • جۆناتن ئاریس بە ڕۆڵی فیلیپ ئاندرسن: حەز دەکات بە شێوەیەکی زیرەک دەربکەوێت. لە بەشی پزیشکیی یاسایی لە سکۆتلاند یارد کار دەکات. دوای مردنی ھۆڵمز ژیانی ئەو تێکچوو چونکە ئاڵوودەی ئاشکراکردنی ئەم مردنە بوو، کە بووە ھۆی دەرکردنی.
  • ئونا ستابس بە ڕۆڵی خاتوو ھۆدسن: خاوەنی ئەو سویتەیە کە شێرلۆک و واتسن تێیدا دەژین، ئەو ئەو دووانەی خۆشدەوێت و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت.

نەخشەکێشانی بەرھەمھێنان و تۆمارکردن

زنجیرەکە لەلایەن ھارتسوود فیلمز بۆ سوودی بی-بی-سی واڵز بەرھەمھێنراوە. بی-بی-سی لە دەورووبەری جیھان پاڵپشتییەکی دارایی بۆ بەرھەمھێنان پێشکەش کرد. زنجیرەکە لەلایەن پەبڵیک برۆدکاست سێرڤس پاڵپشتی لێ کراوە. لە ڕێکەوتی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ تۆمارکردنی ئەڵقە تاقیکردنەوەییەکە دەستی پێکرد و لەلایەن مۆفات نووسرا و لەلایەن ماری رۆس - ھێلێن دەرھێنراوە. لە کانوونی دووەمی دواتر (٢٠١٠) سێیەم ئەڵقەی یەکەم چوونە ناو قۆناغی بەرھەمھێنانەوە. پۆل ماکگیگان ئەڵقەی یەکەم و سێیەمی دەرھێنا و ئۆریس لینیش ئەڵقەی دووی دەرھێنا. ئەڵقەکان بە ڕیزبەندییەکی پێچەوانە لە ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە تۆمار کراوە.

زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی شێرلۆک 
بەکارھێنانی شەقامی جاور لە لەندەن بۆ تۆمارکردنی ھەندێک لە دیمەنەکانی ماڵەکەی شێرلۆک ھۆڵمز.

بەرھەمھێنانی دوو وەرزی سەرەتا لە ئابەر بۆت ستودیۆ لە شاری کاردیف جێگیرە، کە بنکەی بەرھەمھێنانی زنجیرەی دکتۆر ھوویە. ئەمەش چونکە کاردیف لە لەندەن دارایی ترە، ھەروەھا شوێنەکانی باشترە. بەھەر حاڵ، ھەندێک شت نەدەکرا ساختە بکرێت بۆیە بۆ ھەندێک لە دیمەنەکان ناچاربوون بۆ پایتەخت بگەڕێنەوە.

پۆشاکەکان بۆ ئەڵقە تاقیکردنەوەییەکان لەلایەن رای ھۆڵمن دروستکراوە، کە خەڵاتی ئەکادیمیای بەریتانی پێدراوە بۆ بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکان بۆ باشترین دروستکەری پۆشاکی. سارە ئارچەر، کە دروستکەری پۆشاکەکانی زنجیرەکەیە، باسی ئەوەی کرد کە چۆن شێوەی لێکۆڵەرەکەی دروستکردووە، کاتێک ھۆڵمز پاڵتوویەک لە جۆری Belstaff لەبەر دەکات. سارە ھەروەھا دەربارەی ئەمە وتی: «ھۆڵمز گرنگی بە مۆدە نەدەدا، ھەر بۆیە شێوازێکی ئاسایی لەگەڵ دەست لێ دانێکی نوێم ھەڵبژارد - شتەکە سەرنجڕاکێش دیاربوو بە پێچەوانەی ئاسۆیی لەندەن.»

نووسەرانی زنجیرەکە وتیان کە نوێبوونیان لەسەر چیڕۆکەکە ناچار نەکردووە. کاتێک ھەندێک کێشەیان لە دروستکردنی زنجیرەکە تووش بووە وەک دانانی نیشانەی "221B" لە دەرگای پێشەوەی ماڵەکەی ھۆڵمز، گاتس و مۆفات ئاماژەیان بە ئەوە دا کە لە کاتی ئێستادا تەنیا ژمارەی ماڵەکە دادەنرێت و لە ھەموو سویتێک زەنگ ھەیە، بەڵام ژمارەی ماڵەکە گرنگ و بەناوبانگە ھەر بۆیە نەدەکرا بیگۆڕن. ھەروەھا بڕیاریان دا کەسایەتییەکان بە ناوی یەکەم بانگی یەک بکەن لەباتی ھۆڵمز و واتسن. دەرھێنەر پۆڵ ماکگیگان بیرۆکەی نووسنی نامەکان لەسەر شاشەی داھێنا، لەباتی دەرخستنی مۆبایلی کەسایەتییەکان کاتێک نامەکان دەخوێننەوە.

زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی شێرلۆک 
مارتن فریمن و بێنێدیکت کەمبەرباچ لە کاتی تۆمارکردنی وەرزی سێیەمی زنجیرەکەدا

بەرھەمھێنەرەکان قورسییان بینی لە ڕێکخستنی خشتەی کارکردن لەبەر کەمی کات، چونکە فریمن و کەمبەرباچ لە فیلمی ھۆبێتدا دەکرد و مۆفاتیش وەک سەرۆکی نووسەرانی زنجیرەی دکتۆر ھوو کاری دەکرد. ھەروەھا گاتس وتی بە درێژایی سێ ساڵ گوفتوگۆ لەسەر ئەو چیڕۆکانە دەکرا کە لە زنجیرەکەدا دەردەکەون و چیڕۆکی «خۆشییە دواخراوەکە» دوورخرایەوە. پەیوەندی نێوان ھۆڵمز و واتسن لە کاتی وەرزی دووەمدا پێشکەوت ئەمەش بەھۆی ئەوەی کە واتسن بە تواناکانی شێرلۆک لە لێکۆڵینەوەدا کەمتر سەرسامبوو، و بەھۆی ئەوەی ڕۆڵی لێکۆڵەری سەرەکیی لە دۆسییەی «سەگی خێزانی پاسکرفیڵ» دا گێڕا. بەڵام ھەر یەک لە ستافی ڕۆڵگێڕان و بەرھەمھێنان لە کاتی وەرزی دووەمدا دڵنیا بوون دوای ھەڵسوکەوتی بینەران و ڕەخنە ئەرێنییەکان.

مۆسیقا

مۆسیقای دەستپێکی زنجیرەکە و مۆسیقا لاوەکییەکەی لە نووسینی دەیڤد ئارنۆڵد و مایکڵ پرایسە. ئارنۆڵد شی کردەوە کە ئەو و پرایس لەگەڵ بەرھەمھێنەراندا «بۆ دەرچوون بە مۆسیقایەکی دەستپێکی سەرەکی بۆ زنجیرە و کەسایەتییەکان» کاری کردووە، و دواتر ئەوە دەدۆزنەوە «کە وا دیارە زنجیرەکە دیاری دەکات.» ھەندێک لە بەشەکان لە ڕێگای سینتسایزەرەوە دروستکراون، بەڵام پارچە مۆسیقییەکان لەلایەن مۆسیقاژەنانی ڕاستەقینەوە دروستکراون.

وەرزەکان

تا ئێستا چوار وەرز بەرھەمھێنراوە کە ھەر یەکێکیان لە سێ ئەڵقە پێکدێت، وەرزی یەکەم لە تەممووز و ئابی ٢٠١٠ لەسەر کەناڵی بی-بی-سی دەستی بە پەخش کرد، و ھەروەھا لەسەر پەبڵیک برۆدکاست سێرڤسیش لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ دا پەخش کرا. وەرزی دووەمیش ھەروەھا سێ ئەڵقەیە و بۆ یەکەم جار لە شانشینە یەکگرتووەکان لە کانوونی دووەمی ٢٠١٢ پەخشکرا، و بۆ ویلایەتە یەگرتووەکانیش لە ئایاری ھەمان ساڵ پەخشکرا. وەرزی سێیەم لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ لە شانشینە یەکگرتووەکان و لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ لە ویلایەتە یەکگرتووەکان پەخشکرا. دواتر ئەڵقەیەکی تایبەت لە شوباتی ٢٠١٦ پەخشکرا. لە کانوونی دووەمی ٢٠١٧ وەرزی چوارەمیش پەخشکرا کە ئەویش لە سێ ئەڵقە پێکدێت. زنجیرەکە بۆ زیاتر لە ٢٠٠ ناوچە فرۆشراوە.

وەرزی یەکەم

ئەڵقەی یەکەمی وەرزی یەکەم، «لێکۆڵینەوە لە ڕەنگی پرتەقاڵیدا»، لەلایەن مۆفاتەوە نووسراوە و لەلایەن پۆڵ ماکگیگان دەرھێنراوە، لەسەر لێکۆڵینەوەی سوور دروستکراوە. چیڕۆکەکە چۆنییەتی بینینی ھۆڵمز بۆ دکتۆر واتسن باس دەکات، پاشان چوونە ناو لێکۆڵینەوەیەک لەسەر کۆمەڵێک مردن کە پێیان وایە خۆکوشتنە. ئەڵقەکە لە ھەمان کاتدا لەسەر بی-بی-سی و بی-بی-سی ئەیچ-دی لە ٢٥ی تەمووزی ٢٠١٠ پەخشکرا.

ئەڵقەی دووەم بە ناونیشانی «بانکەوانە کوێرەکە» لە ڕێکەوتی ١ی ئابی ٢٠١٠ پەخشکرا. ئەڵقەکە لالەیەن ستیڤن تۆمبسن نووسراوە و ئۆریس لین دەریھێناوە. ئەڵقەکە بەکرێگرتنی ھۆڵمز لەلایەن ھاوڕێیەکی کۆنییەوە باس دەکات لەکاتی تێپەڕەبوون بە نزیک بانکی لەندەن.

وەرزی یەکەم بە ئەڵقەیەک بە ناونیشانی «کایە مەزنەکە» کۆتایی دێت و بۆ یەکەم جار لە ٨ی ئابی ٢٠١٠ پەخشکرا، و لە نووسینی مارک گاتس و دەرھێنانی پۆڵ ماکگیگانە. ھەروەھا کەسایەتی جێم مۆریاتی بۆ یەکەم جار لەم ئەڵقەیەدا دەردەکەوێت، ئەو ھۆڵمز بۆ شیکاکردنی چەند دۆسییەیەک ناچار دەکات کە وادیارە پەیوەندی نییە، و ئەڵقەکە بە کۆتاییەکی سەرنجڕاکش تەواو دەبێت کاتێک ھەر یەکێک لە ھۆڵمز و مۆریاتی لەبەردەم بۆمبێکدا کە بە جۆن واتسنەوە بەستراوە دەوەستن.

وەرزی دووەم

زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی شێرلۆک 
لە کاتی دیمەنی خۆکوشتنی شێرلۆک ھۆڵمز لە ئەڵقەی «کەوتنی ڕایشنباخ» لە وەرزی دووەمدا.

دوای نرخاندنە بەرزەکەی ئەڵقەیەکی وەرزی یەکەم بە ناوی «لێکۆڵینەوە لە ڕەنگی پەمەییدا»، ڕاگەیاندنی بی-بی-سی بۆ بەرھەمھێنانی ئەڵقەی تر بەپەرۆش بوو. لە ڕێکەوتی ١٠ی ئابی ٢٠١٠دا دڵنیا کرایەوە کە زنجیرەکە دەبێتە خاوەنی وەرزی دووەم، و ھەروەھا مارک گاتس دەربارەی ئەو چیڕۆکانەی کە زنجیرەکە ھەڵی دەگرێتەوە ڕایگەیاند، ھەروەھا ھەر نووسەرێکی وەرزی یەکەم ئەڵقەیەک بۆ وەرزی دووەم دەنووسێت. گاتس وتی: «دوای سەرکەوتنەکەی ئەڵقەی یەکەمی زنجیرەکە زانیمان چی چیڕۆکێک بەکاردەھێنین» کە بریتییە لە «ئابڕوچوونەکەی بۆھیمیا»، «سەگی خێزانی پاسکریفڵ» و «کۆتا کێشەکە.» پۆڵ ماکگیگان بە دەرھێنانی ئەڵقەی یەکەم و دووەم ھەڵدەستێت، بۆ ئەڵقەی کۆتاییش تۆبی ھاینز دەریھێناوە. بڕیاردرا وەرزەکە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١١ پەخش بکرێت، بەڵام تا سەرەتاکانی ساڵی ٢٠١٢ دواکەوت.

ئەڵقەی «ئابڕوچوون لە بلگرافیا» لەلایەن مۆفاتەوە نووسرا کە لە ڕۆمانی «ئابڕوچوون لە بۆھیمیا» وە وەرگیراوە و لەلایەن پۆڵ ماکگیگان دەرھێنرا، و لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ پەخشکرا. ئەڵقەکە داوایەک بۆ وەرگرتنەوەی چەند وێنەیەکی کەسایەتییەکی شاھانە پیشان دەدات کە لەسەر مۆبایلی ژنێک بە ناوی ئایرین ئادلەرە. ئەو ژنێکی بەھێزە کە ھەڵدەستێت بە فرۆشتنی ئەو زانیارییانەی لە کەسە دەوڵەمەند و خاوەن دەسەڵاتەکان وەریدەگرێت.

مارک گاتسیش ئەڵقەی «سەگەکانی خێزانی پاسکرفێڵ» بەپێی چیڕۆکی «سەگی خێزانی پاسکرفێڵ» نووسیوە، کە بە یەکێک لە بەناوبانگترین و باشترین چیڕۆکەکانی کۆنان دۆیڵ دادەنرێت. گاتس ھەروەھا وتی کە ئەو ھەستی بە بەرپرسیاری بۆ دانانی زانیاری زیاتر دەکرد دەربارەی چیڕۆکە بەناوبانگەکان لە چیڕۆکە کەم بەناوبانگەکان. ئەکتەر ڕاسڵ تۆفی ڕۆڵی ھێنری نایت دەگێڕێت. ئەو کوڕی پیاوێکە پێش بیست ساڵ سەگێکی گەورە پارچە پارچەی کردووە. ئەڵقەکە پۆڵ ماکگیگان دەریھێناوە و لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ پەخشکرا. ستیڤ تۆمبسن ئەڵقەی کۆتایی، «کەوتنی ڕاشینباخ»، نووسی و تۆبی ھاینز (کە ھەڵساوە بە دەرھێنانی بڕێکی زۆر لە ئەڵقەکانی دکتۆر ھوو) دەریھێناوە، پاشان لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ پەخشکرا؛ و ئەڵقەکە پیلانەکەی مۆریاتی بۆ تێکدانی ناوبانگی ھۆڵمز و کوشتنی ئەو پیشان دەدات. ئەڵقەکە لەسەر چیڕۆکی «کۆتا کێشەکە» دروستکراوە کاتێک ھەر یەکێک لە ھۆڵمز و مۆریاتی لە تاڤگەی ڕایشنباخ لە سویسرا دەکەون و دەمرن. مۆفات و گاتس ھەستیان کرد پێویستە لە لەبەرگرتنەوەکەی ئەواندا ھۆڵمز مۆریاتی ببەزێنێت و مۆفات وتی لە گوفتوگۆیەکی زۆر درێژدا ئەوە تاکە شت بوو کە لە ھەمووان ونبوو.

ئەڵقە کورتەکەی جەژنی لەدایکبوون

بی-بی-سی وەن لە کاتی جەژنی لەدایکبووندا ئەڵقەیەکیان بە ناونیشانی «گەڕانەوەیەکی بەختەوەرانە» پێشکەش کرد، ئەڵقەکە لەسەر ماڵپەڕەکەیانە لەسەر ئینتەرنێت، و ھەروەھا لەسەر خزمەتەکانی تەلەڤیزیۆنییە (تەنیا لە شانشینە یەکگرتووەکان).

کورتەی ئەڵقەکە دەڵێت: «شێرلۆک بۆ ماوەی دوو ساڵ ڕۆشتووە، بەڵام کەسێک باوەڕی بەوە نییە کە مردووە.» دواتر ڕوون دەبێتەوە ئەو کەسە فیلیپ ئەندرسنە و ئەو پزیشکێکی یاساییە کە لە وەرزی یەکەم و دووەمدا دەرکەوتووە، لە کارەکەی بەھۆی شێتییەکەی بۆ ڕازیکردنی خەڵکی کە ھۆڵمز زیندووە دەرکراوە، لەگەڵ ئەوەی متمانەی بە شێرلۆک نییە بەڵام ئەو یەکێک بوو لە کەمەکان کە باوەڕی بە زیندووێتی شێرلۆک ھەبوو. ئەڵقەکە ئەندرسن پیشان دەدات کە ھەوڵ دەدات لە ڕێگەی چەند دۆسییەکی نیوودێلھی و ئەڵمانیا لیستراد ڕازی بکات بەوەی شێرلۆک زیندووە، کە وا دیارە ئەو دەستی لە شیکار کردنەکەیدا ھەیە، ئەندرسن دەبینێت کە ناوچەکان بەرەو لەندەن دەچێت.

وەرزی سێیەم

مۆفات و گاتس دوای تەواوبوونی وەرزی دووەم لەسەر توویتەر ڕایان گەیاندن کە وەرزی سێیەم ئامادەیە، و ھەروەھا ئەڵقەی «کەوتنی ڕایشنباخ» ھاوجووت لەگەڵ وەرزی سێیەمدا تۆمار کراوە، بەڵام بێ ئەوەی ئەوە دەرخەن کە مۆریاتییش مردنەکەی ساختە کردووە. مۆفاتیش پێشنیاری ئەوەی کرد کە ئەو زۆر لە داھاتوودا دەرنەکەوێت.

جێریمی لوفرین ئەڵقەی یەکەمی وەرزی سێیەمی دەرھێناوە و مارک گاتس بە ناونیشانی «کفنە بەتاڵەکان» نووسیویەتی. لە ڕێکەوتی ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ پەخشکرا. ئەڵقەکە گەڕانەوەی شێرلۆک ھۆڵمز بۆ لەندەن و کۆبوونەوەی لەگەڵ جۆن واتسندا و ئەرکێک بۆ شیکردنەوەی مەتەڵی تۆڕێکی نھێنی تیرۆرست پیشان دەدات.

ستیڤن تۆمبسن، مارک گاتس و ستیڤن مۆفات ئەڵقەی سێ نیشانەکەیان نووسیوە، کە لە چیڕۆکی چوار نیشانەکە وەرگیراوە. ئەڵقەکە ھاوسەرگیری ماری مۆرستان و واتسنیش پیشان دەدات، و ڕووداوەکانی ئەڵقەکە لە ھۆڵی زەماوەند ڕوودەدەن و چیڕۆکەکە بە پشت بەستن بە بیرەوەرییەکانی ڕابردوو نمایش دەکرێت.

ئەڵقەی کۆتایی، «کۆتا خواستی ئەو»، ستیڤن مۆفات نووسیویەتی و نیک ھامەر دەریھێناوە و لەسەر کەناڵی بی-بی-سی وەن لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ پەخشکرا. ئەڵقەکە شەڕی نێوان چارڵز ئەگوستس ماگنسن کە خراپەکارێکی ترسناکە و لەوە نزیکە دەربارەی ھەموو کەسێک خاوەنی زانیاری بێت لەگەڵ ھۆڵمز پیشان دەدات. پێشتر بێ ناو لە ئەڵقەی یەکەمی زنجیرەکە باسکراوە، و لە وەرزی سێیەمدا بە کەسایەتییە خراپە سەرەکییەکە دادەنرێت. شێرلۆک و واتسن ھەوڵدەدەن بیگرن بەڵام ھەوڵەکەیان شکست دێنێت و ئەو شێرلۆک دەیکوژێت، پاشان مایکرۆفت بڕیار دەدات بینێرێتە دەرەوە لەباتی دادگاکردنی بە تۆمەتی کوشتن، و لەو کاتەی ئەو فڕۆکەی شێرلۆکی ھەڵگرتووە دەڕوات ھەموو شاشەکانی لەندەن وێنەی مۆریاتی پیشان دەدات، ھەر بۆیە شێرلۆک بۆ یارمەتیدان لە دۆسییەی گەڕانەوەی مۆریاتی دەگەڕێنرێتەوە.

وەرزی چوارەم

دوو پاڵەوانی زنجیرەکە دەربارەی ویستن لە کارکردن لە وەرزی چوارەمدا ڕای خۆیان دەربڕی، ئەمەش لەگەڵ ئەوەی بەڕێوەبەرە جێبەجێکارەکانی ڕاگەیاندنی بی بی سی بڕیاریان نەدابوو کە ئایا وەرزی چوارەم ھەبێت یان نا. پاشان ستیڤن مۆفات ڕایگەیاند کە وەرزی چوارەم بوونی دەبێت و کار لەسەر سیناریۆکە دەستی پێ کردووە. ھەروەھا بۆ ڕۆژنامەی تەلەگراف وتی: «ھەمووان زیاتر بەپەرۆشن و مارک گاتس و ئەو شتی تریان ھەیە بەڵام بابەتەکە تەنیا ڕێکخستنی کاتە.» دووانەکەش ڕایانگەیاند کە چیڕۆکیان بۆ وەرزی چوارەم داناوە.

کۆمپانیای بی-بی-سی ڕایگەیاند کە زنجیرەکە ساڵی ٢٠١٦ دەست پێ دەکات و تۆمارکردنی لە ساڵی ٢٠١٥ دا دەست پێ دەکات. و وەک «ھاندانێکی گۆڕین» شوێنی تۆمارکردنیش کۆریای باکوور دەبێت. ھەروەھا ئەوان ڕایانگەیاند ئەڵقەیەک زیاد دەکەن و لە جەژنی لەدایکبووندا پەخشی دەکەن. تۆمارکردنی وەرزی چوارەم لە ٤ی نیسانی ٢٠١٦ دەستی پێکرد، و تا ٥ی ئابی ھەمان ساڵ بەردەوامبوو. بڕیاردرا وەرزەکە تا ٢٠١٧ دوا بخرێت. و لە مانگی ئایاری ٢٠١٦ دا ڕاگەیەندرا جۆنی بۆنز بۆ گێڕانی ڕۆڵی یەکێک لە کەسایەتییە خراپەکان ھەڵبژێردراوە.

وەرزی پێنجەم

لە کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ستیڤن مۆفات وەرزێکی پێنجەمی ڕایگەیاند کە لەگەڵ مارک گاتسدا کاری لەسەر کردووە، و ھەروەھا بێنێدیکت کەمبەرباچ درکاندی کە واژووی لەسەر ڕێکەوتنێک کردووە بۆ دەرکەوتن لە وەرزەکەدا.

ڕێژەی سەیرکردن و پەخش لە جیھاندا

ناوەندی ڕێژەی سەیرکردنی وەرزی یەکەم لە زنجیرەکە ٨٫٨ میلیۆن بینەر بوو، کاتێک ژمارەی سەیرکردنی ئەڵقەی یەکەم بە ٩٫٢٣ بینەر گەیشت، و ئەڵقەی دووەم بە ٨٫٠٧ و ئەڵقەی سێیەم بە ٩٫١٨ گەیشت.

لە کاتێکدا ناوەندی سەیرکردنی وەرزی دووەم بە ١٠٫٢ میلیۆن بینەر گەیشت، کاتێک ژمارەی سەیرکردنی سێ ئەڵقەکە ١٠٫٦٦، ١٠٫٢٧ و ٩٫٧٨ میلیۆن بینەر بوو، ئەڵقەکانی وەرزی دووەم بەرزترین سەیرکردنی لە نێوان کانوونی دووەم و نیسانی ٢٠١٢دا لەسەر خزمەتەکانی بی-بی-سی ھەبوو، ئەڵقەی «ئابڕوچوون لە بلگرافیا» وتووێژێکی بڵاوی لە ڕۆژنامەی دەیڵی مەیڵ وروژاند کە وتی «ئەو دیمەنەی ئایرین ئادلەر تێیدا بە ڕووتی دەرکەوت ناڕەزایی لێ کەوتەوە کاتێک وتیان دیمەنەکە پێش سەعات نۆ دەرکەوتووە و ئەو دیمەنەی بۆ پێگەیشتووەکانە نابێت لەو کاتەدا نمایش بکرێت.» ھەروەھا ھەندێک لە ڕەخنەگران وتیان «مامەڵەکردنی مۆفات بۆ نموونەکە لایەنی سێکسی پیشان دەدات.» لە کاتێکدا ھەندێک و لە نێوانیشیاندا مۆفات ئەمەیان ڕەت کردەوە. وە ھەروەھا کۆتاییی ئەڵقەی «کەوتنی ڕایشنباخ» گفتوگۆ و وتووێژی لەسەر ماڵپەڕە کۆمەڵایەتی و ڕۆژنامەکان دەربارەی خۆکوشتنی ھۆڵمز دروستکرد.

وەرزی سێیەمی زنجیرەکە بوو بە بەرزترین زنجیرە دراما بەپێی سەیرکردن لە شانشینە یەکگرتووەکان لە ٢٠٠١دا. کاتێک ناوەندی سەیرکردنی وەرزی سێیەمی وەرزەکە بە ١١٫٨ میلیۆن بینەر گەیشت، و سەیرکردنی ئەڵقەکان بە ١٢٫٧٢ بۆ ئەڵقەی یەکەم و ١١٫٣٨ بۆ ئەڵقەی دووەم و سێیەم گەیشت.

  • خشتەی خوارەوە ڕێکەوتی پەخشکردنی وەرزی یەکەم لە ھەر وڵاتێک دەردەخات:


وڵات ڕێکەوتی دەستپێکردنی پەخش وڵات ڕێکەوتی دەستپێکردنی پەخش
زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی شێرلۆک  شانشینی یەکگرتوو ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٠ زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی شێرلۆک  کەنەدا ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٠
زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی شێرلۆک  ڕووسیا ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٠ زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی شێرلۆک  دانمارک تشرینی یەکەمی ٢٠١٠
زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی شێرلۆک  نەرویژ تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی شێرلۆک  ئوسترالیا ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠
زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی شێرلۆک  ھۆلەند ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی شێرلۆک  ویلایەتە یەکگرتووەکان ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠
زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی شێرلۆک  فەڕەنسا ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی شێرلۆک  بەلجیکا ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١١
زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی شێرلۆک  سوێد ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی شێرلۆک  ئەڵمانیا ٢٤ی تەممووزی ٢٠١١
زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی شێرلۆک  ژاپۆن ٢٤ی ئابی ٢٠١١ زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی شێرلۆک  مەجارستان ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤
زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی شێرلۆک  فینلاند ٢١ی تەممووزی ٢٠١٢ زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی شێرلۆک  یۆنان ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٣

پێشوازیکردن

پێشوازیکردنی ڕەخنەگران

زنجیرەکە بووە خاوەنی ڕەخنە و پیاچوونەوەی ئەرێیانە، نرخاندنی وەرزی یەکەم لەسەر مێتاکریتیک بەپێی ١٧ بەسەرداچوونەوە ٨٥/١٠٠ بوو. ئەنجامی وەرزی دووەم بەپێی ٢٧ بەسەرداچوونەوە ٩١/١٠٠ بوو. لە ماڵپەڕی ڕۆتن تومەیتۆز ھەر یەک لە وەرزی یەکەم و دووەم ١٠٠/١٠٠ی وەرگرتووە. و ئەڵقەی یەکەم نرخاندێکی زۆر بەرزی لە تۆماری نرخاندنەکان بەدەستھێنا. ڕۆژنامەی دە ئۆبدەر دەربارەی زنجیرەکە وتی: «زنجیرەکە لادانێکی نێوان فیلمی 'ویسنێڵ و من' و فیلمی ئاگاداری بۆرنە، ھەروەھا سەرنجێکی درامی لە زنجیرەی دکتۆر ھوو ھەیە، ئەوەی لەلایەن مارک گاتس و ستیڤن مۆفات نووسراوە زۆر سەرنجڕاکێشە.» دان مارتن لە ڕۆژنامەی گاردیان وتی: «کاتەکە زووە، بەڵام ئەڵقەی «لێکۆڵینەوە لە ڕەنگی پرتەقاڵی» ھۆشمەند بوو، ھاوشێوەی زنجیرەی «خێوەکان» ە، بەڵام شێرلۆک ھۆڵمزی نایابیان ھەیە، ساتەکانی لێکدانەوە نایابە، و چیڕۆکە تێکھەڵچووەکان لە کلاسیکییەکانی مۆفاتە.» تۆم ساتکلیف بۆ ڕۆژنامەی دە ئێندپێندنتی نووسیوە: «زنجیرەی شێرلۆک بێ کەمکردنەوە لە تایبەتی و لێھاتوویی چیڕۆکە سەرەکییەکە نایاب و فێرکەرە. زنجیرەکە تێدەگات کە کەسایەتی ھۆڵمز چیڕۆکەکە نییە بەڵکو کێشکردنەکەیەتی، لەگەڵ ئەوەی ھەندێک شت لە ڕاستەقینەکە دەسڕێتەوە، بەڵام بە شێوەیەکی جیا بۆ ھەموو شتە گرنگەکان بەوەفایە.» ئەکتەرە سەرەکییەکانیش بوونە خاوەنی پیاھەڵدان ھەروەھا کاتێک ڕخنەگر «ڤیکتۆریا سۆرپ» وتی: «واتسن، کە فریمن ڕۆڵەکەی گێڕاوە، شایەنی متمانەیە و بەتوانایە و لەگەڵ ھۆڵمز کراوەتەوە کە خۆی بە تێکچوویەکی کۆمەڵایەتی دادەنێت.» و سارە کرومبتۆن دوای ئەڵقە کردنەوەییەکەی وەرزی دووەم بۆ ڕۆژنامەی تێلێگرافی دڵنیاکردەوە کە «کەمبەرباچ وای لە زنجیرەکە کردووە ببێت بە باشترین تۆمارکردنی شێرلۆک ھۆڵمز لەم کاتەماندا.»

نرخاندنەکان

ڕۆبێرت بیانکۆ لە ڕۆژنامەی یوو–ئێس–ئەی تودەی بە وەرزی یەکەم لەسەر ماڵپەڕی مێتاکریتک ١٠٠٪ دا کاتێک نووسی: «زنجیرەکە تایبەت و پێکەناوی و دڵسۆزی خەیاڵی کۆنان دۆیڵە و ھەروەھا دەستێکی لە شارستانی تێدایە.» ھەروەھا نانسی سمێس لە ڕۆژنامەی ووڵ ستریت جۆڕناڵ نووسی: «چیڕۆکەکان وردی تەواو و ھاوچەرخییە، و لە ھەمان کاتدا پێکەنیناوییە، و ئەو بەشێوەیەکی سەیر زۆر نایابە.»

وەرزی دووەمیش بەباشی پەسەند کرا و لیندا ستەیسی لە ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست نووسی: «ھەموو ھەفتەیەک، زنجیرەکە ئەڵقەیەک لە کلاسیکییەکانی شێرلۆک ھۆڵمز پیشان دەدات، قسەی لەگەڵ دەکەیت و وای لێ دەکات شتێکی نائاسایی بێت پاشان بە پەککەوتووی لە قسەکردن جێت دەھێڵێت.»

ھەر وەک حاڵی دوو وەرزەکەی پێشوو، وەرزی سێیەمیش لە ڕەخنەگرانەوە بەباشی پەسەند کرا، دەیڤید یەگان لە ڕۆژنامەی سان فرانسیسکۆ کڕۆنیکڵ پیای ھەڵدا کاتێک نووسی: «ڕۆڵەکەی ئێستا لە ساڵەکانی پێشوو لەگەڵ لایەنە نوێ و تەواوەکانی کەسایەتی ھۆڵمز و واتسن باشترە، و نووسینەکەی گاتس و مۆفات نموونەی نییە.»

سەرسامبووانی کۆنان دۆیڵ بە زنجیرەکە سەرسامبوون، جۆیڵم مۆمفۆرد بۆ ڕۆژنامەی گاردیان وتی: «کورتەی باسەکە ئەوەیە مۆفات و گاتس زانیارییەکی تەواویان لەسەر کارەکانی کۆنان دۆیڵ و ھەموو کارەکانی شێرلۆک ھۆڵمز کە لەسەر شاشە گەورە و بچووکەکان و ھەروەھا چیڕۆکە ڕاستەقینەکانی دەرکەوتووە ھەیە.» سام وڵاستۆن لە ڕۆژنامەی گاردیان بە گەواھیدان بە ئەڵقەی «کەوتنی ڕایشنباخ» وتی کە زنجیرەکە بۆ کۆنان دۆیڵ بەوەفایە.

گەواھیدانەکان

زنجیرەکە چەندین خەڵاتی بردووەتەوە، وەک: «خەڵاتی ئەکادیمیای بەریتانی بۆ تەلەڤیزیۆن بۆ باشترین زنجیرە دراما» و «خەڵاتی بینەرانی یوتیووب»، و فریمن خەڵاتی باشترین ئەکتەری بە ڕۆڵی یاریدەدەر بۆ ڕۆڵەکەی وەک جۆن واتسن بردەوە، و ھەروەھا ئەکتەر، ئاندرو سکۆت، کە ساڵی پێشوو لە وەرزی دووەمدا ڕۆڵی جێم مۆریاتی گێڕا، بۆ چەند جۆرێک خەڵات پاڵێورا. کەمبەرباچ بۆ ڕۆڵی باشترین ئەکتەر پاڵێورا. ئەڵقەکانی «لێکۆڵینەوە لە ڕەنگی پرتەقاڵی» و «ئابڕووچوون لە بلجرافیا» بۆ چەند جۆرێک لە خەڵاتی ئێمی پاڵێورا.

دێبینھامز وتی بەناوبانگی زنجیرەکە لە داواکردنی پاڵتووە ھاوشێوەکانی ھۆڵمزی زیادکردووە، کۆمپانیای ئەڵمانی «بێلستاف» ئەو پاڵتووەی کە کەمبەرباچ لەبەری دەکرد بۆ قۆناغی دروستکردن پێش کۆتایی ھاتنی زنجیرەکە گێڕایەوە. ڕۆژنامەی دە ئیندیپێندت کە دیزاینەر پۆڵ کستیلۆ بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی پاڵتوو و ملپێچەکان بەپێی زنجیرەکە گواستوویەتیەوە، لە کاتێکدا بەرگدروو جۆن بێرت، وتی کە زۆرێک لە کڕیارەکانی دەربارەی پۆشاکەکانی ئەکتەرەکان دەیانپرسی. ڕۆژنامەنووس ئەلێکسەس پێتریدس بەسەر شتەکەدا ھەڵیدا و وتی: «دەتوانیت تێبگەیت کە بۆچی پیاوان ویستیان ئەو دیمەنەیان ھەبێت، لەوانەیە کاریگەریی کەمبەرباچیان سەرنج دابێت، بەمەش مەبەستم قۆزێتییەکەی نییە کە کاریگەری لەسەر ژنە بینەرەکان ھەبووە، لەوانەیە شتەکە پەیوەندی بە ڕەقییەوە ھەبێت، چونکە سەرسام دەبیت کاتێک دەزانی مۆدە لە بەریتانیا تێکچووە کۆمەڵایەتییەکانن و بۆ یەکەم جار دەیبینیت بە قامچی لە تەرمەکە دەدات. بەدڵنیاییەوە تەنانەت لێکۆڵەرێکی لێھاتوو چاوەڕێی ڕوودانی ئەوە نەبوو.» بڵاوکەران و بازرگانانی دابەشکردن دەربارەی بەرزبوونەوەی ژمارەی کتێبە پەیوەندییە فرۆشراوەکانی شێرلۆک ھۆڵمز بە ڕێژەی ١٨٠٪ لە کاتی وەرزی یەکەم لە زنجیرەکە ڕایانگەیاند. ھەروەھا چێشتخانەی ھەمبەرگری خوار ماڵەکەی ھۆڵمز دەربارەی بەرزبوونەوەیەکی تیژ لە ژمارەی کڕیارەکان کە چێشتخانەکەیان ناسیوەتەوە ڕاگەیاند. ماڵپەری بی–بی–سی ئۆنلاین چەند ماڵپەڕێکی لەسەر ئینتەرنێت کە پەیوەندی بە جیھانی خەیاڵیی زنجیرەکەوە ھەیە بڵاوکردەوە، ماڵپەڕەکان جۆزێف لیدستەر دروستی کردووە، و ھەروەھا ماڵپەڕی بۆ زنجیرەی دکتۆر ھوو دروست کردووە.

دەرچوونەکان بۆ ماڵەوە و فرۆشتنەکان

زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی شێرلۆک 
بەرگی دی–ڤی–دی

وەرزی یەکەم لە سەر دیسک لە شانشینە یەکگرتووەکان لە ڕێکەوتی ٣٠ی ئابی ٢٠١٠ دەرچوو و لە ئوسترالیا لە ٤ی تشرینی دووەم دەرچوو، وە لە شانشینە یەکگرتووەکان لە ڕێکەوتی ٩ی تشرینی دووەم دەرچوو. زنجیرەی یەکەم و دووەم لە نێتفلیکس ھەیە. دەرچوونی سێ ئەڵقەکە تایبەتمەندی نوێ دەگرێتەوە، ئەڵقەی «لێکۆڵینەوە لە ڕەنگی پرتەقاڵی» ڕەخنەی دەنگیی ستیڤن مۆفات و سۆ فریتۆ و مارک گاتسی تێدایە، و ئەڵقەی «کایە مەزنەکە» لەگەڵ ڕەخنەی دەنگیی بێنێدیکت کەمبەرباچ و مارتن فریمن و مارک گاتسدا دێت. دەرچوونەکە ھەروەھا لەبەرگرتنەوەیەک لە ئەڵقەی یەکەم «لێکۆڵینەوە لە ڕەنگی پەمەیی» کە ماوەکەی شەست خولەک دەبێت و لە دەرھێنانی Coky Giedroyc دەگرێتەوە. ڕەخنەگر مارک لۆسۆن، دەربارەی دانانی ئەم ئەڵقەیە وتی «شتێکی بوێرانەیە.» ئەنجومەنی بەڕیتانی بۆ نرخاندنی فیلمەکان ئەم ئەڵقەیەی لەگەڵ سێ ئەڵقەی تر بە گونجاو بۆ بوارەکانی ماڵەوە نرخاند، و نابێت بە خوارتر لە ١٢ ساڵ ڕێگەبدرێت سەیری بکات. کە ھەروەھا دەرچوونەکە فیلمێکی بەڵگەیی ماوەکەی سی و دوو خولەکە بە ناونیشانی «زانینی شێرلۆک» دەگرێتەوە، و زانینی شێرلۆک بریتییە لە ناوێک بۆ فیلمێکی تری بەڵگەنامەیی، بەڵام پەیوەندیدار کە لەسەر کەناڵی پی–بی–ئێس وەک پێشەکی بۆ ئەڵقەکانی وەرزی سێیەم پێشکەش کرا.

دیسکی زنجیرەی دووەم لە شانشینە یەکگرتووەکان لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ دەرچوو. کە ھەروەھا لەسەر نێتفلیکسیش ھەیە. دیسکەکە لێدوانێکی دەنگی لە ئەڵقەکانی «ئابڕووچوون لە بلجرافیا» و «سەگەکانی خێزانی پاسکرفیڵ» لەگەڵ فیلمێکی بەڵگەنامەیی بە ناونیشانی «شێرلۆکی ئاشکرابوو» دەگرێتەوە. سێلڤا سکرین لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢دا شریتی مۆسیقای تۆمارکەریی بۆ وەرزی یەکەمی بڵاوکردەوە، و بۆ وەرزی دووەمیش لە ٢٧ی شوباتی ٢٠١٢ بڵاوکرایەوە.

کتێبەکانی پی–بی–سی ھەندێک لە کارە ڕاستەقینەکانی کۆنان دۆیڵیان بە بەرگێکی ھونەری تێیدا کەمبەرباچ و فریمن دەردەکەوێت بڵاوکردەوە، لێکۆڵینەوە لە سووردا و سەرکێشییەکانی شێرلۆک ھۆڵمز لە پایزی ساڵی ٢٠١١دا لەگەڵ پێشەکی لە مۆفات و گاتس بە ڕیزبەندی دەرچوو ھەروەھا ڕۆمانەکانی سەگی خێزانی باسکەرڤیڵ و چوار نیشانەکە و یادەوەرییەکانی شێرلۆک ھۆڵمز لە ئازاری ٢٠١٢ لەگەڵ پێشەکی لە کەمبەرباج و فریمن و تۆمبسۆن بە ڕیزبەندی دەرکرا. دوو کتێبی نوێ کە بریتین لە گەڕانەوەی شێرلۆک ھۆڵمز لەگەڵ کۆتا دانەوانەکە لە ڕێکەوتی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ لەگەڵ پێشەکییەکانی مۆفات و گاتس دەرکرا، ئەمەش پێش پەخشکردنی وەرزی سێیەم بوو. بەپێی ڕادیۆی تایمز ناوبانگی زنجیرەکە لەرزینێکی لە ژمارەی فرۆشتنی کارە ڕاستەقینەکانی کۆنان دۆیڵ دروستکردووە.

شێرلۆک: ئەرشیڤ بریتییە لە کتێبێکی یاوەر بۆ زنجیرەکە لە نووسینی گای ئادەمزە، و کتێبەکانی پی–بی–سی لە ڕێکەوتی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە شانشینە یەکگرووەکان بڵاوکرایەوە، و لە ویلایەتە یەکگرتووەکان کتێبەکە لەژێر ناونیشانی شێرلۆک: یاوەری فەرمی بۆ زنجیرە بەناوبانگەکە لە تەممووزی ٢٠١٣ دا بڵاوکرایەوە.

لە ژاپۆن زنجیرەکە بە شێوەیەک لە مانگا وەرگیرا، گۆڤاری یۆنگ ئەیسی شونێکەوتەی کۆمپانیای کادۆکاوا شۆتێن لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ دەستی بە بڵاوکردنەوە کرد. لە ھەمان مانگی ھەمان ساڵدا وینیگ مۆفەز کایەیەکی کڵودۆی لە شێرلۆک بڵاوکردەوە.

لە یۆنان، ئۆ–تی–ئی مافەکانی زنجیرەکەی کڕیوە و لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٣ لەسەر ئۆ–تی–ئی وەن دەستی بە پەخش کرد.

وەرز ئەڵقەکان ڕێکەوتی پەخشکردن دی–ڤی–دی
دەستپێکی وەرز کۆتاییی وەرز ناوچەی ١ ناوچەی ٢ تایبەتمەندییە نوێکان
١ ٣ ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٠ ٨ی ئابی ٢٠١٠ ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ ٣٠ی ئابی ٢٠١٠
  • لێدوانە دەنگییەکان: «لێکۆڵینەوە لە ڕەنگی پەمەیی» و «کایە مەزنەکە.»
  • فیلمی بەڵگەنامەیی «زانینی شێرلۆک.»
  • ئەڵقەی ڕاستەقینە لە «لێکۆڵینەوە لە ڕەنگی پەمەیی.»
٢ ٣ ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ٢٢ی ئایاری ٢٠١٢ ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢
  • لێدوانە دەنگییەکان: «ئابڕووچوون لە بلجرافیا» و «سەگەکانی خێزانی باسکرفیڵ.»
  • فیلمی بەڵگەنامەیی «شێرلۆک ئاشکرابوو.»
٣ ٣ ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ١١ی شوباتی ٢٠١٤ ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤
  • پەخش: «کەوتن» و «سەرسامبووان، خراپەکاران، و پێشبینییەکان: میراتی شێرلۆک ھۆڵمز» ھەروەھا لەگەڵ «تۆمارکردنی شێرلۆک»
ئەڵقەی تایبەت ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦
  • A Study in Sherlock: بەڵگەنامەیی دەربارەی ھەڵمەتی بەرھەمھێنان
  • پشتی پەردەکان: چاوپێکەوتن لەگەڵ گاتس و مۆفات

وەرگیراو لە زنجیرەکەوە

ماڵپەڕی شێرلۆک ھۆڵمز زانستی لێکدانەوە ھەروەھا لەگەڵ ماڵپەڕەکەی جۆن واتسن بۆ خەڵکی لەسەر ئینتەرنێت بەردەستە، کاتێک ڕووداوەکانی زنجیرەکە لەسەر شێوەی مەتەڵ و کورتەی دۆسییەکان پێشکەش دەکەن، ھەروەھا چەند تۆمارێک دەربارەی چەند دۆسییەیەک «دەرنەکەوتووە» و لە تەلەڤیزیۆن پەخش نەکراوە لەخۆدەگرێت. ھەروەھا چەند بنچینەیەک لە چیڕۆکە کلاسیکییەکانی کۆنان دۆیڵ: «کرۆکە وەرگێڕاوەکە» لەباتی «وەرگێڕە یۆنانییەکە» و «شەش لە تاچەر» لەباتی «شەش لە ناپۆڵیۆن» ھەیە. لە ماڵپەڕەکەدا چەند بەستەرێک ھەن کە لەوانەیە لەگەڵ بیرەوەرییەکانی مۆڵی ھۆپەر و ماڵپەڕی فەرمیی کۆنی برانس ببەسترێتەوە.

لە کانوونی دووەمی ٢٠١٤دا، زنجیرەکە بە فەرمی بەرنامەی مۆبایلی دەرکرد کە ناوی «شێرلۆک: ئەرشیڤ» ە، کە لەلایەن دە پرۆجێکت فاکتری بە ھاوبەشی لەگەڵ فیلمەکانی ھارتسوود دروستکرا.

پەیوەندی لەگەڵ زنجیرەی سەرەتایی

سەرەتایی بریتییە لە تۆمارکردنێکی تر بۆ چیڕۆکەکانی شێرلۆک ھۆڵمز لەسەر کەناڵی سی-بی-ئێس کە دوای تەنیا دوو ساڵ لە دەستپێکردنی شێرلۆک لە شانشینە یەکگرتووەکان دەستی بە پەخشکردن کرد. لە کانوونی دووەمی ٢٠١٢دا سو فریتۆ بۆ ڕۆژنامەی دە ئیندپێندنت وتی «تێدەگەین کە سی-بی-ئێس لەبەرگرتنەوە تایبەتە نوێکەیان لە شێرلۆک ھۆڵمز تۆمار دەکەن، ئەمە سەرنجڕاکێشە، و ئەوان دەربارەی تۆمارکردنەوەی بەرنامەکەمان لێیان پرسین. لە کاتی ئێستادا، و پابەندبوونیان گرێنتی کردووە، بۆیە پێویستە وادابنێین کە شێرلۆک ھۆڵمزە تایبەتەکەیان بە ھیچ شێوەیەک لە تایبەتەکەمان ناچێت ئەگەر نا ئەوە زۆر نیگەرانکەر دەبێت.» و مانگی دواتر وتی: «لەگەڵ کەناڵی سی-بی-ئێس پەیوەندیمان بەستووە و پێمان وتن سەرنجی ئەڵقەی یەکەم لە زنجیرەکەیان بۆ ھەر شکاندنێک لە مافەکانمان دەدەین.»

سی-بی-ئێس دەربارەی کێشەکە وتی: «پرۆژەکەمان بریتییە لە تۆمارکردنێکی باشی شێرلۆک ھۆڵمز کە لەسەر ھۆڵمز و واتسن و کەسایەتییەکانی تر لە چوارچێوەی گشتیدا وەک کەسایەتییە سەرەکییەکان دروستکراوە. ئێمە بە دڵنیاییەوە ڕێز لە یاساکانی چاپ و بڵاوکردنەوە دەگرین و ھیچ چیڕۆکێک یان کارێک ھێشتا پارێزراو بێت ناشکێنین.»

دروستکەر ڕۆپەرت دۆھرتی جیاوازییەکانی نێوان شێرلۆک و سەرەتایی باسکرد، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە بە گشتی نوێکردنەوەی شێرلۆک ھۆڵمز بۆ فیلمەکانی باسیڵ راسبون دەگەڕێتەوە، و پێی وا نییە زنجیرەی سەرەتایی ھیچ شتێک لە زنجیرەی شێرلۆکی بردبێت بەوە پێیەی سەیری وەرزی یەکەمی کردووە و بە زنجیرەیەکی «بریسکەدار» ناوی ھێناوە. دوای چەند مانگێک لوسی ڵو دڵنیای کردەوە کە بەرھەمھێنەرانی ھەردوو زنجیرەکە سەیری ئەڵقەی یەکەمیان کردووە «سەیری جیاوازییەکانی نێوان زنجیرەکەیان و زنجیرەکەمانیان کردووە» و ئەوان «تا ئێستا لێی ڕازیبوون.»

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان


Tags:

زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی شێرلۆک بەرھەمھێنانزنجیرەی تەلەڤیزیۆنی شێرلۆک وەرزەکانزنجیرەی تەلەڤیزیۆنی شێرلۆک ڕێژەی سەیرکردن و پەخش لە جیھاندازنجیرەی تەلەڤیزیۆنی شێرلۆک پێشوازیکردنزنجیرەی تەلەڤیزیۆنی شێرلۆک دەرچوونەکان بۆ ماڵەوە و فرۆشتنەکانزنجیرەی تەلەڤیزیۆنی شێرلۆک وەرگیراو لە زنجیرەکەوەزنجیرەی تەلەڤیزیۆنی شێرلۆک پەیوەندی لەگەڵ زنجیرەی سەرەتاییزنجیرەی تەلەڤیزیۆنی شێرلۆک سەرچاوەکانزنجیرەی تەلەڤیزیۆنی شێرلۆک بەستەرە دەرەکییەکانزنجیرەی تەلەڤیزیۆنی شێرلۆک

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ڕێکخراوەی منداڵپارێزی کوردستانپارێزگاسەددام حوسێنزمانی جەستەمەغۆلدارستانی ئەمازۆندادپەروەریڕیالیزمگۆڕەپان و مەیدانئایزک نیوتنزاخۆگوڵپەندی پێشینانپەندەکانی پیرەمێردنیسان (مانگ)کاربۆنژمێریاریئەندازەی کێری مرۆڤھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ١٩٩٢لەیلا قاسمسعەربەتخولی نایابی کوردستانئەحمەد موفتیزادەھەوکردنی گوێی ناوەڕاستخێرا و تووڕە ٨ئەحمەد شەماڵئێزیدی (ئایین)سەروەریی یاساکریستیانۆ ڕۆناڵدۆکۆچەر بیرکارفیفتی-سیکس (ئارکانساس)پارێزگاکانی عێراقسوارە ئیلخانیزادەسێکسی خێراگرێبەستئەرەستووبانگنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤفۆلکلۆرحکوومەتی ھەرێمی کوردستانچاکەدەریابابا تاھیری ھەمەدانیحامۆڕابیڕەواندزعیسائەمریکای باشووریاساقازکرۆمۆسۆمحاجیاوالێبوردەییجوگرافیای عێراقمافی مەدەنی و سیاسیکامەران موکریقورئانویکیپیدیای کوردیئەنسارولئیسلامدادگای باڵای فێدراڵیی عێراقبزوێنەری گەڕانی وێبمەسیحییەتئایدزڕۆژھەڵاتی ناوینباجپارتی کرێکارانی کوردستانئایین لە کوردستانچڕیکتێبخانەعەبدولقادری گەیلانیحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانپێوانەکردنتشرینی دووەمعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبفۆسفۆرپرۆتینمستەفا پاشای یاموڵکیحەسەن زیرەککۆئەندامی زاوزێی نێرینەمایەسیری🡆 More