ئەلیکساندەر بۆریس دی جۆنسۆن (بە ئینگلیزی: Alexander Boris de Pfeffel Johnson) (لەدایکبووی ١٩ی حوزەیرانی ١٩٦٤) ناسراوە بە بۆریس جۆنسۆن (بە ئینگلیزی: Boris Johnson)، سیاسەتوانێکی بەریتانیە، لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٦ هەتا ٩ی تەممووزی ٢٠١٨ وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوە و کۆمۆنوێلت بووە و لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٩ تا ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ سەرۆک وەزیرانی بریتانیا بوو.
بۆریس جۆنسۆن | |
---|---|
پەنجا و پێنجەمین سەرۆک وەزیرانی بریتانیا | |
پێشینە | تێریزا مەی |
پاشینە | لیز ترەس |
وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوە و کۆمۆنوێلت | |
سەرۆک وەزیران | تێریزا مەی |
پێشینە | فلیپ ھامۆند |
پاشینە | جێرمی هانت |
دووەم [[سەرۆکی شارەوانی لەندەن]] | |
پێشینە | کین لیڤینگستۆن |
پاشینە | سادق خان |
وەزیری سێبەر بۆ خوێندنی باڵا | |
ڕێبەر | دەیڤد کامیڕۆن |
پێشینە | ستیڤن ئۆبرێن |
پاشینە | ڕۆب ویڵسۆن |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | ئەلیکساندەر بۆریس دی جۆنسۆن ١٩ی حوزەیرانی ١٩٦٤ نیویۆرک |
ھاووڵاتی | شانشینی یەکگرتوو ویلایەتە یەکگرتووەکان (١٩٦٤-٢٠١٦) |
پارتی سیاسی | پارێزگاران |
منداڵ(ەکان) | ٥ |
جۆنسۆن ئەندامی پارتی پارێزگارانی بەریتانیایە، لە ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٨ ئەندامی پەرلەمان بووە لەناوچەی ھێنلی، لە ٢٠٠٤ وەزیری سێبەری ھونەر بووە، لە ٢٠٠٥ بۆ ٢٠٠٧ وەزیری سێبەری خوێندنی باڵا بووە. لە ٢٠٠٤ بۆ ٢٠١٦ بووەتە دووەمین سەرۆکی شارەوانی لەندەن.
لە ساڵی ٢٠١٥ەوە ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیایە لەسەر ناوچەی ئەکسبرایج و باشووری رایسلیپ، لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٦ەوە هەتا ٩ی تەممووزی ٢٠١٨ وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوە و کۆمۆنوێلت بووە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بۆریس جۆنسۆن تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بۆریس جۆنسۆن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.