بابەتی بەکارھێنانەکانی زەوی(Land use) لەو بابەتانە ھەژمار دەکرێت کە بووەتە جێگای گرنگی پێدانی زۆرێک لە جوگرافیزانان بەھۆی ئەو ڕۆڵەی ھەیەتی لە دیاریکردنی پەیوەندی مرۆڤ بە زەوی و ئەو چالاکییانەی کە پێی ھەڵدەستێت.
ئەم وتارە بەستەری نییە بۆ وتارەکانی تری ویکیپیدیا. (نیسان ٢٠١٧) |
مەبەست لە بەکارھێنانی زەوی، چالاکیی مرۆڤ و کردارەکانییەتی لەسەر ڕووی زەوی لە یەکە ڕووبەرێکی دیاریکراودا، جا ئەم ڕووبەرە شارستانی بێت یا خود لادێیی، و بە گوێرەی داواکاری و پێداویستییەکانی لە پێناو مانەوە لە ژیاندا. بەکارھێنانەکانی زەوی بە شیوەیەکی جوگرافی بەوە پێناسە دەکرێت کە بریتییە لە وەسفکردنی چۆنییەتی بەکارھێنانی زەوی کە شوێنی نیشتەجێبوونە یان پیشەسازییە یا خۆ کشتوکاڵییە و ….
سەبارەت بە شاریش جوگرافیزانان و پسپۆڕانی بواری پلاندانان ئەم زاراوەیە بە کار دەھێنن بۆ دەربڕینی ئەو چالاکییانەی کە زەوی شارستانی بەکاردێنن یاخۆ لە سەری دامەزراون لە شاردا، ھەروەکوو ئەوەی دەگوترێت بەکارھێنانی نیشتەجێبوون، بەکارھێنانی بازرگانی، پەروەردیی، تەندرووستی و چەندانی تر لە بەکارھێنانەکانی زەوی کە بۆشایییەک لە ڕووبەری شار بەکار دێنێ. ھەروەھا بەوەش پێناسە دەکرێت کە بریتییە لە دابەشبوونی شوێنیی ئەرکەکانی شار، نیشتەجێبوون، ئایینی، بازرگانی، خزمەتگوزاری و فەزا بەتاڵەکان تێیدا. بەکارھێنانەکانی زەوی لە ناوچە شارستانییەکاندا دیاردەیەکی دینامیکە، دەگۆڕێت بە گۆڕانی کات و شوێن؛ ئەمەش لە دەرئەنجامی جوڵە و جێگۆڕکێ و فراوانبوونی جێگا و ئەرکەکانی بەکارھێنانی زەوی لە ماوەی قۆناغە جیاوازەکاندا، کە دەکرێت کورت بێت یاخود درێژە بکێشێت بە گوێرەی ئەو بارودۆخانەی دێنە پێش یان بەدەردەکەون لە ماوەی ھەر قۆناغێک لە قۆناغەکانی گەشە و پێشکەوتنی شاردا و بەگوێرەی داواکارییەکانی دانیشتووان و پلەی بەرەو پێشچوونی شارستانی و ئاستی گوزەرانی دانیشتووانی و دانیشتووانی ھەرێمەکەی، ئەوا دەتوانین بڵێین بەکارھێنانەکانی زەوی لە شاردا بریتییە لە کارلێکی نێوان ئەرک و خزمەتگوزارییەکان لەگەڵ زەوی شار، کە دەبێتە مایەی پێدانی تایبەتمەندی جیاواز بۆ ھەر جۆرە بەکارھێنانێک.
قادر عەزیز، ئەمیر(٢٧١٣ک)؛ ھەڵسەنگاندنێکی جوگرافی بەکارھێنانەکانی زەوی ئاینی لە شاری ھەولێر بەبەکارھێنانی GIS، نامەی ماستەڕ، زانکۆی سەڵاحەددین.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بەکارھێنانی زەوی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بەکارھێنانی زەوی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.