بەشکۆی مۆندراگۆن (بە ئینگلیزی: Mondragon Corporation) بەشکۆ و فیدراسیۆنەکێک لە کۆکارییە کرێکارییەکانە کە لە ناوچەی باسکی ئیسپانیا دامەزراوە.
بەشکۆی مۆندراگۆن مەزنترین کۆکاری لە سەرانسەری جیھانە.
Wiki Soranî / کوردی | |
Wiki Soranî / کوردی | |
چەشن | کۆکاریی کرێکاری |
---|---|
دامەزرا | ۱۹۵۶ |
بارەگا | مۆندراگۆن ، |
بەردەستە لە | جیھانی |
داھات | ۱۲٫۱ میلیارد یۆرۆ (٢٠١٥) |
ژمارەی کارمەندان | ٨١٬٥۰۷ کەس (۲۰۱۹) |
وێبگە | mondragon-corporation.com |
ئەم بەشکۆیە لە ساڵی ١٩٥٦ لە شاری مۆندراگۆن لە لایەن خۆزێ ماریا ئاریزمێندیاریێتا و گرووپێک لە خوێندکارانی دامەزرا کە لە کۆلێژی تێکنۆلۆژیی پەروەردە کرابوون کە خۆی دایمەزراندبوو. یەکەمین بەرھەمی ئەم بەشکۆیە گەرمۆکەری نەوتی سپی بوو.
بەشکۆی مۆندراگۆن لەبواری گەڕینی داراییەکان ھەفتەمین بەشکۆی گەورەی ئیسپانیا و لە ھەرێمی باسک گرووپێکی بازرگانیی ڕێبەرە. ئەم بەشکۆیە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٦ ژمارەی ٧٤١١٧ کەس لە ٢٥٧ کۆمپانیا لە چوار زەمینەی چالاکیی دارایی، پێشەسازی، وردەفرۆشی و زانست بە کار گرتبوو. ئەم ڕێژەیە لە ساڵی ٢٠١٩ گەیشتووە بە ٨١٥٠٧ کەس. کۆکارییەکانی مۆندراگۆن لەسەر بنەمای داخویانیی شۆناسی کۆکاری چالاکی دەکەن کە لەلایەن یەکێتیی ناونەتەوەیی کۆکاری دەپارێزرێت.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بەشکۆی مۆندراگۆن تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بەشکۆی مۆندراگۆن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.