بەردەڕەش: شارۆچکەیەکە لە باشووری کوردستان

بەردەڕەش شارۆچکەیەکی کوردستانە کە ناوەندی قەزای بەردەڕەش سەر بە پارێزگای دھۆکە.

شوێنێکی ستراتیژی ھەیە کە دەکەوێتە نێوان ھەر سێ پارێزگای مووسڵ و دھۆک و ھەولێر، بەردەڕەش لە سەردەمی عوسمانییەکاندا لە ساڵی ١٨٩٠ بووەتە ناوەندی ناحیە و بەم دواییە بە بڕیارێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بوو بە ناوەندی قەزا.

بەردەڕەش
وڵاتبەردەڕەش: ناوی بەردەڕەش, دانیشتوانی بەردەڕەش, بەردەرەش لەسەردەمی رژێمی بەعسدا عێراق
ھەرێمبەردەڕەش: ناوی بەردەڕەش, دانیشتوانی بەردەڕەش, بەردەرەش لەسەردەمی رژێمی بەعسدا کوردستان
پارێزگاپارێزگای دھۆک
قەزاقەزای بەردەڕەش

ناوی بەردەڕەش

زۆر بۆچوون ھەن لەسەر ناوی بەردەڕەش لەوانەیە لەوەوە ھاتبێت کە خاکەکەی خاکێکی رەشە و زۆر بەپیتە بۆ کشتوکاڵ، یانیش لە شاخی ڕەش ەوە ھاتووە کە شوێنێکە دەکەوێتە نزیک بەردەڕەش و کاتی خۆی ئەو شوێنە شوێنی گوند بووە. بۆچوونێکی دیکە ھەیە دەڵێت کە ناوی بەردەڕەش لە چیای بەردەڕەش ھاتووە کە دەکەوێتە رۆژھەڵاتی کوردستانی گەورە و لەبەر وشکە ساڵی و بێ بارانییەوە خەڵکەکەی لە دەڤەری گەرمیان و شەقڵاوە‌ و ڕەواندز ھاتوونەتە ئەم دەڤەرە و ناوەکەیان لەگەڵ خۆیاندا ھێناوە.


دانیشتوانی بەردەڕەش

دانیشتوانی قەزای بەردەڕەش90% گۆرانن و گۆرانیش لە زۆر تیرە و بەرەباوک پێکھاتوون لەوانە رەشگەری، چۆپانی، گێژ، بۆت، زەنگەنە، شێخ بزێنی، رۆژبیانی ، ئۆمەربل، مووسەیی، شاسواری و ھتد. بەشێوەیەکی گشتی دەڤەری بەردەڕەش لە سێ ناوچەی سەرەکی پێکھاتووە کە بریتین لە ناوچەکانی ناوکوڕ، بەربنی ، بۆتان و ھەر شوێنێک لەمانە تایبەتمەندی خۆی ھەیە.

عەشیرەتی گۆران، کە زۆرینەی دانیشتوانی قەزای بەردەڕەش پێکدەھێنن، بە شێوەزاری تایبەتی خۆیان قسان دەکەن کە شێوەزارێکی نزیکە لەکوردیی ناوەندی نزیکەی ۹۰٪ی وەک شێوەزاری کوردی ناوەندیە. عەشیرەتی گۆران وەکو لەسەرەوە باس کراوە لە چەندین تیرە و بەرەباب پێکھاتووە کە بریتین لە: رەشگەری ٥٥% ، چۆپانی ٨٨% ، گێژ ٢٣% ، بۆت ١١% ، شێخ بزێنی ٢% ، خدری ١% ، زەنگەنە ١% ، ئەوانی دیکەش ٧ %.

جگە لە گۆران عەشیرەتی دیکەش ھەن لە ناوچەکە کە دیارترینیان سورچی و زێبارین. ھەروەھا لە حەفتاکانی سەدەی بیستەم ڕژێمی بەعسی رووخاو ھاوکات لەگەڵ ئەو سیاسەتە رەگەزپەرستانەییەی دژی کوردی باشووری کوردستان دەھێنا لە ڕاگواستن و تەعریب و ھتد... ژمارەیەکی زۆری خێزانی کوردی لە ناوچەکانی زوممار، ئەترووش، شێخان، رەبیعە ، مـرێبا گواستەوە بۆ ئەم ناوچەیە و زۆربەی زۆریان تاوەکو ئێستا لە قەزای بەردەڕەش ماونەتەوە.

بەردەرەش لەسەردەمی رژێمی بەعسدا

لەبەر ئەوەی خەلکی ئەم دەڤەرە کورد پەروەر بوون و رۆلێکی ھەبوو لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورددا، دەبووایە خەلکی سنووری بەردەرەش لە ساڵی ١٩٧٩ – ١٩٨٠ کە ئەوسا ناحییەیێک بوو سەر بە قەزای ئاکرێ، و لەگەڵ خەڵکی قەزای ئاکرێ بکەونە سنووری ئۆتۆنۆمی، بەڵام بۆ ئەوەی ئامانجی خەڵکی ئەم دەڤەرە بەجێ نەگەیەنرێت رژێمی بەعس لەگەڵ دارودەستەکانی خۆیدا ھەستا بە ئەنجامدانی راپرسییەکی شەکلی لەسەر ئەم بابەتە و لە کۆتاییدا وای راگەیاند کە دەبێت سەر بە پارێزگای مووسل بێت. ناحیەی بەردەڕەش لەساڵی ١٩٣٢ تاوەکو راپەرینی بەھاری ١٩٩١ی گەلی کوردستان ، ٢٩ کەس وەکو بەرێوەبەری ناحیە دەست بەکاربوونە. ھەروەھا دوای راپەڕینیش واتە لەساڵی ١٩٩١ تاوەکو ١٦/٧/١٩٩٥ کە رژێمی بەعس دامودەزگاکانی خۆی لە ھەموو شارو شارۆچکەکانی کوردستان کێشایەوە ، بەردەڕەش بێ بەرێوەبەری ناحییە بوو. ھەروەھا پرۆسەی پەروەردە بەردەوام بوو لە دەڤەرەکە تاوەکو ساڵی ١٩٩٥ کە بەرێوەبەری ناحیە کەوتەوە کار.

سەرچاوەکان

کتێبی گۆرانەکان نووسینی ئەحمەد گۆران-۲۰۱۷

Tags:

بەردەڕەش ناوی بەردەڕەش دانیشتوانی بەردەڕەش بەردەرەش لەسەردەمی رژێمی بەعسدابەردەڕەش سەرچاوەکانبەردەڕەشحکومەتی ھەرێمی کوردستانعوسمانییەکانقەزای بەردەڕەشپارێزگای دھۆکپارێزگای مووسڵپارێزگای ھەولێر

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

یۆنانئۆگەستینمۆرماری سلێستسیستمی خۆریشەڕی براکوژیقەزای مێرگەسۆرخورماسۆفییایەتیمافعەبدولسەلام بارزانیگورچیلەپۆستەرمێژووشێخ ڕەزای تاڵەبانیوزەی خۆراکیڕۆژھەڵاتی ناوینڕۆمیۆ و جولیەتیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانئابوورمارکسیزمڕەقامێرلەیلا و مەجنوونبلۆگوڵاتانی ئەندامی ناتۆڕۆژاوای کوردستانجامی جیھانیی فیفادەوڵەتی سەلجووقیجێژنی قوربانجەنگی جیھانیی یەکەمنەخۆشیی ئەلزھایمەرڕۆژژمێری زایینیشارەزوورکۆچەر بیرکارئاکرێپرۆژەگرێبەستڕۆژژمێری کوردیتەندروستیبابا تاھیری ھەمەدانیلەیلا قاسمچێ گیڤاراڕاپەڕینی ١٩٩١جوگرافیای دانیشتووانحیزبی بەعسی عێراقھاوینشانشینی یەکگرتووکەرکووکگەندەڵیمێشکیانەی کۆیەتەڵعەت تاھیرشەڕەکانی خاچھەڵگرانئەورووپاکۆریای باشوورسەید ڕەزاقەزوانخانەقینڕووبارشەبەنگی کارۆموگناتیسیھیندستاندۆناڵد ترامپیەکێتیی ئەورووپالیۆنارد ئۆیلەریاسین (سوورەت)تیۆریی ئەتۆمیشەڕی چاڵدێرانگەشبینیئاشتیمەجارستانڕێکەوتننامەی ١١ی ئازارکامەران موکریزەریای ھێمن🡆 More