بێن ئافلێک (لەدایکبووی ١٥ی ئابی ١٩٧٢) ئەکتەر، دەرھێنەر، و سیناریۆنووسێکی ئەمریکییە، توانیوویەتی دوو خەڵاتی ئۆسکار و خەڵاتێکی گۆڵدن گڵۆب بباتەوە لە ساڵی ١٩٩٧ بۆ باشترین نووسین بۆ فیلمی Good Will Hunting.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
بێن ئافلێک | |
---|---|
لەدایکبوون | بینجامین گیزا ئافلێک-بۆڵت ١٥ی ئابی ١٩٧٢ بێرکڵی، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
خوێندنگە | زانکۆی ڤێرمۆنت کۆلێژی ئۆکسیدێنتەڵ |
پیشە |
|
چالاکبوون | ١٩٨١–ئێستا |
ھاوسەر | جێنیفەر گارنەر (ھاوسەرگیری ٢٠٠٥؛ ٢٠١٨) |
یار | جێنیفەر لۆپێز (٢٠٠٢–٢٠٠٤، ٢٠٢١–ئێستا) |
مناڵ(ەکان) | ٣ |
خزمەکان | کەیسی ئافلێک (برا) |
ئافلێک ژیانی پیشەگەری نواندنی لە تەمەنی منداڵیدا دەستپێکرد، دوای ئەوەی لە زنجیرەی پەروەردەییی The Voyage of Mimiدا دەرکەوت، دواتر لە فیلمەکانی Dazed & Confused, Chasing Amy، و Dogma دەرکەوت. ئافلێک ناوبانگەکەی تەشەنەی کرد دوای ئەوەی لەگەڵ ھاوڕێی منداڵی خۆی مات دەیمن توانیان خەڵاتێکی ئۆسکار و خەڵاتێکی گۆڵدن گڵۆب ببەنەوە بۆ فیلمی Good Will Hunting. دواتر لە ھەندێک فیلمی بەھێزی وەک Armageddon (١٩٩٨)، Pearl Harbour (٢٠٠١)، و The Sum of All Fears (٢٠٠٢) بەژداری کرد. دواتر بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٥ ڕۆڵی پاڵەوانی کۆمیک دێردێڤڵی گێڕا لە فیلمی Daredevil، و دواتر بەھۆی فیلمی HolywoodLand پاڵێورا بۆ خەڵاتێکی گۆڵدن گڵۆب. ئافلێک یەکەم کاری دەرھێنانی لە ساڵی ٢٠٠٧ بوو، ئەویش بۆ فیلمی Gone Baby Gone بوو کە ھەر لە نووسینی خۆشی بوو، و بەلای ڕەخنەگرانەوە فیلمێکی سەرکەوتوو بوو. دواتر فیلمی The Townی نووسی و دەریھێنا، کە ئەویش سەرکەوتنێکی بەرچاوی ھەبوو. دواتر لە فیلمی Argo (٢٠١٢)دا بەژداریکرد، کە فیلمێکی سیاسی بوو و چیرۆکەکەشی لە ڕاستییەوە وەرگیرابوو، توانی خەڵاتێکی گۆڵدن گڵۆب، خەڵاتێکی ئۆسکار، و خەڵاتێکی بافتاش بۆ باشترین فیلمی ساڵ و باشترین دەرھێنەر بباتەوە. لە ساڵی ٢٠١٤دا، بەشداری فیلمی Gone Girlی کرد، کە ڕۆڵگێڕانەکەی بەدڵی ڕەخنەگران بوو. لە ساڵی ٢٠١٦دا، ئافلێک ڕۆڵی باتمانی گێڕاوە لە فیلمەکانی باتمان دژی سوپەرمان: کازیوەی دادپەروەری (٢٠١٣)، دەستەی خۆکوژی (٢٠١٦)، دەستەی دادپەروەری (٢٠١٧)، و دەستەی دادپەروەریی زاک سنایدەر (٢٠٢١).
ئافلێک ئەندامی حیزبی دیموکراتی ویلایەتە یەکگرتووەکانە، و برا بچووکەکەشی، کەیسی ئافلێک، ئەکتەرە و لە ھەردوو فیلمی Good Will Hunting و Gone Baby Goneدا پێکەوە کاریان کردووە. سەبارەت بە پەیوەندییە خۆشەویستییەکانی بێن ئافلێک، سەرەتا لەگەڵ گوێنیت پاڵترۆ پەیوەندی خۆشەویستی ھەبووە و دواتر جێنیفەر لۆپێز، ئافلێک لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٠٥دا، لەگەڵ ئەکتەر جێنیفەر گاڕنەردا ژیانی ھاوسەرگیری پێکھێناوە و دوو منداڵیشیان بووە، دواتر لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٥دا، لە یەکتری جوودا بوونەوەتەوە. ئێستا پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ جێنیفەر لۆپێزدا ھەیە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بێن ئافلێک تێدایە. |
ویکیوتە، وتەی پەیوەندیداری بە بێن ئافلێک تێدایە. |
ئەم ئەکتەر وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بێن ئافلێک تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بێن ئافلێک, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.