بێنزیدامین (ھەروەھا بە تانتۆم ڤێردی ناسراوە و لە ھەندێک وڵات بە ناوی دیفلام و سیپتابێن ناسراوە)، کە وەک خوێی ھایدرۆکلۆرید بەردەستە، دەرمانێکی دژەھەوکردنی ناستیرۆیدییە (NSAID) کە جێگەییانە کار دەکات وەک سڕکەر و ئازارشکێن بۆ ھێورکردنەوەی ئازار و وەک دژەھەوکەریش، بۆ چارەسەری ھەوکردنەکانی دەم و گەروو بەکاردێت.
لەڕووی کیمیایییەوە سەر بە پۆلی ئیندازۆلە.
بێنزیدامین | |
---|---|
لقی | ئاوێتەی کیمیایی |
بەکارھێنان | دەرمان |
داڕشتنی کیمیایی | C₁₉H₂₃N₃O |
پەسەندکراو (یاسا) | CN(C)CCCOC1=NN(C2=CC=CC=C21)CC3=CC=CC=C3 |
World Health Organisation international non-proprietary name | benzydamine |
Medical condition treated | pharyngitis |
Pregnancy category | Australian pregnancy category B2 |
ناوبراو بەژدارە بە ڕۆڵی | anti-inflammatory agent، non-steroidal anti-inflammatory drug |
لە ساڵی ١٩٦٤ لە ئیتالیا دروست کرا و لە ساڵی ١٩٦٦دا خرایە بازاڕ.
لەوانەیە بە تەنیا یان لەگەڵ دەرمانی دیکەدا بەکار بھێنرێت بۆ چارەسەر، ئەگەری زیادبوونی کاریگەری چارەسەریی دەکات، بەڵام ڕەنگە لەکاتی کارلێک لەگەڵ دەرمانەکانی دیکەدا بکات و کاریگەرییەکی ھەبێت کە نەمانەوێت ڕووبدات، بۆیە پێویستە ئاگادری بین.
لە ھەندێک شوێندا وەک بازاڕ و دەرمانخانەکان، دەرمانەکە وەک کرێم بەردەستە بۆ کڕین بەبێ ڕەچەتەی پزیشکی (لۆنۆڵ لە مەکسیک لەڕێگەی کۆمپانیای بۆھیرینگەر ئینگلھایم) بۆ چارەسەری جێگەیی ئازار و نادرووستەکانی کۆئەندامی ماسولکە و ئێسک بەکاردەھێنرێت، وەک لەجێچوونی جومگە، ھەوکردنی تورەکەی جومگە، ھەوکردنی ژێ، ھەوکردنی پەردەی جومگە، ئازاری ماسوولکە، ھەوکردنی دەوروبەری جومگە.
بێنزیدامین لە کاتی زێدەڕەوی لە بەکارھێنانیدا وەک وریاکەرەوەی کۆئەندادمی دەمار و وڕێنەھێن (کەسەکە وڕێنە دەکات و ھەست بە شتانێک دەکات کە لە ڕاستی دا بوونی نییە و حاڵی زۆر تێک دەچێت) کاردەکات. بە تایبەتی لە نێو ھەرزەکاران، لە پۆڵەندا، بەرازیل و ڕۆمانیا.
ھیچ ڕێگرێک نییە بۆ بەکارھێنانی بنزیدامین جگە لە کەسێک کە بزانێت ھەستیاریی ھەیە.
بێنزیدامین بەشێوەیەکی گشتی لەلایەن زۆربەی بەکارھێنەرانییەوە بەرگەی دەگیرێت و کێشەیەکی وا دروست ناکات. بەڵام ڕەنگە بە دەگمەن ھەنێک کاریگەریی لاوەکی ھەبێت وەک، ھەستکردن بە سڕی و چووزانەوەی ناودەم، سووربوونەو و خورانی پێست و دروستبوونی لیر، گرفتی ھەناسەدان و خیزەخیز لەکاتی ھەناسەدانا.
دەرمانەکە دەلکێت بە وەرگرەکانی ئەو شانانەی کە ھەوکردنیان ھەیە، و دروستکردنی پرۆستاگلاندین دەوەستێنێت، و لە کاتی ئاساییدا لە لەشدا کاریگەریی لاوەکی گشتی نابێت و زیاتر جێگەییانە کار دەکات، جیاوازییەکی ھەیە لەگەڵ دژەھەوکردنە ناستیرۆیدییەکانی(NSAID) دیکەدا کە ئەم نابێتە ھۆی دروستبووننی برینی لە ناوپۆشی ئەندامەکاندا وەک ھەرسە برین،
بێنزیدامین بە لاوازی لەڕێگەی زێو پێستەوە ھەڵدەمژرێت.
توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بێنزیدامین لە چالاکی دژەباکتریای دەرو جەستەیی (لەناو تاقیگەدا کراوە In vitro) زۆر چالاکە و ھەروەھا لەگەڵ دژەبەکتریاکانی دیکەدا بەھێزتر دەبێت، بە تایبەتی تێتراسایکلینەکان، دژی بەکتریاکان کە بەرگەگرن بۆ ھەندێک دەرمانی دژەبەکتریا وەک بەکتریاکانی جۆری Staphylococcus aureus و Pseudomonas aeruginosa.
ستافیلۆکۆکوس ئاریوس و پسۆدۆمۆناس ئائرۆگینۆزا کاردەکات.
ھەروەھا ھەندێک چالاکی کانابنۆیدی لە جرجدا (لە مشک گەورەترە) ھەیە بەڵام لە مرۆڤدا تاقی نەکراوەتەوە، وا گومان دەبرێت کار لەسەر وەرگرەکانی 5-HT2A بکات بەھۆی نزیکی و لەیەکچوونی پێکھاتەکەی لەگەڵ سیرۆتۆنین.
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (ئەیلوول ٢٠٢١) |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بێنزیدامین تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بێنزیدامین, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.