بێلایەنیی ئینتەرنێت (بە ئینگلیزی: Net neutrality) پرینسیپێکە کە دەڵێت دەبێت دابینکارانی ڕاژەی ئینتەرنێت بە یەک شێوە مامەڵە لەگەڵ ھەموو داتاکانی سەر ئینتەرنێت بکەن و جیاکاری نەکەن و بە جیاوازی نرخ دیاری نەکەن لەسەر بنەمای تاک، ناوەڕۆک، ماڵپەڕ، سەکۆ، ئەپلیکەیشن یان جۆری پەیوەندی بەستن.
ئەم پرینسیپە ڕێگری لە دابینکارانی ڕاژەی ئینتەرنێت دەکات کە بە ئەنقەست ھەندێک وێبگە خاوبکەنەوە یان پارە بسێنن بۆ بەکارھێنانی چەند ماڵپەڕێکی دیاریکراو. ئەم پرینسیپە زۆرجار لەژێر چاودێریی حکوومەت پارێزگاری لێ دەکرێت. لە ساڵی ٢٠٠٤، کۆمپانیای تێلێکۆمی مادیسن ڕیڤەر غەرامەی ١٥٬٠٠٠ دۆلار کران بەھۆی خاوکردنەوەی بەکارھێنانی خزمەتگوزارییەکانی ڤۆنەیج، کە کۆمپانیایەکی تێلێکۆم بوو لەو کاتەدا پێشبڕکێی لەگەڵ خزمەتگوزارییەکانی خۆیان دەکرد.
پێشێلکارییەکی ڕوونی بێلایەنیی ئینتەرنێت لە کوردستان لەلایەن کۆمپانیای فاستلینکەوە کرا، کاتێک ڤایبەریان بەبێ بەرامبەر بۆ بەکارھێنەرانیان دەستەبەر کرد. ھەردوو دامەزراوەی ویکیمیدیا و فەیسبووکیش بە پێشێلکردنی پرینسیپی بێلایەنیی ئینتەرنێت تۆمەتبار کران کاتێک پرۆژەی ویکیپیدیا زیرۆ و فەیسبووک زیرۆیان ڕاگەیاند. بەھۆی ئەمەوە دامەزراوەی ویکیمیدیا پرۆژەکەی لە کۆتاییی ٢٠١٨ لەکارخست.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بێلایەنیی ئینتەرنێت تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بێلایەنیی ئینتەرنێت, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.