بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە بریتییە لە ھەڵسەنگاندنی ڕاستییەکان بۆ گەیشتن بە بڕیارێک و یەقینێک لەسەر بابەتەکان.
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە بابەتێکی ئاڵۆزە و چەند پێناسەیەکی ھەیە کە بە شێوەیەکی گشتی ئەمانە لەخۆدەگرێت: ژیری، ژیربێژی، گومانکاری، ھەڵسەنگاندنی بێلایەنانە یان ھەڵسەنگاندنێکی زانستیی ڕاستەقینە و دروست بەشێوەیەکی بێ لایەنانە. ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە خۆ ئاراستەکەر، خۆ ڕێککار، خۆ چاودێریکەر و خۆ ڕاستکەرەوەیە بەو واتایەی کە ھەموو ئەم ھەنگاوانە لەلایەن تاکەکەس خۆیەوە دەست پێشخەری بۆ دەکرێت و پابەندە لەسەر پێوەری توند بۆ نایابێتی و فەرمانی ژیرانە بۆ بەکارھێنانیان. بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە لەسەر گەیشتن بەم ئامانجانە کار دەکات: پەیوەندیی کاریگەر، توانای چارەسەری کێشە و زاڵبوون بەسەر خۆویستیی ڕەسەنی.
یەکەمین و کۆنترین بەڵگەنامەکان لەسەر بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە وانەکانی سوقراتە، کە لەلایەن پلاتۆوە تۆمارکراوە. سوقرات ھەستا بە دانانی ئەو ڕاستییەی کە ناتوانرێت پشت بە دەسەڵات ببەسترێت دەربارەی زانیاری و دیدگەیەکی پتەو، پیشانی دا کە چەندین کەس ھەن لە دەسەڵات و پلەی بەرز، کەچی زۆر سەرلێشیواو و ناژیرن. پێداگیری دەکرد لەسەر گرنگیی پرسیارکردنی قووڵ کە وا دەکات تێروتەسەڵی بکەوێتە ناو بیرکردنەوە و تێڕامان پێش ئەوەی بڕیار بدەیت بیرۆکەکان پەسەند بکەیت.
سوقرات ھەستا بە دانانی کارنامەیەک بۆ بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە بەمەبەستی ھێنانەکایەی پرسیارگەلێک دەربارەی باوەڕ و لێکدانەوە باوەکان، بە وریای جیاکردنەوەی باوەڕە ژیر و ژیربێژییەکان لەو باوەڕانەی کە بەڵگەیەکی پێویست و قایلکەریان نییە یاخود خاوەنی بناغەیەکی بەجێ نین (ھەرچەند ئەو باوەڕە نادروستە: گونجاو بێت لەگەڵ خۆویستە ڕەسەنەکانمان، خزمەتی بەرژەوەندییە شاراوەکانمان بکات یان ئاسوودەمان بکات).
دەستەواژەی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە، وشەی ڕەخنەگرانە (Critical) لە وشەی (Critic = kritikos = κριτικός) یۆنانییەوە وەرگیراوە و بە توانستی مێشک پێناسە دەکرێت بۆ زانیین و بڕیاردان و ھەبوونی توانای درک پێکردنی بابەتگەلێک. مێژووی وشەکە ھێندەی سەرچاوەی وشەکە خۆی کۆنە و دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی سوقراتی فەیلەسووفی یۆنانی کە پێش ٢٥٠٠ ساڵ گەیشتە ئەنجامی ئەوەی کە خەڵکی ناتوانن بە یەقینەوە پاساو و سەلماندن بۆ بیربۆچونەکانیان بھێننەوە دەربارەی ڕێژە و توانستی زانینیان.
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە بە چەند شێوەیەک پێناسەکراوە:
ھەندێک لە نووسەر و ڕوناکبیرەکانی سەر بە بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە ئەم پێناسە باوانەیان فراوانتر و قوڵتر کردووەتەوە بە زیادکردنی: داھێنەری، خەیاڵ کردن، دۆزینەوە، ڕەنگدانەوە، ھاوسۆزی، بەژداریکردنی زانیاری، بیردۆزی فێمنیستی «مافخوازیی ژنان»، بابەتی بوون و نادیاری. بەڵام لە لایەکی دییەوە ھەندێک پێناسە لەم چەمکانە بەدەرن.
سەرەڕای ھەبوونی بیرکردنەوەیەکی ڕەخنەگرانەی بەھێز، بەڵام تاک دەبێت بتوانێت ڕووبەروی کێشە و بڕیارەکان ببێتەوە بەسوودبینن لەم بەھرە باسکراوانە. بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە تەنھا بنیاتنەری ژیربێژی نییە بەڵکو پێوەرێکی فراوانی ڕوناکبیری و ڕۆشنبیری دەھێنێتە کایەوە وەک: ڕوونی، ڕاستگۆی، وردی، قوڵی، فراوانی، گرنگی و دادپەروەری.
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە دەبێتە ھۆی پێگەیاندنی ئەم توانایانە:
ئێدوارد م. گلەیزەر پێشنیاری کرد کە توانای بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە لە سێ بەش پێکدێت:
ئامانجی بەرنامە پەروەردەیییەکان گەشەسەندنی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەیە لە منداڵان و فێرخوازە پێگەیشتووەکان، چ بە شێوەی تاکەکەسی یان بە شێوەی کۆمەڵە بن بۆ فێربوون دەربارەی چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەکان، بڕیاردان و بەکارھێنانی ئەو سێ خاڵە سەرەکییەی لەسەرەوە باسکراوە. پرۆژەی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە لە تاقیگەی زانستی مرۆڤایەتی لەندەن بەشدارە لە لێکۆڵینەوەی زانستی بەمەبەستی ھەڵسەنگاندنی سیستەمە پەروەردەیییە گەورەکان کە چۆن ھان و پشتگیری بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە دەکەن لە ناوەندەکانی فێرکردن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە تێدایە. |
ویکیوتە، وتەی پەیوەندیداری بە بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.