بۆ مێژوو کتێبێکی نووسراوەی مەسعوود بارزانییە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ چاپ کراوە.
کتێبەکە بەکورتی باسی مێژووی کوردستان دەکا و چۆن دابەشکراوە، دواتر بە کورتی باسی شۆڕشە یەک لەدوای یەکەکانی کورد دەکا لە باشووری کوردستان دژی دەسەڵاتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق ھەر لە شۆڕشی یەکەمی بارزان و شۆڕشی شێخ مەحموود و شۆڕشی دووەمی بارزان و شۆڕشی ئەیلوول وگوڵان. تا دەگاتە باسی ڕاپەڕین لە ساڵی ١٩٩١. دواتر کتێبەکە باسی دووبارە بنیاتنانەوەی عێراق دەکا و چۆن کورد ڕۆڵی سەرەکی لە بنیاتنانەوەی عێراقی نوێدا بینیوە.
بابەتی سەرەکیی کتێبەکە ئەوەیە کە کورد چۆن لە عێراق ھەوڵی داوە بە ئاشتی لە عێراقدا بژی وەک چۆن پێشتر خۆیان ھەڵیان بژاردووە لەگەڵ عێراق بن. بەڵام دەسەڵاتەکانی عێراق ئەو ھابەشییەی کوردیان نەویستوە و ھەمیشە بە ھاوڵاتی پلە دوو سەیریان کردووە. بۆیە کورد بە کۆی دەنگ بڕیاریدا لە ڕۆژی بیست و پێنجی ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٧ گشتپرسی سەربەخۆیی ئەنجام بدا. دواتر کتێبەکە باسی ڕوداوەکانی دوای گشتپرسی دەکا، چۆن عێراق گومرگ و فرۆکەخانەکانی ھەرێمی داخست ئابڵۆقەی خستە سەر ھەرێمی کوردستان دواتر. باسی ڕوداوەکانی شازدەی تشرینی یەکەم دەکا چۆن حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بە یارمەتی سوپای پاسداران و بە یارمەتی باڵێک لە یەکێتی ھێرشیان کردە سەر کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم و داگیریان کردن. دواتر بەوەوە نەوەستان و بوونە ھەڕەشە بۆسەر قەوارەی ھەرێمی کوردستان ھەر لەبەرئەوە پێشمەرگە لە پردێ پێشرەویەکانی حەشد و سوپای عێراقی ڕاگرت.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بۆ مێژوو, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.