بۆگلاتک گەبرا

بۆگلاتک گەبرا (لەدایکبووی ١٩٥٠یەکان - مردووی ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩) چالاکوان و زانای ئیتیۆپیا بوو.

لە ساڵی ٢٠١٠، ئاژانسی ئیندپێندێنت لەوەسفی ئەودا نووسیویەتی «ئەو ژنەی کە دەستیکرد بەیاخیبوون لەنێو ژنانی ئیتیۆپیا».

بۆگلاتک گەبرا
بۆگلاتک گەبرا
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٠
Kembata Zone، ئیتیۆپیا
مردن٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩(٢٠١٩-١١-٠٢) (٥٩ ساڵ ژیاوە)
لۆس ئانجلەس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی ئەمھەری، ئینگلیزی، Kambaata
پیشەزانستیار
پەروەردەزانکۆی ماساشوستس لە ئەمھێرس
خەڵاتەکانBruno Kreisky Award for Services to Human Rights، North–South Prize، King Baudouin International Development Prize، Jonathan Mann Award for Health and Human Rights، Knight of the Legion of Honour

چالاکییەکان

لەگەڵ خووشکەکەی (فیکرتا گابرا)، بەیەکەوە ڕێکخراوێکیان دامەزراند بۆ بەرگریکردن لەمافەکانی ژنانی ئەتیوبیا بەناوی کەی ئێم گی ئەتیوبیا، کە سەرەتا ناوی ڕێکخراوەکە «ژنانی کەمباتا بەیەکەوەن» بوو، جگە لەبەرگریکردن لەمافی ژنان ئەو ڕێکخراوەکە کاری خێرخوازیشی دەکرد، ھەروەھا لەپاڵ دژایەتیکردنی خەتەنەکردنی مێینە، بەشوودانی بەزۆر، دژایەتیکردن بۆ فڕاندنی بووک، دەستدرێژی سێکسی بۆسەر کچان و ژنانی لاو. بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ساڵی ٢٠٠٣، لە ٦٩٪ ھاوسەرگیریی لە ئەتیوبا بەشێوەی زۆرداری یان فڕاندنی بووک بووە. بەپێی ڕاپۆرتەکانی ئیندپێندێنت، ڕێکخراوەکەی گەبرا توانیبووی ٩٠٪ ڕێژەی ڕفاندنی بووک لە کەمباتا کەمبکاتەوە. ھەروەھا بەپێی ڕاپۆرتێکی ئیکنۆمیست ئەوا ڕێکخراوەکە توانیبووی ڕێژەی ئەنجامدانی خەتەنەکردنی مێینە لەڕێژەی ١٠٠٪ بۆ ٣٪ کەمبکاتەوە.

لە ساڵی ٢٠١٥، گەبرا خەڵاتی نۆرت-ساوتی پێدرا کە خەڵاتێکە لەلایەن کونسڵی ئەورووپا دەبەخشرێت بۆئەو کەسانەی لەبواری مافەکانی مرۆڤ چالاکن. لە ساڵی ٢٠٠٧، خەڵاتی جۆنتان مانی پێدرا لەلایەن ڕێکخراوی تەندرووستی جیھانی و مافەکانی مرۆڤ. لە ئایاری ٢٠١٣، بەھۆی بەشداریی و چالاکییەکای خەڵاتی کینگ باودیۆینی بەلژیکی پێبەخشرا.

باکگراوند

بۆگلاتک گەبرا یەکێکبووە لە قوربانییانی خەتەنەکردنی مێینە ئەوکاتەی کە تەمەنی ١٢ ساڵان بوو، خوێندنیشی لەلایەن باوکییەوە لێ قەدەغەکرابوو و بەڵام بەدزییەوە دەچووە قوتابخانەی سەرەتایی. دواتر، توانی خوێندنی مایکرۆبایلۆجی بخوێنێت لە ئوورشەلیم، ماوەیەکیش لە زانکۆی ماساچوستس لە ئەمریکا بەشداری لە کۆڕسێکی ئاڵووگۆڕی خوێندن بەشێوەی سکۆلارشیپ کرد. لەو کاتەی لەئەمریکا بوو، گابرا یەکەم ڕێکخراوی خێرخوازی لەبواری گەشەپێدان و خوێندن دامەزراند کە یارمەتی قوتابییانی ئامادەیی و زانکۆکانی ئەتیوبی دەدا کە تاکوو بڕی ٢٦ ھەزار دۆلار کتێب وەربگرن.

دواتر گابرا دکتۆرای لە ئێپیدمیۆلۆجی بەدەستھێنا، دوای ئەوەش لەساڵانی نەوەدەکان گەڕایەوە بۆ ئەتیوبیا بۆ کارکردن و زامنکردنی مافەکانی ژنان لە ئەتیوبیا. لەگەڵ گەڕانەوەی ئەوا کۆڕ و قسەکردنی دەستپێکرد لەسەر بابەتێکی ھەستیار ئەویش لەسەر ئایدز بوو، گابرا لەوە تێگەیشت پێش ئەوەی بتوانێت گۆڕانکاری لەسەر کۆمەلگاکەی درووستبکات ئەوا دەبێت خۆی ببێتە کەسێکی کاریگەر لەنێویاندا، بۆئەمەش پردێکی درووستکرد کە تاکوو منداڵان بەئاسانی بگەنە نزیکترین قوتابخانەیان ھەروەھا بازرگانانیش بگەن بە بازاڕ و دوکانەکان. کاتێک پردەکە تەواوبوو، گابرا لەگەڵ خووشکەکەی ڕێکخراوی کەی گی ئێمی ئەتیوبیان دامەزراند، لادێ بە لادێ دەگەڕان بۆئەوەی ھۆشیاری بدەن لەمافەکانی ژنان.

سەرچاوەکان

Tags:

ئیتیۆپیا

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

جەنگی جیھانیی یەکەممەلا مەحموودی بایەزیدیلیۆنێل مێسیخەواریجڕوەکموکریانیاریگای ئەلسەمامەمێژووی کوردجامی نەتەوەکانی ئاسیاگۆڕەپان و مەیدانئاڵای کوردستانھەرێمی کوردستانمێژووی مرۆڤایەتیدڵدارڤیتینیاپردی دەلالئینجیلی سینۆپتیقەڵادزێ٢٥ی کانوونی یەکەمویکیپیدیای کوردیعێراقماڵ بە کۆڵمەککەئەڵمانیاخورماڕێواسمێکوتەگۆگردپاوانی گشتیتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاننەوید محەممەدزادەڕۆژژمێری کوردیئەسیریمارچەمچەماڵخاکەلێوەڕومێن ڕادێڤقەڵای دمدممحەممەدی چوارەمپاپاھامبورگڕیشئەشکەوتی شانەدەرسەمپینووسینی بزماریئەردەوان کامکارڕێبازە ئەدەبییەکانلەیلا قاسمپاراگوایئامەدھۆزە کوردەکانزەید کوڕی حاریسەئورشەلیملەتیف ھەڵمەتمەلا کرێکارئەشق و خەیاڵئیبراھیم لە ئیسلامداکیمیاعەبدولقادری گەیلانیبەکتریاشیعرشەرەفخانی بەدلیسیموحەڕڕەمگورجستانمەلا عەبدولکەریم مودەریسھەورامانھەرێمڕیالیزمئیمپراتۆریەتیی عوسمانی🡆 More