گوێگرتنە مۆسیقییە ستێریۆفۆنییەکان کە بنچەیەیان ھەیە لە فیلمی جووڵاوی «بۆرات: فێربوونە کلتوورییەکانی ئەمریکا بۆ سوودگەیاندن بە نەتەوەی مەزنی کازاخستان» (بە ئینگلیزی: Stereophonic Musical Listenings That Have Been Origin in Moving Film Borat: Cultural Learnings of America for Make Benefit Glorious Nation of Kazakhstan) ساوندتراکی فیلمی دۆکیۆکۆمێدیی ٢٠٠٦ی بۆراتە، کە لەلایەن «کوزچەک ڕیکۆردس» (کە بوونی نییە) بە ھاوبەشی لەگەڵ داونتاون و ئاتلانتیک ڕیکۆردس.
ساوندتراکەکە بە دیجیتاڵی لە ئایتیوونز ستۆردا لە ٢٤ تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦دا بڵاوکرایەوە، و دواتر لە فرۆشگاکان و فرۆشگاکانی مۆسیقای سەرھێڵ لە سێشەممە، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦دا بڵاوبووەوە.
گوێگرتنە مۆسیقییە ستێریۆفۆنییەکان کە بنچەیەیان ھەیە لە فیلمی جووڵاوی «بۆرات: فێربوونە کلتوورییەکانی ئەمریکا بۆ سوودگەیاندن بە نەتەوەی مەزنی کازاخستان» | ||||
---|---|---|---|---|
ساوندتراک لە لایەن چەندان ھونەرمەند | ||||
بڵاوبوونەوە | ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ (ئایتیوونز) ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ (ویلایەتە یەکگرتووەکان) | |||
چەشن |
| |||
بڵاوکەرەوە | کوزچەک ڕیکۆردس (خەیاڵی) داونتاون ڕیکۆردس ئاتلانتیک ڕیکۆردس | |||
بەرھەمھێنەر |
| |||
ساوندتراکی فیلمەکانی ساشا بارۆن کۆون | ||||
| ||||
تاکەگۆرانییەکانی گوێگرتنە مۆسیقییە ستێریۆفۆنییەکان کە بنچەیەیان ھەیە لە فیلمی جووڵاوی «بۆرات: فێربوونە کلتوورییەکانی ئەمریکا بۆ سوودگەیاندن بە نەتەوەی مەزنی کازاخستان» | ||||
|
ھەڵسەنگاندنی شارەزایان | |
---|---|
ئەنجامی ھەڵسەنگاندنەکان | |
سەرچاوە | خاڵ |
ئۆڵمیوزیک | |
ڕۆبێرت کریستگۆ |
ئەو مۆسیقای فۆڵکەی کە لە ساوندتراکەکەدایە ھیچ پەیوەندییەکی بە مۆسیقای تایبەتیی کازاخستانەوە نییە. زۆربەی گۆرانییەکانی فیلمەکە لەلایەن ھونەرمەندانی ڕۆمانییەوە وتراون و مۆسیقای ئاران بارۆن کۆونیشی تێدایە، کە ئەندامی دامەزرێنەری سیستەمی دەنگیی زۆھارە و برای ئەکتەری سەرەکیی بۆرات ساشا بارۆن کۆونە، ھەروەھا گۆرانیشی تێدایە کە لەلایەن ساشا بارۆن کۆونەوە وتراوە لە شێوەی کەسایەتیی بۆراتدا.
لە ٢٠٠٦دا، گۆرانیبێژی مەقدوونیی ڕۆمانی ئێسما ڕێجێپۆڤا ویستی داوایەک دژی بەرھەمھێنەرانی فیلمەکە لەگەڵ گۆرانیبێژ نات ڤێلیۆڤدا تۆماربکات. ئاماژەی دا کە گۆرانییەکەی «Chaje Šukarije»، کە لە فیلمەکەدایە، بێ ڕەزامەندیی خۆی بەکارھێنراوە. ٨٠٠٬٠٠٠ یۆرۆی وەک قەرەبوو لە بەرھەمھێنەرانی فیلمەکە داواکرد، ئەگەر نا دۆسیەکەی دەھێنایە دادگا و قەرەبووەکەی زیاتر دەکرد. ھەرچۆنێک بێت، ڕێجێپۆڤا ٢٦٬٠٠٠ یۆرۆی وەک قەرەبوو وەرگرت، چونکە بەرھەمھێنەرەکانی ڕەزامەندی بەکارھێنانی گۆرانییەکەیان لە فیلمەکەدا دابوو بێ ئاگاداری خۆی.
«ئەی کازاخستان» سروودە نیشتمانییە ساختەکەی کازاخستانە کە لە فیلمەکەدا بەکارھاتووە. لەلایەن ئاران بارۆن کۆونەوە دانراوە. ئاوازەکەی ھاوشێوەی سروودی سەربازییە. سروودی نیشتمانیی ڕاستەقینەی کازاخستان «من کازاخستانیم» ە، ئاوازەکەی جیاوازە لە «ئەی کازاخستان».
ە ئازاری ٢٠١٢دا، سروودە نیشتمانییە ساختەکە ناو بە ھەڵە لە خەڵاتە مەزنەکانی ھەڵدانی نێودەوڵەتیی ئەمیری کووەیتدا لێدرا. براوەی مەدالیای ئاڵتوونی، ماریا دمیتریێنکۆ، بە پێوە بوو تا تەواوبوونی سروودەکە. تیمەکە گلەییان کرد، و مەراسیمی خەڵاتەکە دووبارەکرایەوە. ڕووداوەکە بەھۆی داونڵۆدکردنی گۆرانییەکی ھەڵە لە ئینتەرنێتەوە ڕوویدا.
ئەلبومەکە ھەموو ئەو گۆرانییانە لەخۆ ناگرێت کە لە فیلمەکەدا بەکارھاتوون. کاتێک بۆرات دێتە نیویۆرک، بە کورتی ھاری نیڵسۆن دەبیسترێت کە «Everybody's Talkin'» دەڵێت؛ کاتێک بۆرات بۆ یەکەمجار پامێڵا دەبینێت لە تەلەڤیزیۆن، «Take My Breath Away»ی بەرلین دەبیسترێت؛ لەسەر شەقامەکە «Born to Be Wild»ی ستێپنوۆڵف دەبیسترێت؛ کاتێک بۆرات ماڵاوایی لە لێنێڵ دەکات، «لایلایە»ی گۆران بێرگۆڤیچ دەبیسترێت؛ کاتێک بۆرات RV لێدەخوڕێت، بەشێکی «U Can't Touch This»ی ئێم سی ھامەر دەبیسترێت. ھەندێک لە تراکەکانی ئەلبومەکە لە فیلمەکەدا نین، وەک «You Be My Wife»ی بۆرات و «In My Country There Is a Problem (Throw the Jew Down the Well)».[ژێدەر پێویستە] parameters
خشتە (٢٠٠٦) | بەرزترین پلە |
---|---|
باشترین ساوندتراکەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان (بیلبۆرد) | ٢٣ |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بۆرات (ساوندتراک), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.