بڕۆنز

بڕۆنز (بە ئینگلیزی: Bronze) بریتییە لە داڕشتەیەک لە مس و ١٢ بۆ ١٢٫٥٪ قەڵای.

ھەندێجاریش ماددەی تری وەک فافۆن، مەنگەنێز، زینک و نیکڵی تێدەکرێت. ھەروەھا دەشێ مادەی ناکانزایی وەک زەرنیخ، فسفۆڕ یا سلیکۆنی تێ بکرێت. ئەم داڕشەتانە بە ڕێژەی جیاواز و ماددەی جیاواز دەبێتەھۆی پێدانی تایبەتمەندی جیاواز بە مس. بۆ نمونە داڕشتەکە ڕەقترە لە مس بەتەنھایی.

بڕۆنز
گەورەترین دروستکراوی سەردەمی کۆن کە دەگەڕێتەوە بۆ ١٣٠٠ بۆ ١٠٤٦ ساڵ پێش زایین. ئەم مەنجەڵە لە مۆزەخانەی چین داندراوە.

سەردەمانێکی کۆن کە بڕۆنز ڕەقترین ماددەی کانزایی ناسراوی ئەو سەردەم بوو، پێی دەگوترێ سەردەمی بڕۆنز. سەردەمی بڕۆنز لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەگۆڕێت. بۆ نمونە سەردەمەکە لە ناوەڕاست ٤ ھەزار ساڵ پێش زایین دەستی پێکردوە لە ھیندستان و ئەوراسیا، بەڵام لە چین ئەم سەردەمە لە ٢ ھەزار ساڵ پێش زاین دەستی پێ کردوە. دوای دۆزینەوەی ئاسن سەردەمەکە گۆڕا بۆ سەردەمی ئاسن کە دەگەڕێتەوە بۆ نزیک ١٣٠٠ ساڵ پێش زایین. لە زۆربەی ئاسیا سەردەی ئاسن دەگەڕێتەوە بۆ پێش ٥٠٠ ساڵ پێش زایین.

لەبەر ئەوەی زۆربەی دۆزراوەکان لەم سەردەمەدا لە مسی سپی دروست کراوون، زاناکان زۆرجار سود لە سەردەمی (داڕشتەی مس) وەردەگرن.

وشەڕەتناسی

ووشەی (bronze) لە زمانی ئینگلیزی لە فەڕەنسیەوە ھاتوە، کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی (١٧٣٠ بۆ ١٧٤٠ ز). ھەروەھا فەڕەنسیەکانیش لە ساڵانی سەدەی سێزدە لە ئیتاڵیەکانیان وەرگرتە (bróntion).

پێشتریش لە لە سەدەی یازدە لە لایەن بەیزەنتیەکانەوە پێی گوتراوە (brontēsíon).

ھەروەھا بۆی ھەیە لە پێش ئەمانیشدا لە لایەن ئێرانیەکانەوە بەکار ھاتبێ بە شێوەی (برنج birinj) یا (piring پرنگ).

مێژوو

بڕۆنز 
ھەندێ دەفری دروست کراو لە بڕۆنز کە لە ئەڵمانیای ئێستا دۆزراوەتەوە. ئەمانە واپێدەچێ کە بەکار ھاتبن بۆ ھەڵگرتن شتەکان تیایاندا.
بڕۆنز 
ھەندێ بزماری سەردەمی ڕۆمەکان کە لە بڕۆنز دروست کراوون و ھەندێ نوسراوی نەزانراوی لەسەرکراوە (سەدەی سێ بۆ چواری زایینی).

دۆزینەوەی بڕۆنز وایکرد کە خەڵک بتوانێ کەلوپەلێکی ڕەقتر و بەھێزتر دروست بکەن، وەک: شمشێر، دەفری خواردن. لە ئیتاڵیا بڕۆنزیان لە مس و ئارسۆنیک بەرھەم دەھێنا. دواتریش لە پێنج سەدە پێش زایین ھونەری ئێرانی لە گۆڕەپانی ئێرانی گەورە دەستی پێکرد. پاشان لە سێ سەد ساڵ پێش زایین قەڵای بەکار ھات لە پێکھاتەی بڕۆنزدا.

بەکارھێنانی قەڵای لە بڕۆنزدا، ئەو توانایەی بە بڕۆنز دەدا کە ئاسانتر کۆنتڕۆڵ بکرێت و بەھێزتر بێت لە جاران و ئاسانتر بتوێتەوە. ھەروەھا بە پێچەوانەی ئەرسۆنیک، قەڵای ماددەیەکی ژەھراوی نەبوو. بەکارھێنانی قەڵای لە بڕۆنزدا دەگەڕێتەوە بۆ ٤٥٠٠ ساڵ پێش زایین.

پێکھاتە

بڕۆنز 
زەنگوڵەیەکی دروست کراو لە بڕۆنز. دەنکۆڵە کریستاڵیتەکان بەجوانی دەبینرێن.

بڕۆنز بە پێی جۆری بەکارھێنانی پێکھاتەکەی دەگۆڕدرێ. بڕۆنز بە شێوەیەکی سەرەکی لە ٩٠٪ مس و ١٠٪ قەڵای پێکھاتوە، بەڵام دەشێ بە سێ شێوەی خوارەوە پێکھاتەکەی بگۆڕدرێ:

  1. بڕۆنزی پەیکەرسازی: نزیکەی ٩٧٪ مس (Cu)، ٢٪ قەڵای (Sn)، و ١٪ زینک (Zn). ئەم پێکھاتەیە نزیکترین پێکھاتەیە لە بڕۆنزی ڕاستەقینە.
  2. بڕۆنزی بیناسازی: بە گشتی ٥٧٪ مس، ٤٠٪ زینک، و ٣٪ قوڕقوشم (Pb) پێکھاتوە.
  3. بڕۆنزی تیجاری: لە ٩٠٪ مس و ١٠٪ قەڵای پێکھاتوە.

تایبەتمەندیەکان

بڕۆنز 
دروستکراوێکیتر لە بڕۆنز

بڕۆنز توانای بەرگەگرتنی باشی ھەیە و بۆ ھەر یەک لە کەشی گوند و پیشەسازی و دەریایی دەشێ بەکار بێت. بەڵام لاوازە لەبەرامبەر ئامۆنیاک، سیانید، پێکھاتەی ئاسن و ئامۆنیاک، کەشی پیسی شارەکان، ترشە باران، و پیسایی باڵندەکان.

بەکارھێنانەکان

یەکێک لە سەرەکیترین بەکارھاتنەکانی لە دێرزەمان بریتی بوە لە بەکارھاتنی لە دراو. ھەروەھا لە دروست کردنی کەشتی بەکار ھاتوە، جونکە لەبەرامبەر داخوران بەرگەی دەگرێ. ھەروەھا لە دروست کردنی پەیکەری ھونەری کە توانای دروست کردنی ھەر شێوەیەک بە ھونەرمەندەکە دەدات. لەگەڵ ئەمانەش دا، سودی لێدەبینرێ بۆ دروست کردن قالبی دەرگاو پەنجەرە، سندوقی پۆستە، ڕێی شەمەندەفەر و بەشە ڕەقەکانی قەنەفە.

سەرچاوەکان

Tags:

بڕۆنز وشەڕەتناسیبڕۆنز مێژووبڕۆنز پێکھاتەبڕۆنز تایبەتمەندیەکانبڕۆنز بەکارھێنانەکانبڕۆنز سەرچاوەکانبڕۆنززمانی ئینگلیزیزینکزەڕنیخسیلیکۆنفافۆنفۆسفۆرقەڵایمسمەنگەنیزنیکڵ

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

پەخشانئینگلیزیویکیڕەوشتچاوگ (ڕێزمان)شەڕی چاڵدێرانلوڕدامەزراندنئیسپانیاجووڵانەوەی نەوەی نوێبرنجقەزای چەمچەماڵجەلال شێخ ناجیسێکسی خێرابەردینەشۆڕشی فەڕەنسائێزیدی (ئایین)شەبەنگی کارۆموگناتیسیکۆچەر بیرکاربەھارڕۆژنامەئیدارەی ڕاپەڕینشنگالوێژەی کوردیسی++بلۆگپارێزگای ھەولێرحیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانپارەلەککتێبدەنگناسی (زمانەوانی)وزەی بامایکرۆسۆفت ئۆفیسگونمایکرۆسۆفت پاوەرپۆینتئەلفرێد نۆبێلکتێبخانەڕوانداستیڤن ھۆکینگسەعید نوورسیقەزای شارەزوورڕووسیاقەزای ڕانیەئەلبەرت ئاینشتاینڕۆژی جیھانیی کرێکارانچیای پیرەمەگروونباشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیائیدریسپاندای کۆنگ فو ٤تۆماس ئێدیسۆنبابا تاھیری ھەمەدانیپەندی پێشینانخەمۆکیپێکھاتەی بازاڕقەڵای ھەولێرسلێمانیمێژووی ھەولێرفایەق بێکەسمەتەڵگەرمبوونی زەویسەڵاحەددینی ئەییووبیئارام شەیداجگەرەیەکەکانی پاراستنی گەلقەزا و قەدەرزێی بچووکزمانی ڕووسیکاربۆن دی ئۆکسیدسێکسی کۆمیماوسئۆتیزمئیبن خەلدوونوەرزش🡆 More