بڕگەی زیاد (بە ئینگلیزی: Hyperbola) کۆمەڵە خاڵێکە لە ڕووتەختێکدا کە بەھای ڕووتی جیاوازی دوو دوورییەکانیان لە دوو خاڵی دیاریکراو بڕێکی نەگۆڕە.
ھەر یەک لەم دوو خاڵە پێی دەوترێت تیشکۆ و بەو ڕاستەھێڵەی پێیاندا دەڕوات دەوترێت تەوەری تیشکۆیی و بەو ڕاستەھێڵەی ھەر دوو سەری بڕگەکە دەگەینێت پێی دەوترێت تەوەری ڕاستی و ناوەڕاستەکەی دەبێتە چەقی بڕگە زیادەکە، ئەو ڕاستەھێڵەی ئەستوونە لەسەر تەوەری تیشکۆیی پێی دەوترێت تەوەری ئاوەڵ (خەیاڵی)، بڕگەی زیاد بەوە لە ھەردوو بڕگەی ناتەواو و کەوانەبڕ جیا دەکرێتەوە کە پێکدێت لە دوو لقی ھاوتا بە پێی چەقەکەی و تەوەری ئاوەڵەکەی. ھەر بڕگەی زیادێک دوو لێنەکەوتی ھەیە کە لە چەقی بڕگەزیادەکە پێکدەگەن.
شێوەی گشتی ھاوکێشەی بڕگەی زیاد
لەم ھاوکێشەیەدا چەقی بڕگە زیادەکەیە.
شێوەی پاڕامێتری ھاوکێشەی بڕگەی زیاد یەکێک لەم سێ ھاوکێشەیە:
جیاوازیی چەقی بڕگەی زیادی
بریتییە لە
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بڕگەی زیاد تێدایە. |
ئەم «ماتماتیک» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بڕگەی زیاد, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.