بزاڤی سیاسی یا بزووتنەوەی سیاسی یا جووڵانەوەی سیاسی گرووپێکی کۆمەڵایەتییە لە بەرفرەھییەکی ناوچەیی، نەتەوەیی، یان ناونەتەوەییدا کە بۆ دەستخستنی ئامانجێکی سیاسی پێکەوە ھاوکاری دەکەن.
بۆ بەرچاوخستن و بەرباسخستنی ئامانجە بنەڕەتییەکانی بزاڤی سیاسی، ئەبێ کەرەستەگەلی پێویست بەرھەم بھێنرێن و، پەرەیان پێ بدرێ و، ڕێک بخرێن و، ڕابگەیەنرێن و، لێک بدرێنەوە و، چاک بکرێنەوە.
حیزب نموونەی بزاڤێکی سیاسییە. ئەوەی حیزب بۆی ئەگەڕێ، واتە ئامانجی سیاسیی حیزب، زاڵبوونە بەسەر سیاسەتەکانی حکوومەتدا، یا لانی کەم، دانانی کاریگەریی خۆیە لەسەر ئەو سیاسەتانەدا. ھەوڵ و تێکۆشانیشی ئەوەیە کە لە ڕێگەی ناودێرکردنی کاندیداکانیەوە و دامەزراندنیان لە نڤیسگە سیاسی و حکوومییەکاندا ئامانجی خۆی بپێکێ.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بزاڤی سیاسی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بزاڤی سیاسی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.