باوکە کورتەفیلمێکە بە زمانی کوردی - نەرویژی و کاری نووسین و دەرھێنانی لەلایەن دەرھێنەری کورد ھیشام زەمانەوە بۆ کراوە، فیلمەکە لە ١٥ خولەک پێک دێت و ساڵی ٢٠٠٥ دەرھێنراوە؛ گرتەکانی فیلمەکە لە نەرویژ بەرھەم ھێنراون.
باوکە Bawke | |
دەرھێنەر | ھیشام زەمان |
---|---|
نووسین | ھیشام زەمان |
کاست | سەردار ئەحمەد ساڵح بڕوا ئاکۆ ڕەسووڵ |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٢٠٠٥ |
ماوەی فیلم | ١٥ خولەک |
زمان | کوردی نەرویژی |
کوڕ و بابێک لە باشووری کوردستانەوە، بە قاچاغی دەگەنە شوێن و وڵاتی مەبەست؛ پۆلیس ھەدووکیان دەستبەسەر دەکات و دەیاننێرێتە کەمپی پەنابەران. لەوێ بڕیار دەدرێت بابەکە بگەڕێننەوە و ئەویش بۆ ئەوەیکە کوڕەکەی ھەر لەو وڵاتە بمێنێتەوە و لەگەڵ وی نەینێرنەوە، خۆی لێ نەناس دەکات و لەو کاتەدا کە کوڕەکەی بانگی دەکات، پۆلیس لێی دەپرسێت: منداڵەکە دەناسێت؟ باوکەکەش وڵامی نەرێنییان پێ دەدات.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article باوکە (فیلم), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.