بازنەکانی پارێزگای دھۆک لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ٢٠٢١ سەرجەم ئەو ناوچانە دەگرێتەوە کە دەکەونە سنووری جوگرافیایی پارێزگای دھۆک.
ئەمەش دوای ئەوەی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گۆڕانکاری تێداکرا و بازنەکانی ھەڵبژاردنی لە ١٨ بازنە بۆ ٨٣ بازنە دابەشکرد. لەم ھەڵبژاردنە پارێزگای دھۆک، یەکێک لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردیستان دابەشکراوە بەسەر ٣ بازنەی سەرەکی، ژمارە و ناوی کاندیدەکانیش لە بازنەیەک بۆ بازنەیەکی دیکە جیاوازی ھەیە و دەنگی ھیچ کەسێک لە بازنەیەک بۆ بازنەیەکی دیکە ناچێت. بە شێوەیەکی گشتی ١٥٠ کاندید بۆ بەدەست ھێنانی ١١ کورسی پەڕلەمانی عێراق پێشبڕکێ دەکەن. لە پارێزگای دھۆک ٨٢٢٬٧٠٣ ھەزار کەس مافی دەنگانی ھەیە.
دابەشکردنی بازنەکان بەپێی ژمارەی دانیشتووانی ناوچەکە دەستنیشانکراوە، پارێزگای دھۆک بەسەر سێ بازنە دابەشکراوە ھەر بازنەیەک ناوچەو شوێنی تایبەت دەگرێتەوە دانیشتووانی ھەر بازنەیەک تەنھا دەتوانن دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی ناو بازنەکەی خۆی، ئەمەش بەپێی سیستەمی نوێی ھەڵبژاردنی عێراق دەبێت.
بازنەی | ژ. کورسییەکان | ژ. بەربژێرەکان | ناوەندەکانی دەنگدان |
---|---|---|---|
١ | ٤ | ٥١ | سەنتەری دھۆک – بڵند – جگەرخوێن – میدیا – زاویتە – ئامێدی – شیلادزێ – باتیف ٢ |
٢ | ٣ | ٥٠ | سیمێل – ڤاتیل – زاخۆ – دیربون – باتیف١ و باتیف ٣ |
٣ | ٤ | ٤٩ | قەسرۆک – ئاکرێ – بەردەڕەش - بجیل |
ئەم وتار پێویستی بە پۆلی زیاتر یان چەند پۆلێکی دیاریکراو ھەیە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بازنەکانی پارێزگای دھۆک لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ٢٠٢١, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.