باراو یەکێکە لە گوندەکانی ناحیەی سرۆچک، قەزای سەید سادق، پارێزگای سلێمانییە، ھەرێمی کوردستان لە عێراق.
گێڵدەرە دەکەوێتە باکووری ڕۆژھەڵاتی شاری سلێمانی لە ناوچەی شارباژێڕ، ئەم گوندە لە ١٢-٠٢-٢٠٠٧ بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ناحیەی سرۆچک خراوەتە سەر قەزای سەیدسادق.
باراو | |
---|---|
بە عەرەبی: باراو بە ئینگلیزی: Baraw | |
پۆتانەکان: 35°36′15″N 45°39′18″E / 35.60425°N 45.65492°E 45°39′18″E / 35.60425°N 45.65492°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | ھەرێمی کوردستان |
پارێزگا | سلێمانی |
قەزا | سەیدسادق |
ناحیە | سرۆچک |
بەرزایی | ١٤١٦ مەتر (٤٬٦٤٦ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان | |
• سەرجەم | ٢٢ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام (سوننە) |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
گوندی باراو (بەئینگلیزی: Baraw Village)، گوندێکی جوانی کوردستانە، ناوچەیەکی تاڕادەیەک سەختە و یەکێکە لەگوندەکانی ناوچەی شارباژێر، ھەرچەندە سەر بەناحیەی بەرزنجەیە، بەڵام ئەم گوندە دەکەوێتە نێوان گوندی وەندەرێنە و شوکێ و چنگیانەوە و دەکەوێتە نێوان ھەردوو چیای پانتاو کە دەکەوێتە پشتی گوند و چیای قەڵا سالم بەرامبەر بەگوند، ئەم ناوچەیە شاخاوییە و زستانێکی سارد و ھاوینێکی فێنکی ھەیە و بەمەش سیمایەکی جوان و قەشەنگی داوە بەگوندەکە لەھەردوو وەرزی ساڵدا.
لەسەر ناوی باراو، دوو بۆ چوونی جیاواز ھەیە:
پێش ڕاگواستن و داگیرکردنی، ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە دەگەیشتە ٧٥ خێزان، لەسەردمی شۆڕشی ئەیلول و شۆڕشی نوێی گەلەکەماندا، باراو دوو جار دەڕوخێنرێت، بۆ دوا جار لەساڵی ١٩٨٧ بەتەواوەتی داگیرو خاپوور کراوەو پاشان خەڵکەکەشی بەرەو ئۆردوگا زۆرەملییەکان گوزراونەتەوە، تەنیا لەبەرئەوەی شکست بەشۆڕشی گەلی کورد بھێنرێتو ڕۆحی نەتەوەیی لەنێو دڵی میللەتی کوردا لەریشەوە دەربکرێت. لەدوای راپەڕینە مەزنەکە، خەڵکی باراو بۆ جارێکی تر دەچنەوە سەر زێدی باوباپیرانیانو ئاوەدانی دەکەنەوە. ئێستا ژمارەی دانیشتووانەکەی دەگاتە زیاتر لە ٢٢ خێزان، ئەمە جگە لەوەی چەندین خێزانی تر تەنیا لەوەرزی ھاوینو کاتی کشتوکاڵکردندا بەشێوەیەکی کاتی دەگەڕێنەوە بۆ سوود وەرگرتنو خزمەتکردنی باخەکانیانو فرۆشتنی بەرووبومەکانیان. ئەم گوندە زۆربەی زەویەکانیان دێمینو باخی زۆری بەرداریان ھەیە، وەکو ھەرمێ و ھەڵوژە ھەروەھا خاوەنی ڕەزێکی زۆرن لەبەر ئەوەی سەرچاوەی ئاویان زۆر کەمە بۆ بەراو، بۆیە سەوزەوات لەم گوندەدا زۆر کەمە یاخود باشتروایە بڵێین ھەر خێزانێک تەنیا بەشی پێویستی خۆی بەراو دەکات وەکو بامێ و تەماتە و سەوزەوات.
وەک خەڵکی گوند ئاماژەیان ڵێکرد، کارێزێکیان ھەبووە کە بۆ بەراو پشتیان پێدەبەست، بەڵام بەھۆی کەمی باران بارینەوە چەند ساڵێکە وشکی کردووە، جوتیارانی ئەم گوندە باس لەساردبوونەوەی خۆیان دەکرد لەکاری کشتوکاڵی، لەبەرئەوەی ئەم ناوچەیە ساردەو بەربوومەکەشی درەنگ پێدەگاتو کاتێ دەکەوێتە بازاڕەوە، پارەیەکی ئەوتۆ ناکات کە بژێوی خێزانی جوتیار دابین بکات. لەگەڵ ئەوەشدا وەک خەڵکی گوند ئاماژەیان پێکرد کە جۆرە کرمێک بڵاوبۆتەوە لەو ناوچەیە کە زیانی بەھەرمێو ھەڵوژەو ڕەزەکانیان گەیاندووەو لەماوەی ساڵێکدا وشکی کردوون بەتایبەت داری ھەڵوژە کە زۆر ناسکە. ھەرچەندە لەفەرمانگەی کشتوکاڵی بەرزنجەوە دەرمانی پێویستیان بۆ لەناوبردنی ئەو کرمە وەرگرتووە، بەڵام لەبەرنەبوونی ئامێری تایبەت بەرژانی ئەو جۆرە دەرمانە، وەک ڵێویست سوودیان لێوەرنەگیراوە. لەکۆندا نیسکو نۆکو گەنمو جۆ لەم گوندەدا کراوە، بەڵام ئێستا ئەم کشتوکاڵانە ناکرێن لەبەر کەمی ئاو، ھەروەھا نرخێکی ئەوتۆ ناکات کە ھاندەر بێت بۆ جووتیار، ئەمە جگە لەوەی کۆمەڵێک خێزانی تریش بەئاژەڵدارییەوە خەریکن. بۆ ئاوی ئاژەڵەکانیش، دانیشتووانی ئەم گوندە پشتدەبەستن بەئاوی پرۆژەی ناو گوند کە بەشی پێداویستی ڕۆژانەو ئاژەڵەکانیشیان دەکات.
یەکێکە لەپیشەکانی تری جووتیارانی ئەم ناوچەیە کە کۆمەڵێک خێزان پێوەی خەریکن، ئەمەش بەرووبومێکی بەنرخی ئەم ناوچەیەیە کە بژێوی چەند خێزانێک دابین دەکات. ئەم گوندە خاوەنی باخە چوالەو بەڕوو گۆیژێکی زۆرە، گۆیژی ئەم ناوچەیە بەڕادەیەک زۆرە کە زۆر جار بۆ لەوەڕینی ئاژەڵ بەکاردەھێنرێت، ھەر ساڵێک ئەم بەرووبوومە زۆر بێت، ئەوا لەوەڕی ئاژەڵەکان لەباشیدا دەبێت. ھەروەھا بەڕوو یەکێکە لەو بەرووبوومانەی کە بۆ خواردنی ئاژەڵ بەکاردەھێنرێت، چونکە ئێستا داواکاریی لەسەر ئەم جۆرە ڕووەکە بۆ مرۆڤ زۆر کەمە ئەمە جگە لەوەی کە تا چەند ساڵێک بەر لەئێستا بەتایبەتی ئەو کاتەی کە مەشکەی دۆ لەپێستە دروست دەکرا، جەوتی بەڕووەکە بەتەواوەتی لێدەکرایەوەو خەڵکی ناوچەکە دەیانبرد بۆ شارەزوور و دەیانگۆڕییەوە بەگەنم، ئەم جەوتەش بۆ خۆشکردنی پێستەو مەشکە بەکاردەھێنرا، جەوتەکە جوان دەکوڵێنرا تا ڕەشییەکەیو تاڵایییەکەی بەتەواوەتی دەدایەوە، پاشان پێستەکەیان ڵێخۆش دەکرد، ئەوەیش بەمەبەستی لەناوبردنی بەکتریاو میکرۆب بەکارھێنراوە بۆ ڵاراستنی خەڵکەکە لەنەخۆشی.
لەکەسە بەناوبانگەکانی ئەم گوندە:-
ئەمە جگە لەوەی کە گوندی باراو چەندین کەسایەتی خوێنەوارو ڕۆشنبیرو ھونەرمەندو کەسایەتی سیاسیو نیشتمان ڵەروەری تێدا ھەڵکەوتووە کە ڕەنگە نەتوانرێ لەنووسینێکی ئاوھادا ئاماژە بەھەموو ئەو کەسایەتییە دیارانە بکرێت.
باراو، قوتابخانەی بنەڕەتی تێدایەو بۆ قۆناغی دواناوەندیش خوێندکارەکانیان دەچنە وەندەرێنە بۆ درێژەدان بەپرۆسەی خوێندن، بنکەیەکی تەندروستی تێدایە ھەرچەندە ھێشتا لەئاستی پێویستی گوندەکەو دەوروبەریدا نییە. ئەوەی ماوەتەوە بیڵێین ئەم گوندە جادەی قیرو تۆڕی ئاویان پێگەیشتووەو پڕۆژەی کارەباشیان بۆ کراوە، بەڵام خەڵکی گوند گللەییان لەبچڕاندنی زۆری کارەبا دەکرد لەوەرزی زستاندا، بەھۆی کۆنی عەمودو سیمی کارەباکەیان، زیاتر لەساڵێکە تەزووی کارەبایان بۆ گەیەنراوە، بەڵام عەمودو سیمەکان بەکارھاتوو بوون. دانیشتووانی باراویش بێبەش نەبوون لەپێشینەی خانووبەرە ھەرچەندە تا ئێستا تەنھا ٣ خێزان سوودمەندبوونو ئەوانی تریش لەمامەڵەدان، بەڵام گللەییان لەخاوی ڕۆتینی زۆری جێبەجێکردنو ڵێدانی ڵێشینەکە ھەبوو.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article باراو, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.