ئەی دڵ، دژوارە

ئەی دڵ، دژوارە (ناوی فیلم: Ae Dil Hai Mushkil) فیلمێکی ٢٠١٦ی ڕۆمانسی میوزیکاڵە لەدەرھێنانی کاران جۆھەرە.

فیلمەکە بەزمانی ھیندییە کە ھەریەکە لە ڕانبیر کاپوور، ئەنوشکا شارما وە ئایشواریا ڕای ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن. فیلمەکە لەڕۆژی دیوالی لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ نمایشکرا.

ئەی دڵ، دژوارە
ئەی دڵ، دژوارە
پۆستەری سینەما
دەرھێنەرکاران جۆھەر
بەرھەمھێنەرئەپوورا مێھتا
ھیرۆ یاش جۆھەر
کاران جۆھەر
نووسەرکاران جۆھەر
نیرانجان ینگەر (دیالۆگەکان)
ئەکتەرانئایشواریا ڕای
ڕانبیر کاپوور
ئەنوشکا شارما
مۆسیقاگۆرانییەکان:
پریتام
وێنەگری سینەماییئەنیل مێھتا
مۆنتاژمانیک داوەر
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
دارما پڕۆدەکشنز
بڵاوکردنەوەفۆکس ستار ستۆدیۆ
دەرچوون
  • ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (2016-10-28)
ماوەی فیلم١٥٧ خوولەک
وڵاتھیندستان و ئەورووپا
زمانھیندی
تێچوون٧٠٠ میلیۆن ڕووپییە
داھات٢٫٣٧ میلیارد ڕووپییە

چیرۆک

لەیەکێ لە یانە شەوانەکانی لەندەن کچ (ئەلیزە) و کوڕێک (ئەیان سانگەر) یەکتری دەبینن، سەرەتای یەکتربینینەکەیان بە ماچ دەست پێ دەکات و کۆتاییش دێت. ئەلیزە و ئەیان ھەردووکییان ھاوڕێی خۆشییان ھەیە کە دواتر لێیان جیادەبنەوە. دوای چەندینجار یەکتربینینەوە ئەیان و ئەلیزە ئەوا ئەیان دەکەوێتە خۆشەویستی بۆ ئەلیزە. بەڵام لەوکاتەی ئەلیزە وەک ھاوڕێ سەیری ئەیان دەکات. گەشتکردنی ئەیان و ئەلیزە دەست پێ دەکات و بۆچەندین شوێن بەیەکەوە دەبن بەڵام ڕۆژێک ئەلیزە کۆنە دۆستەکەی دەبینێت کەناوی دیجەی عەلییە. کەئەمەش وادەکات پەیوەندی ئەلیزە و ئەیان بوەستێت. دوای ماوەیەک ئەلیزە پەیوەندی بە ئەیان دەکاتەوە و بانگێشتی دەکات بۆ ڕۆژی ھاوسەرگیری خۆی و دیجەی عەلی لە شاری لەکنۆ لەھیندستان. ئەیان سەرەتا تووڕەدەبێت بەڵام دواتر بانگێشتنامەکە قبووڵ دەکات. لەڕۆژی ھاوسەرگیرییەکە ئەیان دڵی خۆی بۆ ئەلیزە دەکاتەوە بەڵام ئەلیزە قبووڵی نابێت بۆیە ئەیان ئاھەنگی ھاوسەرگیرییەکە بە دڵشکاوی جێدەھێڵێت.

دوای ئاھەنگی ھاوسەرگیرییەکە، لەناو فرۆکەخانە کە ئەیان فڕۆکەکەی دەچوو بۆ فرانکفورت لەوێ چاوی بە ژنە شاعیرێک کەوت بەناوی سەبا کەئەویش لەڕێگادابوو بچێتە ڤیەننا. لەوێ سەبا ژمارەی خۆی بە ئەیان دا و دوای سێ مانگ لەو ڕووداوە ئەیان لە ڤیەنناوە تەلەفۆن بۆ سەبا دەکات و پێی دەڵێت کە دەیەوێت چاوی پێبکەوێت. ئەیان دەکەوێتە خۆشەویستی سەبا بەڵام دواتر لەوە تێدەگات کە سەبا ژنێکە لەمێردەکەی جیابۆتەوە و شوێنی خۆشەویستی لەنێو دڵیدا نییە. ئەیان ڕؤژێک تەلەفۆن بۆ ئەلیزە دەکاتەوە و بەرلەوەش وێنەی سەبای بۆدەنێرێت و وەک خۆشەویستی نوێی خۆی دەیناسێنێت تاوەکوو ئەلیزە ئیرەیی پێببات. دوای ئەوە ڕۆژێ ئەلیزە ھەواڵ بەئەیان دەدات کەدێتە ڤیەننا و دەیەوێت ئەو ببینێت لەگەڵ خۆشەویستە نوێیەکەی کە سەبایە. دواتر لەئێوارەیەکدا ئەلیزە دەچێتە ئەو ماڵەی کە ئەیان و سەبا لێی دەژین و دەبینێت ئەوان لەخۆشەویستیدان بۆیە ئەلیزە جێیان دەھێڵێت. ھەر ئەوشەوە سەبا لەوە تێدەگات کە ھەرچەندە ئەیان خۆشەویستی پێبدات بەڵام ناتوانێت ھەمان ئەو خۆشەویستییەی پێبدات کە ھەیەتی بۆ ئەلیزە ھەربۆیەش داوا لەئەیان دەکات لەماڵەکەی بڕوات و جێی بھێڵێت.

دوای دڵشکانێکی دیکە، ئەیان دەبێتە گۆرانیبێژ و بەردەوامە لە خۆشەویستی بۆ ئەلیزە بە تاکلایەنە. دواتر ڕۆژێ لە کۆنسێرتەکەی دیجەی عەلی دەبینێت و دەزانێت کە لەگەڵ ئەلیزە جیابوونەوەتەوە. ئەیان دەچێتە ئەوشوێنەی کە ئەلیزە حەزی پێدەکات ئەمەش بۆئەوەی جارێکی دیکە ئەلیزە ببینێتەوە. ئەلیزە بە ئەیان دەڵێت کە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە لەجۆری پێنجەم. ئەیان دەیەوێت ئەو ماوەی کە ئەلیزە لەژیانی ماوییەتی بەخۆشترین ساتدا تێپەڕبکات ھەربۆیەش داوای لێدەکات ئەوی خۆشبوێت بەڵام ئەلیزە پەیوەندی خۆشەویستی ڕەتدەکاتەوە لەگەڵ ئەیان. ئەلیزە تەنیا دەیەوێت پەیوەندی ھاوڕێیەتی ھەبێت لەگەڵ ئەیان لەبەر ئەوەی ژیانی ئەوەندە نەماوە. لەکۆتاییدا ئەلیزە دەمرێت و فیلمەکە دەگەڕێتەوە سەرەتای فیلمەکە کە ئەیان لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنییە و وەک گۆرانیبێژێکی ناسراو بانگێشتکراوە و گۆرانی چەنا مێرێیا (مانگەکەم) دەڵێتەوە لەکۆتایی فیلمەکە.

ئەکتەرەکان

بەرھەمھێنان

پەرەپێدانی فیلم

فیلمەکە لەتشرینی دووەمی ٢٠١٤ ڕاگەیەندرا. کاران جۆھەر کە نووسەر و دەرھێنەری فیلمەکەیە ڕایگەیاند کە ساڵ و نیوێک لەمەوبەر کاری لەسەر چیڕۆکەکە کردووە. وە پێویستی بەچەند مانگێکی دیکەشە بۆ کارکردن لەفیلمەکە. وە وتیشی کە سیناریۆی فیلمەکە بە ٣٠ ڕۆژ نووسراوە، کاران ئەو قسانەی کرد ئەوکاتەی لەشاری نیویۆرک بوو. دواتر کە کاران گەڕایەوە ھیندستان لەوێ پەیوەندی بەسێ ئەکتەر کرد و ئەوانیش بەخێرایی بەفیلمەکە ڕازیبوون. کاران جۆھەر ئەوەشی ڕاگەیاند کە حەزی دەکرد لەفیلمێکی ھەریەکە لە ڕانبیر کاپوور و ئەنوشکا شارما بەیەکەوە بەشداربن ئەمەش دوای ئەوەی لە فیلمی بۆمبەی ڤیلڤێتی ٢٠١٥ بەیەکەوە ئەوانی بینی. وە ئەوەشی ڕاگەیاند کە حەزیشی لەوەبووە کە ئایشواریا ڕای باچان لەفیلمەکەیدا بەشداربێت چونکە پێشتر لەفیلمەکانیدا ھەوڵیداوە ئایشواریا ڕازیبکات بۆئەوەی لەفیلمەکانی کوچ کوچ ھۆتا ھێی (١٩٩٨)، کابھی خوشی کابھی غەم (٢٠٠١)، وە کابھی ئەلڤیدا نا کێھنا (٢٠٠٦) ڕؤڵی سەرەکی ھەبێت.

"... ئەوە چیڕۆکێکی خۆشەویستی ئاسایی یان خۆشەویستی سێ لایەنی نییە. ئەمە فیلمێکە لەنێو قووڵیی پەیوەندی خۆشەویستیدا دەژی، نیشمان دەدات کە چۆن خۆشەویستی کۆتاییت پێدەھێنێت و دڵت دەشکێنێت، پێناسی تۆ دەکات لەگەڵ ویستەکانت بۆ خۆشەویستی زیاتر. ھەرگیز لە ژیانی کارکردنم، فیلمێک بەو خێراییە و بەشێوەی ڕەسەن یان سرووشتییە بۆمن نەھاتووە."

—کاران جۆھەر لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ زە تایمز ئۆف ئیندیا.

فەواد خان کەیەکێکە لەئەکتەرەکانی فیلمەکە لەوەسفی کارەکتەری خۆی لەفیلمەکە ئەوەی گووت کە ڕۆڵی ئەو لەفیلمەکە تەنیا دەرکەوتنێکی کوورت نییە بەڵکوو پەیوەستە بەڕۆڵی کارەکتەرە سەرەکییەکانیشەوە." دواتر لیزا ھایدن پشتڕاستی ئەوەیکردەوە کە ڕؤڵی دەبێت لەفیلمەکە. دواتر لە ئەیلوولی ٢٠١٦، لە فیستیڤاڵی فیلمی تۆرۆنتۆ لە کەنەدا کاران جۆھەر ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە شاروخ خان ئەویش دەرکەوتنی تایبەتی دەبێت لە فیلمەکە. لەتشرینی یەکەمی ٢٠١٦ بەرلەنمایشی فیلمەکە دەرکەوتنی عالیا بھاتیش پشتڕاستکرایەوە.

لەشووباتی ٢٠١٦ کاران جۆھەر لەفیستیڤاڵێکی ھیندی لە زانکۆ ھارڤارد ئەوەی ڕاگەیاند کەلەفیلمەکەیدا باسی خۆشەویستی کوڕێکی ھیندوو بەناوی ئەیان کە ڕانبیر کاپوور ڕۆڵی دەبینێت وە کچێکی موسڵمان کە ئەنوشکا شارما ڕۆڵی دەبینێت.

وێنەگرتن

دەستپێکی کاری وێنەگرتن لە ئەیلوولی ٢٠١٥ دەستیپێکرد بەئامادەبوونی ڕانبیر و ئەنوشکا لە شاری لەندەن. وە لەکۆتایی مانگی ئەیلوول بەشێک لەفیلمەکە وێنەی گیرا لەشاری پاریس. دواتر لەمانگی تشرینی یەکەم لەچەندین شوێنی جۆراوجۆر لەوڵاتی نەمسا بەتایبەت لە ڤیەننا وێنەی گیراوە. لەناوەڕاستی تشرینی یەکەمیشدا ئایشواریا ڕای باچان ھاتە پاڵ فیلمەکە و دەستیکرد بەوێنەگرتن لە نەمسا ئەمەش پاش نمایشکردنی فیلمی جەزبا بوو کە ئایشواریا ڕۆڵی بینیبوو لە ٢٠١٥. لەئازاری ٢٠١٦دا ڕانبیر و ئەنوشکا لەھیندستان لەناوچەکانی ڕاجستان وە مەنداوا وێنەگرتییان دەستپێکردەوە. لەتەمموزی ٢٠١٦، کاران جۆھەری دەرھێنەر وێنەی دوایین کاتی وێنەگرتنی فیلمەکەی لە توویتەر توویتکرد وە لەوێنەکەدا ڕانبیر و ئەنوشکا و خۆی دەرکەوتن کە لەشاری مومبای بوون.

بۆکس ئۆفیس

فیلمی «بەفەرمی دیار نییە» بەبودجەی ١٠٠ کرۆر واتە ١٥ میلیۆن دۆلار بەرھەمھاتووە بە خەرجی بەبازاڕکردنی فیلمەکەشەوە. بەر لەنمایشکردنی فیلمەکە ئەوا فیلمەکە توانی ٧٥ کرۆر واتە ١١. ٢ میلیۆن دۆلار بگەڕێنێتەوە بەفرۆشی مافی میوزیک، سەتەلایت و پەخشی دیجیتاڵی. ھەر بۆیە بۆ پڕۆدیوسەری فیلمەکە پێویستی بە ٢٥ کرۆر واتە ٣. ٧ میلیۆن دۆلار ھەبوو تاکوو تێچووی فیلمەکەی بھێنێتەوە. ھەر لەتەنیا سێ ڕۆژی یەکەمیدا فیلمەکە توانی ٩٩. ٨٤ کرۆر واتە ١٣. ٦ میلیۆن دۆلار بەدەستبھێنێت لەسینەماکانی جیھان.

فیلمەکە تووشی بەرکەوتن بوو لەگەڵ فیلمی شیڤای کە ئاجای دیڤگان ڕۆڵی سەرەکی بینیوە، واتە ھەردوو فیلم لەھەمان ڕۆژدا دەستییان بەنمایشکردن کرد. فیلمی ئەی دڵ، دژوارە لەڕۆژی یەکەمیدا لەھیندستان توانی ١٣ کرۆر کۆبکاتەوە کەئەمەش یەکێکبووە لە باشترین ئامارەکانی ڕؤژی یەکەمبوو بۆ ڕانبیر و ئەنوشکا. وە فیلمەکە ٦ەمین باشترین داھاتی ھەبووە بۆ ڕؤژی یەکەم لە ساڵی ٢٠١٦. وە لەسێ ڕۆژی یەکەمیدا فیلمەکە توانی ٣٥ کرۆر (٥. ٣ میلیۆن دۆلار) کۆبکاتەوە لەوکاتەی فیلمەکە لە ٣٢٠٠ شاشەی سینەمایی نمایشدەکرا. کەئەمەش باشترین ئامار بوو بۆ کاران جۆھەری دەرھێنەر کەپێشتر لەفیلمی ناوم خانە لەسێ ڕۆژی یەکەمیدا ٣١ کرۆر (٤. ٧ میلیۆن دۆلار) ی کۆکردبۆوە. دوای سێ ڕۆژی یەکەمیش کە کۆتایی حەفتەبوو ئەوا لە دووشەممەدا فیلمەکە داھاتی بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبوویەوە بۆ ١٧ کرۆر (٢. ٦٥ میلیۆن دۆلار) ئەمەش لەبەر بوونی پشووەکانی دیوالی. لەحەفتەی یەکەمی فیلمەکەشدا توانی لەھیندستان ٨٠. ١٩ کرۆر واتە ١٢ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی کۆبکاتەوە. وە لەھەموو جیھاندا لەحەفتەی یەکەمدا ٢٠ میلیۆن دۆلاری کۆکردەوە. فیلمەکە پڕداھاتترین فیلمبوو بۆ ئایشواریا ڕای باچان، وە چوارەمیش بۆ ئەنوشکا شارما.

لە بەریتانیا فیلمەکە باشترین دەستپێکی ھەبوو لە ساڵی ٢٠١٦ لەنێو ھەموو فیلمەکانی بۆلیووددا. کەتوانی لەوێ ٤. ٨٨ کرۆر واتە نزیکەی ٧٧٣ ھەزار دۆلار کۆبکاتەوە. وە لەئەمریکا و کەنەداش فیلمەکە توانی ١٤ کرۆر واتە ٢. ١٣ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی کۆبکاتەوە و لەکۆتایی حەفتەش لەڕیزی ١٠ەیم بینرا.

لەکۆتاییدا تاکوو ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ فیلمەکە لەسەرتاسەری جیھان توانی ٢٣٧. ٥٦ کرۆر کۆبکاتەوە.

دەرچوون

کێشەی نمایشکردن

لەڕۆژی ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦، حیزبی (Maharashtra Navnirman Sena) وە (بەکورتی:MNS). ڕایانگەیاند کە ئەوان ڕێگانادەن ئەو فیلمە نمایشبکرێت. ھۆکاری ئەوەش ئەو ھێرشە تیرۆرییەی جاموو و کەشمیر بوو لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٦. حیزبەکە توانییان چەندین خاوەنی سینەما و دابەشکاری فیلمی سینەمایی کە نەھێڵن فیلمەکە نمایشبکرێت بەتایبەت لە ھەرێمەکانی مەھاراشترا، گوجارات، کەرناتاکا، وە گوا. ئەمەش لەبەر ئەوەی ئەکتەری پاکستانی فەواد خان ڕۆڵی لەفیلمەکە بینیبوو. حیزبی ئێم ئێن ئێس ھۆشدار دابوو بە سینەماکان دابوو ئەگەر فیلمەکە نمایشیکەن ئەوا ئەگەری ھەیە تووشی باروودۆخەکە تووندووتیژی لێبکەوێتەوە.

کاران جۆھەری دەرھێنەریش لەمبارەیەوە ئەوەی وت ئەوان وێنەگرتنی فیلمەکەیان لە ٢٠١٥ دەستپێکردووە کە ئەوکاتە باروودخۆکە تەواو جیاوازبوو. کاران وتی «من لەوانە نیم کە ھونەرمەند و بەھرەدارەکانی وڵاتانی دراوسێ بھێنمە ناو فیلمەکانم، بەڵام دەمەوێت شتێکتان پێبڵێم کە زیاتر لە ٣٠٠ کەسی ھیندی لەم فیلمە ئاڕەقە و ماندووبوونی خۆیان لەفیلمەکەم، ئەی دل ھێی موشکیل بەدەرداوە. وابیر ناکەمەوە ئەوانە تووشی کێشەببنەوە لەسەر حساباتی کەسانی دیکەوە». دوای ئەم باسانە موکیش بھات و چەند ئەکتەر و دەرھێنەرێک پاڵپشتییان بۆ نمایشکردنی فیلمەکە دەربڕی.

لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦، موکیش بھات ڕایگەیاند کە دوای ئەوەی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی وڵات دانیشتووە ئەوا ڕەزامەندی نمایشکردنی فیلمەکەی پێدراوە. بەومەرجەی چیدیکە ئەکتەری پاکستانی لەفیلمە ھیندییەکان بەشدارنەبن.

بۆچوونی ڕەخنەگران

فیلمەکە بەگشتی پێشوازییەکی باشی ڕەخنەگرانی لێکرا لەڕووی ساوندتراک، ڕۆڵی ئەکتەرە سەرەکییەکان لەوکاتی بۆچوونی جیاواز ھەبوو لەسەر چیڕۆکەکە. ماڵپەڕی (Rotten Tomatoes) ڕێژەی ٦٠٪ بەفیلمەکە داوە ئەمەش لەسەر بۆچوونی پێنج ڕەخنەگر کە تێکڕای ٤٫٢/١٠ بەفیلمەکە دابوو. بۆلیوود ھەنگاما پلەی ٤/٥ بە فیلمەکەدا و فیلمەکەشییان بەبابەتێکی سەردەمییانە و وێناکردنی ئازادی لەقەڵەمدا وە پەسەندی شێوازی گێڕانەوەکەی کاران جۆھەرییانکرد.

ڕاجا سێن و شوکرانیا ڤێرما لەماڵپەڕی (Rediff.com) پلەکانی ٤/٥ وە ٣٫٥/٥ بەفیلمەکەدا. ئەوانیش پەسەندی شێوازی گێڕانەوەی فیلمەکەیان کرد و سووپاسی کاران جۆھەرییانکرد و بەجیاوازییان بینی لەچاو فیلمەکانی پێشوویدا.

سوبھاش جھا لە دەزگای (Deccan Chronicle) پلەی ٢٫٥/٥ بەفیلمەکەدا و وتی «فیلمەکە ڕووانینێکی جوانی ھەیە و ئەکتەرەکان جوانی پشاندەدەن». سویتا کاوشال لەماڵپەڕی (ھیندوستان تایمز) پلەی ٢٫٥/٥ بەفیلمەکەدا وتی فیلمەکە نەیتوانی وا لەبینەر بکات کە ھەست یان تێبگات لە ئازار یان ناخی کارەکتەرەکانی فیلمەکە.

شوبرا گوپتە تەنیا ٢/٥ لە ماڵپەڕی ئیندیان ئێکسپرێس بەفیلمەکەدا وتی کاران جۆھەر ناتوانێت میلێک ببڕێت وە ھیوای خواست جاری داھاتوو کاران بەشتی نوێوە بگەڕێتەوە. مایک مەککاھیل لە زە گاردیان وتی ڕۆمانسییەکەی کاران جۆھەر شکستی ھێنا لەوەی پەیامی دڵداری ھیندوو و مووسڵمانێک بگەیەنێت.

ساوندتراک

ئەی دڵ، دژوارە
ساوندتراک لە لایەن پریتام
بڵاوبوونەوە٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦
تۆماربوون٢٠١٥
چەشنساوندتراکی فیلمی ھەڵبژێردراو
ماوە27:38 (ئەلبوومی دەنگی)
زمانھیندی
بڵاوکەرەوەسۆنی میوزیک
کاتزانیی پریتام
دیشووم
(٢٠١٦)
ئەی دڵ، دژوارە
(٢٠١٦)
دەنگەل
(٢٠١٦)
تاکەگۆرانییەکانی ئەی دیل ھێی موشکیل
  1. «ئەی دڵ، دژوارە»
    بڵاوبوونەوە: ٣٠ی ئابی ٢٠١٦
  2. «بولەیا»
  3. «چانا مێرییا»
    بڵاوبوونەوە: ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٦
  4. «گۆرانی لێکجیابوونەوەکە»
    بڵاوبوونەوە: ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦

ساوندتراک ئەی دیل ھێی موشکیل لە ڕۆژی ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ دەرچوو، لەلایەن کۆمپانیای سۆنی میوزیک لەھیندستان. ئاوازی گۆرانییەکانی ساوەندتراکەکە لەلایەن پریتامەوە دانراوە و شیعری گۆرانییەکانیاش لەلایەن ئەمیتاب باچارییەوە نووسراون. فیلمەکە سەرەتا بە پێنج تراکی سینگل لە ئەلبوومەکە دەستی بەبازاڕکردنکرد. تەواوی ئەلبوومەکە لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە یوتیووب دەرچوو. دووبارەکردنەوەی گۆرانییەکانی «بولەیا» و «چەنا مێرێیا» کە گووترا لەلایەن ئاریجیت سینگ و "ئاج جانێ کی زید نا کەرۆ" لەلایەن شیلیپا ڕاو، کە گەرچی بە ڤێرژنی تایبەت دەرکران بەڵام دواتر لەفیلمەکە بەکارھاتنەوە

پریتام خەڵاتەکانی خەڵاتی باشترین دەرھێنەری مۆسیقای لە ٢٦ەمینفیستیڤاڵی خەڵاتەکانی فیلم فەیر بردەوە، لەوکاتەی ئاریجیت سینگ بووەباشترین گۆرانیبێژی پلەی باک لەبەرئەوەی گۆرانی تایتڵ سۆنگی فیلمەکە لەلایەن ئەو گووترابوو. وە ئەمیتاب بەچاریا خەڵاتی باشترین شاعیری گۆرانییەکانی بردەوە بۆ گۆرانی «چەنا مێرێیا». بەگشتی فیلمەکە لەڕووی مۆسیقییەوە زۆرینەی خەڵاتەکانی ساڵی بۆلیوودی بردەوە کەفیلم فەیر لەسەرووی ھەمووانەوە بووە.

پێڕستی تراکەکان

ھۆنراوەکانی ھەموو گۆرانییەکان لەلایەن ئەمیتاب بەچاریا نووسراون و ئاوازەکانیش لەلایەن پریتام دانراون.

ژمارەناوگۆرانیبێژەکانماوە
١.«ئەی دڵ، دژوارە»ئاریجیت سینگ٤:٢٨
٢.«بولیا»ئەمیت میشرا، شلیپا ڕاو٥:٤٨
٣.«چانا مێرییا»ئاریجیت سینگ٤:٤٩
٤.«گۆرانیی لێکجیابوونەوەکە»ئاریجیت سینگ، جۆنیتا غاندی، بادشا، ناکەش عەزیز٤:١٢
٥.«کیوتیپای»پرادیپ سینگ سران، ناکەش عەزیز٣:٥٠
٦.«ئەلیزە»ئاریجیت سینگ، ئاش کینگ، شەوشات سینگ٤:٤٢
ماوەی گشتی:٢٧:٤٩

خەڵاتەکان

خەڵات ڕۆژی بەڕێوەچوون پۆلین پاڵێوراو ئەنجام سەرچاوەکان
خەڵاتەکانی فیلم فەیر ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ باشترین دەرھێنەر کاران جۆھەر پاڵێوراو
باشترین ئەکتەر ڕانبیر کاپوور پاڵێوراو
باشترین کچەئەکتەر ئەنوشکا شارما پاڵێوراو
باشترین دەرھێنەری مۆسیقا پریتام براوە
باشترین شاعیر ئەمیتاب بەچاریا براوە
باشترین گۆرانیبێژی نێر ئاریجیت سینگ بۆ گۆرانی تایتڵ سۆنگی ئەی دیل ھێی موشکیل براوە
ئەمیت میشرا بۆ گۆرانی بولەیا پاڵێوراو
فیلم فەیر بۆ باشترین مۆسقی تازەدەرکەوتوو براوە
خەڵاتەکانی سکرین ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ باشترین ئەکتەر ڕانبیر کاپوور پاڵێوراو
باشترین کچە ئەکتەر ئەنوشکا شارما پاڵێوراو
باشترین ڕۆڵی پاڵپشتی مێ ئایشواریا ڕای باچان پاڵێوراو
باشترین دەرھێنەری مۆسیقا پریتام براوە
باشتری گۆرانیبێژی پلەی باکی نێر ئەمیت میشرا بۆ بولەیا براوە
باشترین شاعیر ئەمیتاب باچاریا براوە
خەڵاتەکانی ستاردەست ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ باشترین فیلم ئەی دیل ھێی موشکیل' پاڵێوراو
باشترین دەرھێنەر کاران جۆھەر براوە
باشترین ئەکتەر ڕانبیر کاپوور پاڵێوراو
باشترین کچەئەکتەر ئەنوشکا شارما
بەھۆی ئەی دلی ھێی موشکیل و فیلمی سوڵتان بردییەوە
براوە
باشترین کچەئەکتەر بۆڕۆڵی پاڵپشت ئایشواریا ڕای پاڵێوراو
باشترین دیزاین جلووبەرگ مانیش مەلھۆترا، ئەنیتا شرۆف وە سامیدا وانگنوو پاڵێوراو
باشترین ئەلبوومی مۆسیقی کۆمپانیای سۆنی میوزیک ئیندیا براوە
باشترین دەرھێنەری مۆسیقا پریتام براوە
باشترین شاعیر ئەمیتاب باچاریا بۆ بولەیا براوە
ئەمیتاب باچاری بۆ تایتڵ سۆنگی ئەی دیل ھێی موشکیل پاڵێوراو
باشترین گۆرانیبێژی نێر ئاریجیت سینگ بۆ چەنا مێریا براوە
ئاریجیت سینگ بۆ تایتڵ سۆنگی ئەی دیل ھێی موشکیل پاڵێوراو
باشترین گۆرانیبێژی مێ جۆنیتا گاندی بۆ برێک ئەپ سۆنگ پاڵێوراو

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

ئەی دڵ، دژوارە چیرۆکئەی دڵ، دژوارە ئەکتەرەکانئەی دڵ، دژوارە بەرھەمھێنانئەی دڵ، دژوارە بۆکس ئۆفیسئەی دڵ، دژوارە دەرچوونئەی دڵ، دژوارە بۆچوونی ڕەخنەگرانئەی دڵ، دژوارە ساوندتراکئەی دڵ، دژوارە خەڵاتەکانئەی دڵ، دژوارە سەرچاوەکانئەی دڵ، دژوارە بەستەرە دەرەکییەکانئەی دڵ، دژوارەئایشواریا ڕایئەنوشکا شارمادیوالیزمانی ھیندیڕانبیر کاپوورکاران جۆھەر

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

نەخۆشی غودەگەردوونسەروەریی یاساقازی محەممەدشەرەفخانی بەدلیسیتۆپ (یاری)مەککەکلۆربوونی ددانسەید سادقمەرزیە فەریقینووحتا (نیشانەی نەخۆشی)عەبدولسەلام بارزانیمێکوتەبرافەلەستینکۆنگرەی ئاشتیی پاریسدەوڵەتی سەلجووقیجافڕێکەوتنامەی سایکس–پیکۆپاندای کۆنگ فو ٤یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدوزەی خۆریمەولانای ڕۆمیڕەمزی نافیعکلاسیزملیۆنێل مێسیدەروونکامپ نۆپەردەی کچێنیکۆماری کوردستانشەڕەکانی خاچھەڵگرانژێرسوورجەلال تاڵەبانیجێندەرئەحمەد کایاحوزەیرانرێکخراوی دیگۆنسەعید نوورسیپێرستی مانگە کوردییەکان بەرامبەر بە مانگە سریانییەکانکتێبئەحمەدی خانیسێگۆشەی پاسکاڵعوسمان کوڕی عەفاننوێژ لە ئیسلامئەلفوبێکانی کوردیڕووحوڵڵا خومەینیدەروونناسیی کۆمەڵایەتیگەنمڕەواندزمەولەویمۆبایلئاکرێعومەر کوڕی عەبدولعەزیزشێخ جەعفەر شێخ مستەفامافەکانی مرۆڤئاڵای کوردستانھەورامانمحەممەد کوڕی عەبدولوەھابعەباس کەمەندیسافیی ھیرانیئایەتەلکورسیگازی سروشتیکانی ماران، حاجیاواپرۆژەکۆماری ئیرلەندکوللەئازادیی ڕۆژنامەوانیئۆتیزمئیتاڵیاشارستانیەتی ئیلاموزەبافڵ تاڵەبانیبەنداوی دەربەندیخانماوسجاگوار🡆 More