ئەیاز یوسف ئەحمەد ناسراو بە ئەیاز زاخۆیی (لەدایکبووی ١٩٦١ لە زاخۆ – مردووی ٢٠ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦ لە مووسڵ) گۆرانیێژی کورد بوو.
گۆرانییەکانی بە شێوەزاری بادینی دەگووت، ناوبراو لە ساڵانی ھەشتاکانی سەددەی بیستەم دەرکەوت و ناوبانگی پەیدا کرد.
ئەیاز زاخۆیی | |
---|---|
زانیارییەکان | |
ناوی لەدایکبوون | ئەیاز یوسف ئەحمەد |
لەدایکبووی | ١٩٦١ زاخۆ، باشووری کوردستان |
مردووی | ٢٠ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦ مووسڵ، باشووری کوردستان |
پیشە(کان) | گۆرانیێژ |
ئەیاز راخۆیی لە ساڵی ١٩٦١ زاخۆ لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتاییی و ناوەندیی لە قوتابخانەی ئەحمەدی خانی لە بەدرخان خوێندووە. پاشان چووەتە ئامادەییی کشتوکاڵی زاخۆ، دواتریش ناچارکراوە بچێتە سەربازی لە بەغدا.
لە سەرەتای ساڵانی ١٩٨٠دا، ئەیاز زاخۆیی لە وێستگەی کوردی لە بەغدا گۆرانییەکانی تۆمار کردووە و خاوەنی ٣٣ بەرھەمی تۆمارکراوە. گۆرانییەکانی "من دیت جارا عەولی"، "لاندک"، "بەس خۆ گرانکە"، "ئەڤین دایێ"، "دێ بھەژینە"، "کەڤۆک"، "چوخک"، "سرودانەڤرۆز"، "سرودا شەھید"، "چیبکەم ئەز"، "ھیڤی" و "گۆڤەندە" لە دیارترین گۆرانییەکانی ناوبراوە.
ئەیاز لەگەڵ چەندین شاعیر کاری ھاوبەشیان ئەنجام داوە بۆ سازکردنی گۆرانییەکان، لەوانە: (عەبدولعەزیز سلێمان، بەشار محەممەد، سەگڤان عەبدولحەکیم، بەدرخان سندی، عەبدوڵا حوسێن و. ھتد) بوون. جگە لەو گۆرانییانەی لەگەڵ تیپی دھۆک تۆماری کردوون، سێ کاسێتی دیکەشی لە تۆمارگەی «تۆمار» تۆمار کردووە. ھەروەھا چەند گۆرانییەکی بە دوو قۆڵی لەگەڵ ھونەرمەند ئەردەوان زاخۆیی گوتووە. لە ساڵی ١٩٨٢ لە زاخۆ کاسێتێکی تۆمارکردووە کە چەند گۆرانییەک بوو، لەوانە: «ئەگەر دنیا ھەمی گۆلبن، ھای بەردەبەردەک، چ تەڤنە، مەقامی مێرەمێ و بەستەی پازنیل».
ئەیاز زاخۆیی لە ساڵی ١٩٨٦ لە نەخۆشخانەیەکی مووسڵ کۆچی دوایی کرد، لەسەر داوای خۆی لە زاخۆ بە خاک سپێردرا.
ئەم گۆرانیبێژ وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئەیاز زاخۆیی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.