ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو

ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداوی (عەرەبی) فارس (بەعەرەبی: مجلس التعاون لدول الخليج العربية) یاخود ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو یان ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداوی عەرەب، رێکخراوێکی ھەرێمی سیاسی، ئابووری، سەربازی و ئاساییشی عەرەبیە.

ئەنجومەنی کەنداو
ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو
نەخشەیەک کە ئاماژە بە ئەندامانی ئەنجومەنەکە دەکات
نەخشەیەک کە ئاماژە بە ئەندامانی ئەنجومەنەکە دەکات
نەخشەیەک کە ئاماژە بە ئەندامانی ئەنجومەنەکە دەکات
بارەگای سەرکردایەتیڕیاز، عەرەبستانی سعوودی
گەورەترین شار ڕیاز، سعودیە
زمانی فەرمی عەرەبی
جۆر بلۆکی بازرگانی
ئەندامێتی
ڕێبەران
 -  سکرتێری گشتی نەیف بن فەلاح الحجرەف
 -  سەرۆکایەتی ئەنجومەنی باڵا ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان
دامەزران
 -  لەسەر GCC ٢٥ی ئایاری ١٩٨١؛ ٤٢ ساڵ لەمەوبەر (١٩٨١-٠٥-٢٥) 
ڕووبەر
 -  سەرجەم ٢٦٧٣١٠٨ کیلۆمەتری چوارگۆشە 
١٠٣٢٠٩٢.٨ مایلی چوارگۆشە 
 -  ئاو (%) ٠.٦٪
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی ٢٠٢١ ٦٥،٥٠٦،٩٥٨ (٢٥ھەم)
 -  چڕی ٢١.١٣ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٦٢ھەم)
٥٤.٧٥کەس لە مایلی چوارگۆشە
GDP (PPP) بەراوردی ٢٠١٨
 -  سەرجەم $٣.٦٥٥ تریلیۆن (٧ھەم)
 -  سەرانە $٧١٫٢٠٥ (٧ھەم)
GDP (nominal) بەراوردی ٢٠١٨*
 -  سەرجەم $١.٦٣٨ تریلیۆن (١١ھەم)
 -  سەرانە $٣٤٫٢٦٥ (٢٥ھەم)
Gini (٢٠١٢) ٢٨.٧ 
HDI (٢٠١٨) ٠.٨٤٠ (٤٥هەم)
دراو
ماڵپەڕ
gcc-sg٫org/en-us/Pages/default٫aspx Edit this at Wikidata

پێک دێت لە شەش وڵاتانی کەنداو، کە بریتین لە عەرەبستانی سعوودی، عومان، میرنشینە یەکگرتووە عەرەبیەکان، کووەیت، قەتەر و بەحرەین، بەوەش ئەو وڵاتانە زۆرینەی رووبەری نیمچە دوورگەی عەرەب پێکدینن، لە ٢٥ی ئایاری ساڵی ١٩٨١ز لە شاری ئەبووزەبی ئیمارات دامەزراوە.

سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو بە شێوەی پادشایەتی بەڕێوە دەچن، جگە لە عومان کە فەرمانڕەوایی سوڵتانی میراتگریە.

ھەریەکە لە وڵاتانی عێراق و یەمەن بەربژێرن بۆ ئەندامیەتی تەواو لە ئەنجوونەکە بەو پێیەی سنووری ئاویان ھەیە لە کەنداوی فارس ی، وڵاتانی عێراق و یەمەن لە ھەندێک لە لیژنەکاندا ئەندامێتیان ھەیە وەکو لیژنەکانی تەندروستی، وەرزش و کلتوری.

بیرۆکەی دامەزراندن

بیرۆکەی سەرەتایی دامەزراندنی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو دەگەڕێتەوە بۆ میری کووەیت جابر ئەحمەد سەباح لە ساڵی ١٩٧٦دا لە دانیشتنێکدا لەگەڵ سەرۆکی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبیەکاندا بیرۆکەکەی خستەڕوو، ئەوەش بەھۆی ھەستکردن بە مەترسیەکان کە ھەرەشەیان لە نیمچە دوورگەی عەرەبی دەکرد، پێشنیاریشی کرد دامەزراندنی ئەنجومەنەکە لە کاتی بەستنی لوتکەی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لە ئوردەن لە ساڵی ١٩٨٠ز ڕابگەیەنرێت.

بوونیاتنان

لە ٢٥ی ئایاری ١٩٨١ز سەرکردەی ھەریەکە لە وڵاتانی عەرەبستانی سعوودی، عومان، میرنشینە یەگکرتووە عەرەبیەکان، کووەیت، قەتەر و بەحرەین لە کووبوونەوەکدا لە میرنیشینی ئەبووزەبی گەیشتن بە چوارچێوەیەکی ھاوبەشی کاردکردنی ھەماھەنگی لە نێوان وڵاتەکانیان لە گشت بوارەکاندا تا رادەی یەکگرتنەوەشیان، ھەروھا تۆندکردنەوەی پەیوەندی و ھاوکاری نێوان ھاوڵاتیانی ئەنجومەنەکە کە لە ماددەی چوارەمی پەیڕەوی ئەنجومەنەکەدا ھاتووە.

ئامانجەکان

  1. بە دەستھێنانی ھاوکاری نێوان وڵاتانی ئەنجومەن لە گشت بوارەکاندا.
  2. بەھێزکردنی پەیوەندی نێوان ھاوڵاتیانی ئەنجومەن.
  3. دانانی سیستەمێکی یەکانگیر بۆ گشت وڵاتانی ئەندام لە رووی ئابووری، دارایی، بازرگانی و گومرکی.
  4. بەرەو پێشبردنی لایەنی زانستی و تەکنیکی لە بوارە جیاوازەکانی ئابووریدا لە رێگەی دامەزراندنی سەنتەری توێژینەوەی زانستی.
  5. دانانی پرۆژەی ھاوبەش، ھەروەھا ھاندانی کەرتی تایبەت.

وڵاتانی ئەندام

ناوی وڵات پایتەخت ژ. دانیشتووان ژ. ھاونیشتمانیان رووبەر (کم²) فەرمانڕەوا حوکمڕانی دراو
ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو  عەرەبستانی سعوودی ریاز ٣٣٬٠٠٠٬٠٠٠ ٢٠٬٧٦٨٬٦٢٧ ٢٬١٤٩٬٦٩٠ سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز پادشایەتی ڕیاڵی سعودی
ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو  عومان مەسقەت ٤٬٥٩٢٬١١٥ ٢٬٥٢١٬٢٨٩ ٣٠٩٬٥٠٠ ھەیسەم کوڕی تاریق میراتگیری ریالی عومانی
ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو  میرنشینە یەگکرتووە عەرەبیەکان ئەبووزەبی ٩٬٣٩٧٬٠٠٠ ١٬٥٨٨٬٨٢٠ ٨٣٬٦٠٠ خەلیفە کوڕی زایید سەرۆکایەتی درھەم
ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو  کووەیت کووەیت ٤٬٣٤٨٬٣٩٥ ١٬٣٨٥٬٧٦٦ ١٧٬٨٢٠ سەباح ئەحمەد جابر سەباح میرنشین دیناری کووەیتی
ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو  قەتەر دەوحە ٢٬٦٧٥٬٥٢٢ ٥٦٠٬١٧٣ ١١٬٥٨١ تەمیم حەمەد ئال سانی میرنشین ریالی قەتەری
ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو  بەحرەین مەنامە ١٬٣٧٨٬٠٠٠ ٦٦٤٬٧٠٧ ٧٦٥ حەمەد عیسا کوڕی سەلمان پادشایەتی دیناری بەحرەینی
سەرجەم -- ٤٤٬٨٢٩٬٠٤٣ ٢٧٬٤٨٩٬٣٨٢ ٢٬٦٧٣٬١٢٣ -- -- --

سەرچاوەکان

Tags:

ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو بیرۆکەی دامەزراندنئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو بوونیاتنانئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو سەرچاوەکانئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداوزمانی عەرەبی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

گوندفیزیکعیساشۆڕشی ئەیلوولمارکۆ پۆلۆپارتی کرێکارانی کوردستانتۆربەھەڵەبجەژان ژاک ڕوسۆژینناسیڕەنگفاتیحەکوردیی ناوەندیدڵزەکەریا عەبدوڵڵاڤلادیمیر پوتینمەلا کرێکارسیستمی ڕێکھێنانی ھاویژتنی چەکی کەشتیحوسێن حوزنی موکریانیپیرباڵ مەحموودھەڵبژاردنی ناوچەیی باکووری کوردستان و تورکیا (٢٠٢٤)گۆڕستانی چراکانفیۆدۆر دۆستۆیەڤسکیسۆران (شار)گۆران (گەل)ڕۆژھەڵاتی ناوینشێخ سەعیدشۆڕشی شێخ سەعیدی پیرانعەبدولسەلام بارزانیمحەممەد ماملێسروشتدەمارگیریئامەدکۆساریزیگمۆند فرۆیدسویسڕینێسانسدەنیز ئونداڤدڵدارئیدریس بارزانیمۆسیقاحیزبی ھیواسەردەشتبرازەریای ھێمنئەبوو مەنسووری ماتوریدیزمانی گورجیپەردەی کچێنیپەیمانی لۆزانگەردیلەسی ئێس ئێسپارەدەسەڵاتگەردیلە ژمارەگەردەلوول (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)مەریوانجاشزانکۆی کوردستان (ھەولێر)فەرھاد زیرەکڕووناکیمێژووی کوردشەوی قەدرکۆلۆمبیاعادیلە خانمقەزای شارباژێڕئینتەرنێتڕۆژژمێری کۆچیبەردی زراوبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەدرۆسیروانخاکقاسم سولەیمانیئایەتەلکورسی🡆 More