ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد یان ئەنەکەسە (بە ئینگلیزی: Kurdish National Council) دامەزراوەیکی سیاسییە لەدوای ھاتنی بەھاری عەرەبی یان شەڕی ناوخۆیی سووریا دامەزراوە، ئەم دامەزراوە لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١١، لەشاری ھەولێر و لەژێر سەرپەرشتی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعوود بارزانی دەستی بە کار کرد.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئەوان فەرمان بە پێشمەرگەی ڕۆژ دەکەن.
ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا Encûmena nîşimanî ya kûrd li sûrîiyê | |
---|---|
Wiki Soranî / کوردی | |
ناوی عەرەبی | المجلس الوطنی الکردی فی سوریا |
سەرۆک | نیعمەت داود |
وتەبێژ | فەیسەڵ یووسف |
جێگری سەرۆک | سلێمان ئووسو |
بەڕێوەبەری نوسینگە | فەسڵە یووسف |
دەستەی سەرۆکایەتی | نیعمەت داود، سلێمان ئووسو، فەسڵە یووسف، فەیسەڵ یووسف، محەممەد ئیسماعیل، سەرحان عیسا، عەبدولباری خەلەف، زەھرا ئەحمەد |
دامەزراندن | ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ |
شوێنگەی سەرەکی | ئانکارا ھەولێر |
ئایدۆلۆژیا | شۆپپارێزی فیدراڵیزم دژبە ئێران لایەنگری تورکیا لایەنگری پەدەکە |
شوێنی سیاسی | ڕاستگر |
ئینتیمای نیشتمانی | دەستەی بڵندی کورد (٢٠١٢-٢٠١٥) ھاوپەیمانیی نیشتمانیی ھێزەکانی شۆڕشگێڕ و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بەرەی ئاشتی و ئازادی |
ئینتیمای نێودەوڵەتی | پارتی دیموکراتی کوردستان |
مەجلیسی گەل | ٠ / ٢٥٠ |
مەجلیسی دیموکراتیک | ٢ / ٤٣ |
ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردانی سووریا لە ساڵی ٢٠١١ لە ڕۆژی ٢٦ی تشرینی یەکەم لە ژێر سەرپەرشتیی مەسعوود بارزانی دامەزرا. لەو سەردەمە ١٧ حیزبی کوردانی سووریا بۆ ھەولێر بانگھێشت کراون تا لەورەدا ڕێکخراوێکی کوردی لە بەرامبەر لایەنی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) ڕێک بخەن و بتوانن بەری ئەو پارتی و یەکگرتییەکانی بگرن. ئەم ١٧ حیزبە حەزبەکانی بچۆک و بنەماڵەیی بوون. لە کاتی سەفەر بە ڕەو ھەولێر لە نێوان دوو باڵی حیزبی ئازادی بە ڕێبەرایەتیی مستەفا جومعە جیاوازی کەوت و بە ھۆی جیابوونەوەی باڵی مستەفا ئەوسی ژماری حیزبەکانی ئەم ڕێکخراوە بە ١٨ حیزب گەیشت.
بە دوای ماوەیەک ١٤ حیزب لە ١٨ حیزبەکە لە ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردانی سووریا لەگەڵ خۆبەڕێوەبەرایەتیی دیموکراتی ڕۆژاوا ڕێکیان کەوت و بەشێوەی کردارییەوە لە ئەنجومەنی نیشتمانی دابڕێن. بەم ھۆیە ٤ حیزب لە حیزبانەی لە ناو ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردانی سووریا بوون، ھاوپەیمانییەکی ھاوبەشیان ڕایگەیاند بە ناوی ھاوپەیمانیی سیاسی کە بریتی بوون لە پارتی ئازادی (مستەفا جومعە)، پارتی ئازادی (مستەفا ئەوسی)، پارتی یەکگرتن فواد عەلێکۆ، ئەلپارتی عەبدولحەکیم بەشار. ئەم چوار حیزبە لە ساڵی ٢٠١٥دا یەکیان گرت و حیزبێکی تازەیان لە ژێر سەرپەرشتیی مەسعوود بارزانی و حیزبی دیموکراتی کوردستانی عێراق دامەزراند بە ناوی پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا (پەدەکە-سە). ئەگەرچی لە ساڵانی پێشوو دیتر زۆربەی حیزبە بچۆکەکانی ئەنجومەنی نیشتمانی لەگەڵ خۆبەڕێوەبەرایەتی ڕێکیان کەوتووە، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا و لایەنی ھۆگری ئەوان لە ناو و ھێماکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردانی سووریا (ئەنەکەسە) کەڵک وەردەگێڕێت.
شیای ئاماژەیە لایەنی پارتی یەکێتیی دیموکراتی، ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد و پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا (پەدەکە-سە) وەکوو ھێزی پێبەستراو و سیخڕی حکوومەتی تورکیا پیناسە دەکات و تاوانباری دەکات کە لە کاتی ھێرشی داعش بۆ کۆبانی و ھێرشی تورکیا لە سەر عەفرین ھاوکاریان لەگەڵ حکوومەتی تورکیا کوردووە و بە پێکھێنانی ھێزێکی عەسکەری بڕیاریان دابووە کە بە دوای ڕۆخانی کۆبانی و عەفرین لە ڕێککەوتن لەگەڵ تورکیا لەم شارانە جێگر ببن.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (سووریا), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.