ئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردی

ئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردی کە زۆرتر بە ناوی ئەلفوبێی سۆرانی ناسراوە سیستمێکی نووسینە کە بۆ نووسینی زمانی کوردی کەڵکی لێ‌وەردەگیرێ و لە ئەلفوبێی عەرەبی کەوتۆتەوە.

ئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردی
جۆرئەلفوبێ
زمانەکانزمانی کوردی
وەرگیراوە لە
ھایرۆگلیفی میسری
  • بنەڕەتیی سینایی
ISO 15924Arab, 160
ئاڕاستەڕاست بۆ چەپ
ناسناوی لە یوونیکۆدArabic
سنووری لە یوونیکۆد
ئەلفوبێی کوردی
ء    ا    ب    پ    ت    ج
چ    ح    خ    د    ر    ڕ
ز    ژ    س    ش    ع    غ
ف    ڤ    ق    ک    گ    ل
ڵ    م    ن    و    ۆ    ھ
ە    ی    ێ
پیتەکانی تر
ص    ڎ    ۊ
مێژوو • ئەلفوبێی عەرەبی • ژمارەکان

ئەلفوبێ

ھەر وەکوو ئەلفوبێی عەرەبی ئەم ئەلفۆبێیەش لە ڕاستەوە بۆ چەپ دەنووسری. کێسمی پیتەکان بەسراوە بە شوێنەکەیانەوە لە ناو وشەدا: تەنیا (ئەگەر بە پیتەکانی پێش و پاشی خۆی نەلکابێ)، سەرەتا (ئەگەر بە پیتی پاش خۆی لکابێ)، ناوین (ئەگەر بە پیتەکانی پێش و پاشی خۆی لکابێ) و کۆتا (ئەگەر بە پیتی پێش خۆی لکابێ)، ھەندێک پیت ھەن بە وشەی پاش خۆیان نالکێن بۆیە ناتوانن کێسمی سەرەتا و ناوینیان ھەبێ. بۆ ئەم پیتانە لە سەرەتادا لە کێسمی تەنیا و لە ناویندا لە کێسمی کۆتا کەڵک وەردەگیرێ. ئەم پیتانە بریتین لە: ا، د، ر، ڕ، ز، ژ، و، ۆ، وو، ھ، ە.

ناو بە ئەلفوبێی لاتینی IPA کێسمەکانی پیت
کۆتا ناوین سەرەتا تەنیا
ھەمزە (') /ʔ/
ئەلف A a /aː/ ئا
بێ B b /b/
پێ P p /p/ پ
تێ T t /t/
جیم C c /d͡ʒ/
چیم Ç ç /t͡ʃ/
حێ (Ḧ ḧ) /h/ ـحـ
خێ X x /x/
دال D d /d/
ڕێ R r /ɾ/
ڕێی قەڵەو - /r/ ـڕ ـڕ ڕ ڕ
زێ Z z /z/
ژێ J j /ʒ/ ژ ژ
سین S s /s/
شین Ş ş /ʃ/
عەین (') /ʕ/
غەین (Ẍ ẍ) /ɣ/
فێ F f /f/
ڤێ V v /v/ ڤ
قاف Q q /q/
کاف K k /k/ ک
گاف G g /ɡ/ گ
لام L l /l/
لامی قەڵەو - /ɫ]/ ـڵ ـڵـ ڵـ ڵ
میم M m /m/
نوون N n /n/
واو W w / U u /w/, /u/
بەری کراوە O o /oː/ ئۆ
واوی قووچاو Û û /uː/ ﻮﻭ ﻮﻭ ئوو ﻭﻭ
ھێ H h /h/
سەر E e /æ/ ـە ـە ئە ە
یێ Y y / Î î /j/, /iː/ ﯿ
ژێری کراوە Ê ê /j/, /eː/ ـێ ـێـ ئێـ ێ

پیتەکانی تر

جگە لەم پیتانە کە لەسەرێ ئاماژەیان پێ‌کراوە، ھەندێک پیتی تریش ھەن کە کەڵکیان لێ‌وەردەگیرێ بۆ نووسینی زمانی کوردی بە ئەلفوبێی عەرەبی.

پیتە ناوچەییەکان

زۆربەی ئەم پیتانە لە کوردیی ناوەندیدا نین (جگە لە پیتی ص) و تایبەت بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردین. ئەم پیتانە بریتین لە:

  • ڎ - ئەم پیتەت تایبەتە بە شێوەزاری کوردیی ھەورامی و دەنگێکی ھەیە لە نێوان دوو پیتی «د» و «و». لە ھەندێک لە بنشێوەزارەکانی کوردیی ناوەندیدا وەکوو ئەردەڵانی ئەم دەنگە ھەیە. دەربڕینی ئەم پیتە بە پیتی «د» مانای وشە ناگۆڕێ.
  • ص - ئەم پیتە بەکەمی لە ناو نووسراوەکانی کوردیی ناوەندیدا دەبینرێ. دەربڕینی ئەم پیتە لەگەڵ پیتی «سین» (س) جیاوازە و زیاتر لە پیتی «صاد»ی (ص) زمانی عەرەبی دەچێ. ژمارەی ئەم وشانەی کە لە کوردیی ناوەندیدا ئەم پیتەیان تێدایە کەمە (وەکوو صەت، صەگ و ...) بەڵام لە ناو کوردیی باکووریدا زۆرە و تەنانەت دەربڕینەکەی بە پیتی «س» مانای وشە دەگۆڕێ.
  • ۊ - ئەم پیتە بزوێنە و تایبەتە بە شێوەزاری کوردیی باشووری. لە کوردیی باشووریدا بزوێنێکی تریش ھەیە و زۆربەی ئەو وشانەی لە کوردیی باکووری و ناوەندیدا «ئوو»یان تێدایە، لە کوردیی باشووریدا دەبنە «ۊ». لە ھەندێک لە بنشێوەزارەکانی کوردیی باکووریشدا ئەم دەنگە ھەیە. لەبەر نەبوونی ئەم بزوێنە لە ناو کوردیی ناوەندیدا زۆر جاران ئەم پیتە بە دوو پیتی «وی» نیشان دەدەن بۆ وێنە وشەی «دوور» لە کوردیی باشووریدا «دویر» دەنووسن ئەگەر نەنووسن «دۊر». لە ئەلفوبێی یەکگرتوودا پیتی «Ù ù» بۆ ئەم بزوێنە دابین کراوە.

پیتە جێگۆڕراوەکان

  • ڒ - وێنەیەکی تری پیتی «ڕ»یە و پێش باوبوونی «ڕ» لەم پیتە کەڵک وەردەگیرا بەڵام لەبەر وێکچوونی لەگەڵ پیتی «ژ»، پیتی «ڕ» جێگای ئەم پیتەی گرتەوە.

پیتە ناباوەکان

  • ۇ - لەم پیتە مامۆستا ھەژار لە وشەدانی ھەنبانە بۆرینەدا لە جیاتی پیتی «وو» (واوی قووچاو) کەڵکی لێ‌وەرگرتووە.
  • و͞ - ئەم پیتە پێشنیاری کۆڕی زانیاریی کورد بوو بۆ پیتی «وو» بەڵام باو نەبوو و نەیتوانی جێگای «وو» بگرێتەوە.
  • ی͞ - ئەم پیتە پێشنیاری کۆڕی زانیاریی کورد بوو بۆ پیتی «ی» (î) بەڵام باو نەبوو و نەیتوانی جێگای «ی» بگرێتەوە.
ناو بە ئەلفوبێی لاتینی IPA کێسمەکانی پیت
کۆتا ناوین سەرەتا تەنیا
ڕێی قەڵەو (rr) /r/ ـڒ ـڒ ڒ ڒ
- - -
صاد - /sˤ/
- - /ʉː/ ـۊ ـۊ ۊ ۊ
واوی قووچاو Û û /uː/ ـۇ ـۇ ۇ
ـو͞ ـو͞ و͞ و͞
ژێری داکشاو Î î /iː/ ـی͞ ـی͞ـ ئی͞ـ ی͞

بزوێنەکان

لە ئەلفوبێی کوردیدا بە پێچەوانەی ئەلفوبێی عەرەبی کە بزوێنەکان نیشان نادرێن یان زۆر بە ناتەواوی نیشان دەدرێن، بۆ بزوێنەکانیش پیتی تایبەت دابین کراون و ئەمە گەورەترین ھەڤیازی ئەلفوبێی کوردییە بەسەر ئەم ئەلفوبێیانەی کە لە ئەلفوبێی عەرەبی کەوتوونەتەوە.

بزوێنە کورتەکان

پیت ناو بە ئەلفوبێی لاتینی IPA
ە سەر E e /æ/
و بەر U u /ʊ/

بزوێنە درێژەکان

پیت ناو بە ئەلفوبێی لاتینی IPA
ا ئەلف A a /aː/
ۆ بەری کراوە O o /oː/
وو واوی قووچاو Û û /uː/
ی ژێری داکشاو Î î /iː/
ێ ژێری کراوە Ê ê /eː/

ڕیزبەندی پیتەکان

ڕیزبەندی پیتەکان و شوێنی تایبەتیان لە ئەلفوبێی کوردیدا تا ئێستا بە جوانی ڕوون نەبۆتەوە و ھەر کەس بە جۆریکی پیتەکانی ڕیزکردووە. لە خوارەوە پێرستێک لە ڕیزبەندیی ئەلفوبێی کوردی لە ناو نووسەرانی وشەنامە کوردییەکانەوە ھاتووە.

  1. فەرھەنگی خاڵی مامۆستا شێخ محەمەد خاڵ: ا، ب، پ، ت، ج، چ، ح، خ، د، ر، ز، ژ، س، ش، ع، غ، ف، ڤ، ق، ک، گ، ل، م، ن، و، ھ، ی
  2. قامووسی زمانی کوردیی عەبدوڕەحمان زەبیحی: ء، ا، ب، پ، ت، ج، چ، ح، خ، د، ر، ڒ، ز، ژ، س، (ص)، ش، ع، غ، ف، ڤ، ق، ک، گ، ل، ڵ، م، ن، و، ۆ، و͞، ھ، ە، ی، ێ، ی͞
  3. ھەنبانە بۆرینەی مامۆستا ھەژار: ﺋ، ب، پ، ت، ج، چ، ح، خ، د، ر، ڒ، ز، ژ، س، ش، ع، غ، ف، ڤ، ق، ک، گ، ل، ڵ، م، ن، و، ۆ، ھ، ی، ێ

ناوی پیتەکان

ناوی پیتەکانی ئەلفوبێی کوردی لە ناوی پیتەکان لە ئەلفوبێی عەرەبیدا کەوتوونەتەوە و تەنیا کەمێک جیاوازییان ھەیە بەم جۆرە:

  • ئەو ناوانەی کە لە ئەلفوبێی عەرەبیدا بە «اء» کۆتایییان دێ، لە ئەلفوبێی کوردیدا دەبنە «ێ»؛ وەکوو پیتی «ب» کە لە عەربیدا ناوی «باء»ە بەڵام لە کوردیدا «بێ». ئەم پیتانە بریتین لە: ب، ت، ح، خ، ر، ز، ف، ھ، ی.
  • بۆ ھەندێک لەو پیتانەی کە تایبەت بە زمانی کوردین و لە ئەلفوبێی عەرەبیدا نین لە ڕووی پیتی پێشەوەی ناویان لێ‌ناوە. وەکوو پیتی «چ» کە لە ڕووی پیتی پێشەوەی «ج» (جیم) ناویان ناوە «چیم». ئەم پیتانە بریتین لە: پ، چ، ژ، ڤ، گ.
  • بۆ ناوی ھەندێکی تریشی لەو پیتانەی کە تایبەت بە زمانی کوردین و لە ئەلفوبێی عەرەبیدا نین تا ئێستا کۆدەنگییەک نییە و ناوەکانیان بە جوانی ڕوون نەبۆتەوە. ئەم پیتانە بریتین لە: ڕ، ڵ، ۆ، وو، ێ.

لە سیستەمی یوونیکۆددا

پیت ناوی یوونیکۆد ژمارەی
یوونیکۆد
پیت ناوی یوونیکۆد ژمارەی
یوونیکۆد
ئ Yeh with Hamza above 0626 غ Ghain 063A
ا Alef 0627 ف Feh 0641
ب Beh 0628 ڤ Veh 06A4
پ Peh 067E ق Qaf 0642
ت Teh 062A ک Keheh 06A9
ج Jeem 062C گ Gaf 06AF
چ Tcheh 0686 ل Lam 0644
ح Hah 062D ڵ Lam with small V 06B5
خ Khah 062E م Meem 0645
د Dal 062F ن Noon 0646
ر Reh 0631 و Waw 0648
ڕ Reh with small V below 0695 ۆ Oe 06C6
ز Zain 0632 ھ Heh Doachashmee 06BE
ژ Jeh 0698 ە Ae 06D5
س Seen 0633 ی Farsi Yeh 06CC
ش Sheen 0634 ێ Yeh with small V 06CE
ع Ain 0639

ژمارەکان

لە ئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردیدا بۆ نووسینی ژمارەکان لە ژمارەکانی عەرەبیی ڕۆژھەڵاتی کەڵک وەردەگیرێ. لە ژێرەوە پێرستی ژمارەکان و ناوەکانیان لە ناو شێوەزارەکانی زمانی کوردیدا ھاتووە.

ژمارە بە کوردیی باکووری بە کوردیی ناوەندی بە کوردیی باشووری بە کوردیی ھەورامی
٠ سفر سفر سفر سفر
۱ یەک، ئێک یەک، یێک یەک، یەگ، یەی یەک، یۆ
۲ دوو دوو د، دۆ، دۊ دوە، دوێ
٣ سێ سێ سێ یەرە، یەرێ
٤ چار چوار چوار چوار
٥ پێنج پێنج پەنج پەنج
٦ شەش شەش شەش شەش
٧ حەفت حەوت ھەفت حەوت
٨ ھەشت ھەشت ھەشت ھەشت
٩ نەھ نۆ نوو ،نۆ نۆ
۱٠ دەھ دە دە دە

ئەمانەش ببینە

پەراوێزەکان

سەرچاوەکان

  • زەبیحی، عەبدوڕەحمان، قامووسی زمانی کوردی، ورمێ، ناوەندی بڵاوکردنەوەی فەرھەنگ و ئەدەبیاتی کوردی، ١٣٦٧
  • ابراھیم‌پور، محمدتقی، واژه‌نامە فارسی-کردی، تھران، انتشارات ققنوس، ١٣٧٣
  • ھەژار، ھەنبانە بۆرینە، تاران، چاپەمەنی سرووش، ١٣٨٨، ISBN 978-964-376-516-3
  • نانەوازادە، عەلی، فەرھەنگی کوردیی ھەرمان، ھولێر، دەزگای چاپ وبڵاوکردنەوەی موکریانی، ٢٠٠٥

Tags:

ئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردی ئەلفوبێئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردی پیتەکانی ترئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردی بزوێنەکانئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردی ڕیزبەندی پیتەکانئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردی ناوی پیتەکانئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردی لە سیستەمی یوونیکۆددائەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردی ژمارەکانئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردی ئەمانەش ببینەئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردی پەراوێزەکانئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردی سەرچاوەکانئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردیئەلفوبێی عەرەبیزمانی کوردیسیستمی نووسین

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

فەیسبووکزستانمووسڵئیبن تەیمیەپاوەکوردستانھەڵگوردعەبدولقادری گەیلانیڤیتۆریۆ پۆپسۆئەشق و تۆڵەترشەبارانپۆرن ھابقەرەداغکەلارکۆریای باشوورقەزای سۆرانئاکرێمەحوینەخۆشیی ئەلزھایمەرقوتابیمێژووی سلێمانیزانیاری زیاتر و وردتر لەسەر ئایدزکاتزۆربای یۆنانیکیشوەرقەڵای ھەولێرئامێدیعەبدوڵڵا کوڕی زوبێرئیمپراتۆریەتیی مەغۆلگوڵئایینی بەھاییژنپاندای کۆنگ فو ٤گەورەیی (بیرکاری)نزار قەبانیئەی ڕەقیبسەرمایەداریپەرلەمانی کوردستانترشی ئەمینیشێخ سەعیدوەرتێباشووری کوردستانئەحمەد ھەردیخوێنکارەبائیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشیئەسیریقاجاڕەکانڤۆڵتێربانگنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤگۆرانیوێنەکێشانوەرزشیوونێسکۆخولی نایابی کوردستانکۆڕەوی کوردانی باشووری کوردستان (١٩٩١)کلاسیزمزمانی ئینگلیزیڕێکەوتنامەی سایکس–پیکۆھەڤەخشترەپەیمانی لۆزانتۆپی سەبەتەرێکخراوی دیگۆنئایدیۆلۆجیوەفاییتەقینەوە گەورەکەململانێی کورد و عێراق (٢٠١٧)بەڕێوبردنی کاتئێزیدی (ئایین)مایتۆکۆندریاڕووسیاجێندەر🡆 More