ئەلفرێد ھیچکۆک: سینەماکاری ئینگلیزی (١٨٩٩-١٩٨٠)

ئەلفرێد جۆزێف ھیچکۆک (١٣ی ئابی ١٨٩٩ – ٢٩ی نیسانی ١٩٨٠) دەرھێنەر و بەرھەمھێنەرێکی فیلمی بەڕیتانی بوو، کەوا بە یەکێک لە کاریگەرترین کەسایەتیەکانی سینەمای جیھان دادەنرێت.

ھیچکۆک نازناوی "مامۆستای وروژاندن"ی پێدرابوو بە سیفەتی فیلمەکانیەوە کە ٥٠ فیلمی بەرھەمھێنابوو لەماوەی شەست ساڵدا، ھەروەھا لە سەردەمێکدا کەوا ھۆڵیوود بایەخی زۆری بە ئاکتەران دەدا، ھیچکۆک ھەمان ناوبانگی ئاکتەرانی ھەبوو، بەھۆی دەرکەوتنی زۆری لە چاوپێکەوتنەکان و بوونی ڕۆڵی بچووک لەنێو فیلمەکانی خۆی و ھەروەھا پێشکەشکردنی بەرنامەی "Alfred Hitchcock Presents" لەنێوان ساڵانی ١٩٥٥ بۆ ١٩٦٥.

سێر

ئەلفرێد ھیچکۆک

ئەلفرێد ھیچکۆک: سینەماکاری ئینگلیزی (١٨٩٩-١٩٨٠)
لەدایکبوون
ئەلفرێد جۆسێف ھیچکۆک

(١٨٩٩-0٨-١٣) ١٣ی ئابی ١٨٩٩
لەینتنستۆن، ئێسێکس، ئینگڵتەڕا
مەرگ٢٩ی نیسانی ١٩٨٠(١٩٨٠-٠٤-٢٩) (٨٠ ساڵ ژیاوە)
بێل ئەیر، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
شارۆمەندێتیبەڕیتانی
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (لەوەتەی ١٩٥٥ەوە)
پەروەردەزانکۆی سالیسا
خوێندنگەزانکۆی سەینت ئیگنەیتیەس، لەندەن
پیشەدەرھێنەر، بەرھەمھێنەری فیلم، ئاکتەر، سیناریۆنووس، مۆنتێر، دەرھێنەری ھونەری
چالاکبوون١٩١٩–١٩٨٠
ھاوسەرئالما ڕیڤل (ھاوسەرگیری ١٩٢٦)
مناڵ(ەکان)پەتریشە ھیچکۆک
خەڵاتەکانلیستی خەڵاتی وەرگیراوەکانی ئەلفرێد ھیچکۆک
وێبگەURL نەدۆزرایەوە. تکایە URLێک لێرە دیاری بکە یان دانەیەک بۆ ویکیدراوە زیاد بکە. لە ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

ھیچکۆک لەساڵێ ١٩١٩ ھاتە نێو بواری فیلمسازیەوە و یەکەم کاری بریتیبوو لە نەخشێنەری کارتی سەردێرەکان، کە لەوکاتەدا یارمەتیدەر بوو کارە تەکنیکیەکانی فیلم. ھیچکۆک یەکەم کاری دەرھێنانی خۆی بۆ فیلمی The Pleasure Garden کرد لە ساڵی ١٩٢٥. یەکەمین فیلمی سەرکەوتووشی، لە ساڵی ١٩٢٧ بوو بەناوی The Lodger: A Story of the London Fog کەوا زۆرکەس بەو فیلمە لەقەڵەمی دەدەن کە بووە ھۆی لەدایکبوونی ژانرەی "سریلەر - جۆش و خرۆش"، ھەروەھا فیلمێکی تری ساڵی ١٩٢٩ کرد بەناوی Blackmail کەوا بووە یەکەمین فیلمی دەنگدار لە مێژووی سینەمای بەڕیتانیا. لەدەی سیەکان، ھیچکۆک دوو فیلمی تری سریلەری بەرھەمھێنانە بەناوەکانی The 39 Steps (١٩٣٥) و The Lady Vanishes (١٩٣٨) کەوا وەک لە دوو باشترین فیلمە بەڕیتانیەکانی سەدەی بیستەم لە قەڵەم دەدرێن.

لە کۆتایی سیەکان، ھیچکۆک بووە فیلمسازێکی گرینگ و ناسراو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، و بەرھەمھێنەرێکی ھاوڕێی بەناوی دەیڤد سێلزنیک ڕازیکرد تاکو بێتە ھۆڵیوود. لەوێ، ھیچکۆک زنجیرەیەکی سەرکەوتنی گەورەی بەدەستھێنا. یەکەم فیلمی لە ھۆڵیوود، فیلمی Rebecca بوو کە بۆ ١١ خەڵاتی ئۆسکار پاڵێورا و خەڵاتی ئۆسکاری باشترین وێنەی ساڵی بردەوە. فیلمەکانی دواتری بریتی بوون لە Foreign Correspondent (١٩٤٠), Shadow of a Doubt (١٩٤٣), و The Paradine Case (١٩٤٧). لە کۆی گشتی ھەر ٥٣ فیلمەکەیدا، داھاتی ٢٢٣ میلیۆن دۆلار کۆبۆتەوە، لەگەڵ ٤٦ پاڵاوتنی ئۆسکار و ٦ بردنەوە. دواتر ھیچکۆک چوار فیلمی تری دەرھێنا کەوا ھەر چواری بە باشترینەکانی مێژوو دادەنرێن لەنێویاندا Rear Window (١٩٥٤), Vertigo (١٩٥٨), North by Northwest (١٩٥٩), and Psycho (١٩٦٠).

ھیچکۆک دوای مردنیشی سەروەتێکی دەوڵەمەندی سینەمای دوای خۆی جێھێشت. فیلمی Vertigo وەک باشترین فیلمی مێژوو دیارکرا لەلایەن کۆمەڵگەی فیلمی بەڕیتانیاوە و توانی پێش فیلمی Citizen Kane بکەوێتەوە کە پلەی یەکەمی داگیرکردبوو. تاکو ساڵی ٢٠١٨، ھەشت لە فیلمەکانی لەلایەن تۆماری نەتەوەیی فیلمی ئەمریکی بۆ پاراستنی فیلمە کۆنەکان خرانە لیستەکەوە وەک باشترینەکان لەنێویاندا، ئەو فیلمەی خۆی بەلایەوە باشترین بوو Shadow of a Doubtی ساڵی ١٩٤٣. ھیچکۆک چوار مانگ بەر لە مردنی و لە ساڵی ١٩٧٩ ڕێزلێنانی شاھانەیی بەڕیتانیای لێنرا و وەک سوارچاک دیارکرا.

ستایلی ھیچکۆک چەندین سیفەتی تیادا بەدی دەکرێت وەک بوونی جوڵەی کامێرا، و دانانی چوارچێوە بۆ دیمەنەکانی بە مەبەستی زیادکردنی ترس و دڵەڕاوکێ بۆ دیمەنەکە. ڕەخنەگری فیلمسازی ڕۆبن وود دەربارەی ھیچکۆک دەڵێ "دیمەن فیلمەکانی ھیچکۆک وەک ئەندامی لەش وان، ھەریەکەیان بە یارمەتی ئەندامەکانی تر، مانایە ویستراوەکە بەڕونوی دەگەینن".

سەرچاوەکان

Tags:

١٣ی ئاب١٨٩٩١٩٨٠٢٩ی نیسان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ویکی٢٠٢٤جۆری یەکەمی شەکرەمافی دەنگدانناوە پلازمە تۆڕمحەممەد ئەمین زەکی بەگجامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠ژنکالیفۆڕنیابەردە ڕەشەکەعەبدوڵڵا ئۆجەلانکامەران موکریئادەمجامی جیھانیی یانەکانی فیفاڕەمەزانمەلا مستەفا بارزانیشۆڕشی پیشەسازانەحەجشەتڕەنجزەکەریا عەبدوڵڵاپۆکیمۆن گۆتێنسئۆکسجینخەلافەتی عەباسیمایکرۆسۆفتمەولەویمیرنشینی مەروانیھەرێمنیسان (مانگ)ئیلۆن مەسککەنەداڕێژەناتۆجێژنی ڕەمەزاندەرگای گەڕەک (دراما)نەتەوە یەکگرتووەکانپردی دەلالفەتحعەلی شادەنیز ئونداڤکەنداووەفاییئەلێکسی ناڤاڵنیئەحمەد کوڕی حەنبەلپرۆتینکێری مرۆڤئاونەخۆشیی ئەلزھایمەرخالید کوڕی وەلیدکەعبەنێچیرڤان بارزانیقیبلەنمائەنادۆڵجوگرافیاگۆگردخاپوورەدێڕۆمانتیزممایتۆکۆندریائۆمێگاوێرانکردنی ھێرۆشیمازمانی کۆریزمانە ھیندی و ئەورووپییەکانکەروێشکدەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستان - عێراقبرنجشۆڕشی فەڕەنساجەیران (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)دەمارگیریڤێنیزوێلائەندەلوسڕووسیامەولانای ڕۆمیکانزاحوسێن کوڕی عەلی🡆 More