ئەلجەزەری: زانایەکی کورد بوو

ئەلجەزەری (بە عەرەبی: الجزري) ناوی تەواوی (بدیع الزمان ئەبولعز کوڕی ئیسماعیل کوڕی ڕەزاز)(لە سەدەی ١٢دا ژیاوە) ناسراو بە (ئەلجەزەری) زانایەکی کوردیموسوڵمانی بیرکاریزانی: زانا و داهێنەر و ئەندازیاری میکانیکی و پیشەگەر و هونەرمەند و زانای بیرکاری بوو لە شاری جەزیرەی بۆتان لە سەردەمی زێڕێنی ئیسلام (العصر الذهبي للإسلام) یان (سەدەکانی ناوەڕاست) ژیاوە.

ناسراوە بەهۆی (کتێبی فێربوونی ئامێرە گرنگە میکانیکیەکان) لە ساڵی (١٢٠٦ز) کە تیایدا باسی لە (٥٠) ئامێری میکانیکی کردووە هەروەها چۆنیەتی فێربوونیان و بەکارهێنانیان.

ئەلجەزەری
al-Jazari
لەدایکبوون١١٣٦ز
(جەزیرەی ئیبن عومەر)-(ئێستا:جەزیرەی بۆتان)
مردن١٢٠٦ز
نەتەوەکورد
بواری زانستیبیرکاری
هونەر
ئەندازەی میکانیکی

ژیانی

دەربارەی ژیانی ئەم زانایە کەمێک زانراوە زۆربەی زانیارییەکان لە کتێبەکەی خۆیدا کە ناوی (کتێبی فێربوونی ئامێرە گرنگە میکانیکیەکان)ە هاتووە. ناوەکەی لە شوێنی لەدایکبوونەکەیەوە هاتووە کە جەزیرەی ئیبن عومەرە (بە عەرەبی: جزيرة ابن عمر) کە ئێستا پێی دەڵێن جەزیرەی بۆتان لەسەر ڕووباری دیجلە. ئەمیش وەکو باوکی ئەندازیار بووە لە کۆشکی ئارتوکلو کە شوێنی بنەماڵەی ئارتوکلوی شاری ماردین بووە کە ئەم بنەماڵەیە حوکمی ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵیان کردووە لە ژێر دەستەڵاتی دەوڵەتی زەنگی لە مووسڵ و دواتریش لە ژێر دەستەڵاتی سەڵاحەدینی ئەیوبیدا بوون. جەزیری لە تۆر لەدایکبووە کە ئێستا ناوچەیەکە سەر بە جەزیرەی بۆتان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا.

جەزیری یەکێک بوو لە پیشەزانان و هونەر زانان و زیاتر لە ئەندازیارێکی چالاک دەچوو تا لە داهێنەرێک. کتێبەکەی بە ناوی (کتێبی فێربوونی ئامێرە گرنگە میکانیکیەکان) زۆر بەناوبانگ بوو کە تیایدا باسی لە چەندین ئامێری پێشکەوتوو کردووە و هەروەها چەندین جار وتوویەتی کە لەو کتێبەیدا تەنها باسی لەو ئامێرانە کردووە کە خۆی درووستی کردوون. هەروەها کتێبەکەی زیاتر بە شێوازێکی مۆدێرن نووسراوە و زیاتر لە کتێبێکی پراکتیکی دەچێت.

هەندێک لەو ئامێرانەی کە درووستی کردوون بیرۆکەکەیان لە ئامێرە کۆنەکانەوە هاتووە ، بۆ نموونە ئامێری (کاتژمێری ئاوی) کە بنیات نراوە لەسەر یاسای (Pseudo-Archimedes).

شێواز و ڕێگاکانی

لە کاتێکدا کە داهێنانەکانی جەزیری لەم سەردەمەدا بە شێوەیەکی کەم نرخ دەردەون ، بەڵام ڕووی گەورەی ئامێرەکانی جەزیری پێکهاتوون لە شێواز و بنچینە و بیرۆکە و ڕێگا و هەروەها شێوازی دیزاین و کارپێکردنی.

کاتژمێری فیل (ئاوی)

ئەلجەزەری: ژیانی, شێواز و ڕێگاکانی, تابلۆی  چەند ئامێرێک 
ئامێری (کاتژمێری ئاوی فیل) کە یەکێکە لە داهێنانە گەورەکانی جەزیری

ئامێری کاتژمێری فیل یان ئاوی لە ساڵی ١٢٠٦ز لەلایەن جەزیری باسکراوە و ڕوونکراوەتەوە و هەروەها درووستیشی کردووە سەرەڕای ئەوەش چەندین داهێنان و نوێخوازی تێدا بەدی کراوە. ئەم ئامێرە پێکهاتووە لە فیلێک کە ئاو بە شێوەیەکی بەهێز پاڵی پێوە دەنرێت و بەناویدا تێپەڕ دەبێت. یەکە جیوازەکانی ئەم کاتژمێرە دەکەونە سەر فیلەکە ، ئەمانە بۆ ئەوە درووستکراون کە نیو کاتژمێر جارێک بجووڵێن و دەنگێک درووست بکەن.

ئەلجەزەری بەپشت بەستن بە ڕۆڵی شارستانیەتە جۆراوجۆرەکان لە گەشەپێدانی ئامێرەکانی کاتدا توانی ئەم کاتژمێرە سەرنج ڕاکێشە دروست بکات. بنەمای پێوانەکردنیشی بریتیە لە سەتڵێکی ئاوی کونکراو کە وردە وردە نقوم دەبێت. ئەمەش بنکەی سەرەکی ئەم ئامێرەیە بۆ پێوانەکردنی کات. لەناو سکی فیلەکەدا عەمبارێکی ئاو ھەیە کە سەتڵێکی کونکراوی تێدایە. ئەم سەتڵەش بەشێوەیەکی ھێواش و وردە وردە نقوم دەبێت، لە ھەمان کاتدا سێ گوریس بە سەتڵەکەوەن کە دەبنە ھۆی جوڵە پێکردنی ئامێرەکان. سەرەتا جوڵە بەو (٣٠) گۆیە دەکات و دانەیەکیان دەخاتە خوارەوە، پاشان جوڵە بە ئەژدیھاکان و دواتریش ڕۆبۆتی نوسەر و ئینجا سەتڵەکە دەردێنێتەوە تاوەکو ھەمان کردار دووبارە ببێتەوە.

لێزانی و وردی ئەلجەزری لەوەدایە سەتڵەکەی بەجۆرێک کونکردووە کە لە ماوەی نیو کاتژمێردا نقوم ببێت و پاشان ھەڵکێشرێتەوە بۆ نیوەی دووەمی کاتژمێرەکە. لەگەڵ نقومبونی سەتڵەکەدا دەنگی زقزقەی مەلێک دێت و باڵندەی عەنقاکەش بەدەوری خۆیدا ئەسوڕێتەوە، ھەروەھا بازنەکانی شریتە چەماوەکەی پشتی سوڵتانیش کاتەکان پیشان ئەدەن، پاشان ھەڵۆکە یەکێ لە گۆکان دەخاتە دەمی ئەژدیھاکە و بەھۆی قورسی گۆکەوە ئەژدیھاکە بەرەو خوار شۆڕ دەبێتەوە، ڕۆبۆتی نوسەریش بە گۆچانەکەی دەستی دەقیقەکان دەپێوێت، بە کەوتنە خوارەوەی گۆکەش بۆ ناو دەفری پشتی فیلەکە، فیل سوارەکە دەستەکانی دەجوڵێنێ و گۆکەش بەکەوتنە خوارەوەی بۆ ناو گوڵدانەکە دەنگێکی لێوە دێت. شریتە چەماوەکەی سەرەوەی قەڵاکەش ئاماژە دەدات بەڕۆیشتنی کاتەکە. بەدرێژایی ڕۆژێک، ئەم کردارە لەھەموو نیو کاتژمێرێکدا دوبارە دەبێتەوە. ئەم کاتژمێرە لەڕۆژێکدا دووجار ڕێکدەخرێ، لەگەڵ خۆرھەڵاتن و خۆرئاوابوندا، لەگەڵیشیدا (٣)گۆ کانزاییەکە دەخرانەوە شوێنی سەرەکی خۆیان.

تابلۆی چەند ئامێرێک

سەرچاوەکان

پەراوێزەکان


Tags:

ئەلجەزەری ژیانیئەلجەزەری شێواز و ڕێگاکانیئەلجەزەری تابلۆی چەند ئامێرێکئەلجەزەری سەرچاوەکانئەلجەزەری پەراوێزەکانئەلجەزەریبیرکاریداهێنەرزاناسەردەمی زێڕێنی ئیسلامعەرەبیموسوڵمانهونەرمەندکورد

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

جامی جیھانیی یانەکانی فیفائەحمەد موختار جافحەسەن خەیری بەگویلیام شێکسپیرڕومێن ڕادێڤئەمریکای باشوورسویسپشیلەتەحیاتپەردەکانی مێشکشەرەفخانی بەدلیسیبێخودکوردیی ناوەندیپۆرن ھابنووحدادپەروەریئۆمێگادیموکراسیئیمپراتۆریەتیی ڕووسیقەڵای کەرکووکیووسفسەرژمێریی دانیشتووانکوردمووساڕەوشتپردی دەلالئەشکەوتی شانەدەرپارێزگای ھەولێرمەزھەر خالقیسەمپیسوورێژەمەھابادپۆل سێزانئاسیائێن ئاڕ تیپزیشکیاریگای ئەلسەمامەفیرعەونپێشمەرگەبەیتۆجانکوردیی باکووریڕەزا عەتارانخۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێرانڕاپەڕینی ١٩٩١نیسان مۆتۆرزمیر محەممەدخۆشەویستیخانزادی سۆرانئیبن عەرەبیزمانی دایکیدەنیز ئونداڤمحەممەد شاکۆمۆنیزممیرنشینی بابانسوپای ئازادی سووریاتۆپی پێمۆرفیمشەوی قەدرتیکاببیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەئێکزیمامافی مەدەنی و سیاسیقەڵای دمدمفۆلکلۆرخاکەلێوەمیرنشینی ئومولقیوەینخولی کۆنفرانسی ئەورووپینووسینی بزماریسەروەریی یاساکوردیی باشووری١٣ی شوباتمارشەڕی عێراق (٢٠١٤–٢٠١٧)🡆 More