ئەردەوان عەلی محەممەد تەھا ناسراو بە ئەردەوان زاخۆیی (Erdewan Zaxoyî) گۆرانیبێژێکی کوردی باشووری کوردستان بوو.
ئەردەوان زاخۆیی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٥٧ |
مەرگ | ٢٨ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦ |
نەتەوە | کورد |
پیشە | گۆرانیبێژ |
چالاکبوون | ١٩٧٧–١٩٨٦ |
ئەردەوان زاخۆیی لە ساڵی ١٩٥٧ لە گەڕەکی جولەکانی زاخۆ لەدایکبووە. لە خێزانێکی داھات مامناوەند ژیاوە.
ئەردەوان لە منداڵییەوە خولیای ھونەری ھەبووە. دایکی دەڵێت «پاش ماوەیەکی زۆر زانیمان ناچێتە قوتابخانە، دەستی کردبوو بە گۆرانی گوتن، پێمان ناخۆش بوو، بەڵام دواتر ئاسوودەی کردین». لە ساڵی ١٩٧٧ یەکەم بەرھەمی بڵاوکردەوە، لە ماوەی ژیانیدا توانی زیاتر لە ٢٠٠ گۆرانی تۆمار بکات.[ژێدەر پێویستە]
ساڵی ١٩٧٩ ھاوسەرگیری کردووە و لە ھەمان ساڵیش دەچێتە شاخ. بۆ ماوەی دوو ساڵ پێشمەرگە دەبێت، دواتر لە ١٩٨١ دەچێتە جزیری بۆتان تا ئەو کاتەی بەعس لێ خۆشبوونی بۆ دەردەکات. لە ١٩٨٤ بۆ ماوەی دوو ساڵ دەچێتەوە شاخ، دواتر دەچێت بۆ شاری دھۆک. دوای دوو ساڵ ڕژێمی بەعس لە شەوی ٢٨ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦ ئەردەوان لە بەغدا دەڕفێنن و بێسەروشوێنی دەکەن.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئەردەوان زاخۆیی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.