ئێڤاریست گالوا (بە فەڕەنسی: Évariste Galois) ماتماتیکزان و شۆڕشگێڕێکی فەڕانسەوی و لە یەکەم کەسانێک بوو کە بەردی بناغەی بیردۆزی گرووپەکانی دانا و توێژینەوەکانی شۆڕشێکی لە لقی جەبردا بەرپا کرد و بە ھۆی بیردۆزی گالوا بابەتگەلێک وەکوو ژمێرە گرینگی خۆیان لەدەست دا و بە جێگەی ئەوان پێکھاتەگەلێک وەکوو گرووپ، ئەڵقە و مەیدان، جێگای خۆیان کردەوە.
بیردۆزی گالوا بوو بەھۆی ئەوەی ماتماتیکزانان بتوانن چەندین مەسەلەی بەناوبانگی بیرکاری کە دەمێک بوو پێیانەوە سەرقاڵ بوون، شیکاری بکەن. یەکێک لەوان سەلماندنی ئەوەیە کە شیکاریی جەبری بۆ ھاوکێشەی فرەتێرمی لە پلەی ٥ بەرەو سەرەوە بوونی نییە. ھەروەھا بابەتەگەلێک وەکوو سیانەیی گۆشە، بازنە دووجاکردن بە یارمەتی بیردۆزی گاڵوا چارەسەر کران.
ئێڤاریست گالوا | |
---|---|
لەدایکبوون | Bourg-la-Reine, French Empire | ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٨١١
مردن | ٣١ی ئایاری ١٨٣٢ پاریس, Kingdom of France | (٢٠ ساڵ ژیاوە)
نەتەوە | فەڕانسەوی |
بوارەکان | ماتماتیک |
خوێندی باڵا | École préparatoire (no degree) |
ناسراوە بەھۆی | تیۆریی گرووپ و لەسەر تیۆریی ھاوکێشەکان و تەواوکاریی ئابێل کاری کردووە |
گاریگەرییەکان | ئادرین-ماری لۆژاندێر ژۆزێف لوی لاگرانژ |
واژوو |
گالوا لە ڕێکەوتی ٢٨ تشرینی یەکەم ١٨١١ لە پاریس لەدایک بوو. تەمەنی ١٤ یان ١٥ ساڵ بوو لەجێگای خوێندنی وانەکانی قوتابخانە سەرقاڵی خوێندنەوەی ئەندازەی لۆژاندر بەرھەمەکانی لاگرانژ و داھێنانەکانی ئابێل بوو. ناوبراو دوای ئەوەی نەیتوانی لە تاقیکردنەوەکانی قوتابخانەی پۆلی تێکنیک سەرکەوێت و بڕواتە زانکۆ و بە تایبەت بە ھۆی ئەوەی ئاشنایەتی لەگەڵ زانایانی بەناوبانگ نەبوو چۆ دە ڕیزی ڕاپەرینە سیاسییەکان، ناوبراو کۆماریخوازێکی تووندڕەو بوو و لەسەر ئەو باوەڕە بوو:
« | من بۆ ئەوەی ببمە زانایەکی گەورە شتێکم کەم ھەیە کەواتە دڵی من ئاواتێکی ھەیە و مێشکم ناتوانی ئەو ئاواتەی بەدیبێنێت. | » |
گاڵوا دوای ئەوەی چەند مانگ لە بەندیخانەدابوو، ئازاد کرا؛ و تەمەنی نزیک بیست ساڵ و حەوت مانگ دەبوو کە لە یارییەکی دوئێل لەسەر کچێک بریندار بوو و کوژرا. ھەندێک کەس لەسەر ئەو باوەڕە بوون دووژمنە سیاسییەکانی گاڵوا بە ھێنانەمەیدانی ئەو کچە پیلانێکیان بۆ گاڵوا ڕێکخست و لە دوایدا مەسەلەی شەڕافەتیان کردە بیانوو و بە دۆئێلەک کە ئەنجامەکەی دیار بوو کوشتیان.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئێڤاریست گالوا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئێڤاریست گالوا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.