ئێم ئای ئێم-١٠٤ پاتریۆت

ئێم ئای ئێم-١٠٤ پاتریۆت (بە ئینگلیزی: MIM-104 Patriot) جۆرێکی سیستمی مووشەکی ڕووبەر بۆ ھەوای سەرەکییە کە لەلایەن ئەمریکا و وڵاتانی ھاوپەیمان بەکار براوە.بەرھەمھێنانی پەیماندەری بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕایتھۆنە و ناوی لە پێکھاتەی سیستمی ڕاداری چەک سەرچاوە دەگرێ.

ئێم ئای ئێم-١٠٤ پاتریۆت
ئێم ئای ئێم-١٠٤ پاتریۆت
سیستمی پاتریۆتی ھێزی ھەوایی ئالمانیا لە ئابی ٢٠٠٥.
یەکەم بەرھەمھێن ویلایەتە یەکگرتووەکان
مێژووی خزمەت
لەکاردایە لەدوای ١٩٨١
شەڕەکان شەڕی کەنداو، جەنگی عێراق
مێژووی بەرھەم
داھێنەر ڕایتھۆن، Hughes, و RCA
کاتی داھێنان ١٩٦٩
نرخی ھەر دانەیەک نزیکەی US$٢–٣ ملیۆن
کاتی وەبەرھاتن ١٩٧٦

مێژووی بەکارھێنان

شەڕی کەنداو (١٩٩١)

تاقیکردنەوە بە تەقاندن

ئێم ئای ئێم-١٠٤ پاتریۆت 
سیستمی ڕاداری AN/MPQ-53 کە لەڕێگەی پاتریۆتەکە بۆ دۆزینەوەی ئامانج، شوێنکەوتن و ڕێنوێنیکردنی مووشەک بەکارھێنراوە.

بەر لە یەکەم شەڕی کەنداو، بەرگریی مووشەکی بالیستیکی چەمکێکی نەسەلمێنراو بوو لە جەنگدا. پاتریۆت لەماوەی ئۆپەراسیۆنی دیزێرت ستۆرم، سەرەڕای ئەرکی دژەفڕۆکەیی، دانرابوو تا سکادی عێراقیی ھاتوو یان مووشەکە بالیستیکییە کورتمەوداکانی ئەلحوسەین کە لە ئیسرائیل و عەرەبستانی سعوودی تەقێندرابوون بخاتە خوارەوە. یەکەم بەکارھێنانی جەنگیی پاتریۆت لە ١٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩١ بوو، کاتێک بە گرفتێکی کۆمپیوتەرییەوە خەریکی دۆزینەوەی ئەوەی دواتر بوو. لەڕاستیدا ھیچ سکادێک لە ١٨ی کانوونی دووەم لە عەرەبستانی سعوودییەوە نەتەقێندرابوون. ئەم ڕووداوە بە شێوەیەکی بەربڵاو وەک یەکەم ڕاوەستاندنی سەرکەوتووی مووشەکی بالیستیکیی دوژمن لە مێژوودا چەواشەکراو بوو.

بەدرێژاییی شەڕەکە، مووشەکە پاتریۆتییەکان ھەوڵی ڕاگرتنی سەروو ٤٠ مووشەکی بالیستیکیی نەیارانەیان دا. سەرکەوتنی ئەم ڕاگرتنانە، بەتایبەتیش چەندیان ئامانجی ڕاستەقینە بوون، ھێشتا شیاوی مشتومڕە. شیکاریی ڤیدیۆییی دوای شەڕ بۆ ڕاگرتنە وادانراوەکان لەلایەن پرۆفیسۆری ئێم ئای تی، تیۆدۆر پۆوستڵ پێشنیاری ئەوە دەکات کە لەڕاستیدا ھیچ سکادێک نەپێکراوە.

شکست لە زەھران

لە ٢٥ی شوباتی ١٩٩١، سکادێکی عێراقی لە بنکەی سەربازیی زەھرانی عەرەبستانی سعوودیی دا، کە بووە ھۆی کوشتنی ٢٨ سەربازی دەستەی ئەرتەشی ١٤یەمی سوپای ئەمریکا.

لێکۆڵینەوەیەکی حکوومەت ئەوەی ئاشکرا کرد کە ڕێگریکردنە سەرنەکەوتووەکەی زەھران بەھۆی ھەڵەیەکی نەرمامێری بوو لە ھەڵسووڕاندنی مۆری کاتەکانی سیستمەکە. تۆپخانەی مووشەکە پاتریۆتەکە لە زەھران بۆ ماوەی ١٠٠ سەعات لە کاردا بوو، و لەو کاتەشدا کاتژمێری ناوەکیی سیستمەکە بە یەک لەسەر سێی چرکەیەک کەم بووەوە. بەھۆی خێراییی مووشەکەکەوە ئەمە بەرامبەر بوو بە لەدەستدانی ٦٠٠ مەتر.

سیستمی ڕادارەکە بەسەرکەوتوویی سکادەکەی دۆزییەوە پاشان پێشبینیی کرد کە لەکوێ بۆی بگەڕێت. لەگەڵ ئەوەشدا، مۆری کاتەکانی لێدانەکانی دوو ڕادارەکە کە بەراورد کرابوون بە شێوەیەکی جیاواز گۆڕدرابوون بۆ فلۆتینگ پۆینت: یەکیان بەدروستی، و ئەوی تر ھەڵەیەکی بەرھەم ھێنا. لە ئەنجامدا، جیاوازیی نێوان لێدانەکان ھەڵە بوو، بۆیە سیستمەکە لە بەشێکی ھەڵەی ئاسمانی ڕوانی و ھیچ ئامانجێکی نەدۆزییەوە. بەبێ ھیچ ئامانجێک، وا دانرابوو کە یەکەمین دۆزینەوە شوێنپێھەڵگرتنێکی ساختە بێت، و مووشەکەکە لە سیستمەکە لابرا. ھیچ ڕێگریکردنێک سەرکەوتوو نەبوو، و سکادەکە لە کۆگایەکی ئەلخوبەر، بەسەر بنکەیەکی سەربازیی کاتیی دا و بووە ھۆی کوشتنی ٢٨ سەرباز، کە یەکەم ئەمریکیگەل بوون بەو سکادانەی کە عێراق دژی عەرەبستانی سعوودی و ئیسرائیل تەقاندبوونی کوژران.

دوو ھەفتە بەرلەمە و لە ١١ی شوباتی ١٩٩١، ئیسرائیلییەکان کێشەکەیان ناساند، و سوپای ئەمریکا و ئۆفیسی پرۆژەی پاتریۆتیشیان، کە دروستکەری نەرمامێرەکەیە، ئاگادار کردەوە. وەک چارەسەرێکی کاتی، ئیسرائیلییەکان پێشنیاری خستنەوەکاری کۆمپیوتەرەکانی سیستمەکەیان بەشێوەیەکی ڕێکوپێک کردبوو. دروستکەری نەرمامێرەکە لە ٢٦ی شوبات نەرمامێری نوێکراوەی دابین کرد و دایە دەستی سوپا.

ڕێژەی سەرکەوتن بەرامبەر بە وردی

لە ١٥ی شوباتی ١٩٩١ و لەماوەی شەڕی کەنداو، سەرۆک جۆرج ئێچ دەبلیوو بوش چوو بۆ کارگەی دروستکردنی پاتریۆتی ڕەیتیۆن لە ئاندۆڤەر، ماساچووسێتس، و ڕای گەیاند کە «٤١ پاتریۆت بەرامبەر ٤٢ سکادە: ٤٢ سکاد پێوە بوونە، و ٤١ ڕێیان لێ گیراوە!» بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی سەرۆک، ڕێژەی سەرکەوتن تا ئەو شوێنەی شەڕەکە سەروو ٩٧٪ بوو.

لە ٧ی نیسانی ١٩٩٢، تیۆدۆر پۆوستڵ لە ئەنستیتۆی تەکنۆلۆژیی ماساچووسیتس، و ڕووڤن پێداتسوور لە زانکۆی تێل ئەڤیڤ لەبەردەم لیژنەیەکی ئەنجومەنی نوێنەران شایەتییان دا، و ئەوەیان خستە ڕوو کە بەپێی شیکارییە سەربەخۆکانیان بۆ شریتە ڤیدیۆیییەکان، ڕێژەی سەرکەوتنی سیستمە پاتریۆتەکە لەخوارووی ١٠٪ بوو، و ھەتا ڕەنگە ڕێژەی سەرکەوتنی سفریش بووبێت.

ھەروەھا لە ٧ی نیسانی ١٩٩٢، چارلز ئەی. زرەیکێت لە قوتابخانەی حکوومیی کەنەدیی ھارڤارد و پیتەر دی. زیمرمن لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی و نێونەتەوەیی شایەتییان لەسەر ھەژمارکردنی ڕێژەکانی سەرکەوتن و وردی لە ئیسرائیل و عەرەبستانی سعوودی دا و زۆرێک لە قسە و مێتۆدۆلۆجییەکانی ڕاپۆرتەکەی پۆوستڵیان دەرھێنا.

بە وتەی زیمرمن، گرنگە کە کاتی شیکردنەوەی ئەدای سیستم لەکاتی شەڕدا، تێبینیی جیاوازیی نێوان دەستەواژەکان بکرێت:

  • ڕێژەی سەرکەوتن – ڕێژەی سەدیی ئەو سکادە تێکشکێنراو یان لە ڕێ لادراوانەیە بەرەو ناوچە دابڕێنراوەکان
  • وردی – ڕێژەی سەدیی نیشانە لێگرتنەوەی سەرجەم پاتریۆتە تەقێندراوەکانە

بە گوێرەی بنەما ستانداردەکانی تەقاندن، بەتێکڕایی چوار پاتریۆت بەرەو ھەر سکادێک تەقێندرابوو  – لە عەرەبستانی سعوودی بەتێکڕایی سێ پاتریۆت تەقێندرابوو. ژمارەی زۆری مووشەکە تەقێندراوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە متمانەی کەم بە مووشەکی تاک ھەیە و ڕێژەیەکی بەرزتری سەرکەوتنیش بۆ ڕاگرتن لەڕێگەی ھێزی برووتەوە بەدی ھاتبوو. بۆ نموونە، ئەگەر یەک پاتریۆت ڕێژەی سەرکەوتنی ٥٠٪ی ھەبێت، ئەوا دوو مووشەک ٧٥٪ی کاتەکە ناھێڵێت، و سێ مووشەکیش ٨٧٫٥٪ی کاتەکە ناھێڵێت. بۆ ڕێگریکردنێکی سەرکەوتوو دەبێت تەنیا یەک مووشەک لێی بدات، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە مووشەکەکانی تر نایانەوێت لێی بدەن.

ئێم ئای ئێم-١٠٤ پاتریۆت 
ئەنتێنا ماست گرووپ(AMG)ی پاتریۆت، دەستەیەک گەیاندنی ٤ کیلۆواتیی سەروو فریکوێنسیی بەرز (UHF)

عێراقییەکان سکادەکانیان دیزاین کردەوە و ئەمەش ڕۆڵی خۆی ھەبوو. عێراق بە لابردنی قورساییی سەری مووشەکەکە تا خێرایی و مەودای ھاوێشتنەکەی زیاد بکات سکادەکانی خۆیی دیزایین کردەوە، بەڵام گۆڕانکارییەکان مووشەکەکەیان لاواز کردبوو، و کاتی فڕین مووشەکەکەی ناجێگیر کردبوو، کە ئەمەش وا لە سکادەکە دەکات کە کاتی دابەزینی لە مێسۆسفێر تێک بشکێت. ئەمە ژمارەیەکی زۆرتری ئامانجەکانی دەرخست چونکە ڕوون نەبوو کە کام پارچە سەرەمووشەکەکەی تێدایە.

ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی عێراق (٢٠٠٣)

پاتریۆت بۆ جاری دووەم لە ٢٠٠٣ لەنزیک عێراق دامەزرێنرا، کە ئەمجارە بۆ دابینکردنی بەرگریی مووشەکی و ئاسمانی بوو بۆ ئەو ھێزانەی کە شەڕی عێراق دەکەن. ھەردوو مووشەکی GEM و GEM+ی پاتریۆت PAC-3 ڕێژەیەکی سەرکەوتنی زۆر بەرزیان لە ڕاگرتنی مووشەکە بالیستیکییە بەرنامەڕێژکراوەکانی ئەلسەموود ٢ و ئەبابیل-١٠٠ ھەبوو. لەگەڵ ئەوەشدا، ھیچ مووشەکێکی بالیستیکیی دوورمەودا لەماوەی ئەو ململانێیەدا نەتەقێندرابوو. سیستمەکان لە کووەیت و عێراق جێگیر کرابوون و، بەسەرکەوتوویی ژمارەیەک مووشەکی ئاست بۆ ئاستی دوژمنیان بە بەکارھێنانی PAC-3یەکی نوێ و مووشەکەکانی GEM لەناو برد. لە ٢٣ی ئازاری ٢٠٠٣، تۆپخانە مووشەکییەکانی پاتریۆت تووشی سێ ڕووداوی تەقەی دۆستانە بوونەوە، کە بوونە ھۆی کەوتنەخوارەوەی تۆڕناڵدۆیەکی ھێزی ئاسمانیی شاھانە و مردنی ھەردوو ئەندامی تاقمەکە، ئەفسەری پلەیەکی ھێزی ئاسمانی، (فڕۆکەوان) کێڤن باری مەین و (ڕێنیشاندەر/ئەفسەری سیستمەکانی چەک) ئەفسەری پلەیەکی ھێزی ئاسمانی، دەیڤد ڕیس ویڵیامس. لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٠٣، ئێف-١٦ سی جەی فایتینگ فاڵکۆنێکی ھێزی ئاسمانیی ئەمریکا، مووشەکێکی دژەتیشکدانەوەی ھارمی بەرەو تۆپخانەیەکی مووشەکیی پاتریۆت تەقاند دوای ئەوەی ڕاداری پاتریۆتەکە فڕۆکەکەی کردە ئامانج و ئامادەی تەقاندن بوو بەرەو ڕووی، کە ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی فڕۆکەوانەکە سەری لێ بشێوێ و بە سیستمی مووشەکیی SAMی عێراقیی بزانێت چونکە فڕۆکەکە لە جەنگی ئاسمانیدا بوو، و لە ڕێگادا بوو بۆ ئەرکێک بەرەو بەغدا. لە ئەنجامدا، مووشەکی ھارم، سیستمی ڕاداری پاتریۆتەکەی لەناو برد، بەڵام ھیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە. لە ٢ی نیسانی ٢٠٠٣، دوو مووشەکی PAC-3، ئێف ئەی ١٨-ھۆرنێتێکی ھێزی دەریاییی ئەمریکایان خستە خوارەوە، کە بووە ھۆی کوشتنی ئەفسەری ھێزی دەریاییی ئەمریکی، ناتان دی. وایت لە ڤی ئێف ئەی–١٩٥، کە بەشێکە لە CVW-5.

خزمەت لە عەرەبستانی سعوودی

لە ٦ی حوزەریرانی ٢٠١٥، تۆپخانەیەکی پاتریۆت بەکارھێنرا تا مووشەکێکی سکاد کە لەلایەن یاخیبووە حووسییەکانەوە وەک کاردانەوە بۆ دەستتێوەردانە سەربازییەکەی عەرەبستانی سعوودی لە یەمەن لە عەرەبستانی سعوودی تەقێندرابوو، خرایە خوارەوە. سکادێکی تر کە لە وێستگەیەکی کارەبای پارێزگای جیزان تەقێندرابوو، لەلایەن پاتریۆتێکی سعوودی لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٥ ڕێگریی لێ کرا.

عەرەبستانی سعوودی دەڵێ کە مووشەکێکی تری بالیستیکیی دوورمەودا بەرەو مەککە تەقێندرابوو، بەڵام لەلایەن پاتریۆتێکی سعوودی لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ڕێگریی لێ کرا. ھەرچەندە سەرچاوە حووسییەکان دەڵێن کە ئامانجی مەبەستداری مووشەکەکە بنکەی ھێزی ئاسمانی بوو لە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی شا عەبدولعەزیز لە جەددە، کە دەکەوێتە ٦٥ کم (٤٠ میل) لە باکووری خۆراوای مەککە.

لە ٢٥ی ئازاری ٢٠١٨، بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا مووشەکێکی تر کە لە یەمەنەوە تەقێندرابوو، لەڕێگەی مووشەکێکی پاتریۆتەوە لە ڕیاز ڕێگریی لێ کرا. بەڵام بەپێی ڤیدیۆکان، شارەزایانی مووشەکی لەڕێگەی دەزگا ھەواڵییەکان گومانیان لە کاریگەریی بەرگریی عەرەبستانی سعوودی دروست کرد؛ یەکێک لە مووشەکەکان ھەر لەدوای تەقاندنی دەتەقێتەوە و یەکێکی تریش لە ھەوادا بەرەو ڕیاز بادەداتەوە.

لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩، ھەر شەش فەوجەکەی سیستمی بەرگریی مووشەکی پاتریۆت کە عەرەبستانی سعوودی خاوەنیان بوو، دەزگا نەوتییەکانی ئارامکۆیان لە ھێرشێک بۆ سەریان نەپاراست.

لە ٧ی ئایاری ٢٠٢٠، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە چوار تۆپخانەی دژەمووشەکی پاتریۆتی خۆی، دووانیانی لە عەرەبستانی سعوودی لابرد، کە دوای دامرکاندنەوەی گرژییەکانی لەگەڵ ئێران، کێڵگە نەوتییەکانی خۆیی پێیان دەپاراست. ئەوە بڵاو بووەوە کە لەجیاتیی ئەوانە، شوێنی تۆپخانەکان بە تۆپخانەکانی سعوودیە خۆی پڕ دەکرێتەوە.

لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢١، کاتێ کە پێشبڕکێیەکی فۆرمولا ئی لە قەراغی شار لە دەرعیە بەڕێوە دەچوو، تۆپخانەیەکی پاتریۆت ڕێگریی لە مووشەکێکی بالیستیکیی حووسییەکان کرد کە بەسەر ڕیاز تەقێندرابوو. پێشبڕکێکە بە ئامادەبوونی شازادەی جێنشین، محەممەد کوڕی سەلمان بەڕێوە چووبوو.

خزمەت لە میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان

بە وتەی سەرتیپ موراد توڕایق، فەرماندەی ھەندێ لە ھێزە یەمەنییە ھاوپەیمانەکانی عەرەبستانی سعوودی بە سەرکردایەتیی عەرەبستانی سعوودی کە ئێستاکە لە یەمەن لە شەڕدان، سیستمە بەرگرییە ئاسمانییەکانی پاتریۆت کە لەلایەن میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان (ئیمارات)ەوە بۆ یەمەن دامەزراون، دوو مووشەکی بالیستیکی کە لەلایەن حووسییەکان تەقێندرابوون بەسەرکەوتوویی ڕاگرت. لە ١٤ی تشرینی دووەم، ژەنەڕاڵ توڕایق بە ڕۆژنامەی دە ناشناڵی ئەبوو زەبیی ڕاگەیاند کە درەنگانی دوێنێ یەکەم مووشەک لە ناوچەی غەفینە خرایە خوارەوە و دووەم دانەش بەرلەوەی لەو بینایە بدات کە ناوەندی کۆنتڕۆڵی ئەو ھێزانەی تێدا بوو کە لە پارێزگاکانی ماریب و بەیزا لە کاردان، ڕێگریی لێ کرا. وێنەی مانگی دەستکردی ئێرباس بۆ بەرگری و بۆشایی کە لەلایەن جەینزەوە وەدەست ھاتبوو دوو یەکەی تەقاندنی پاتریۆت کە ھەریەکەیان تەنیا دوو مووشەکھاوێژی ھەبوو پیشان دا، کە لە ١ی تشرینی یەکەم لە نیشتنگەی فڕۆکەی سەفیر لە پارێزگای ماریب دامەزرێنرا.

مەشقی تاڵیسمن سەیبر

لە ١٦ی تەممووزی ٢٠٢١، سوپای ئەمریکا تۆپخانەیەکی مووشەکە پاتریۆتەکانی لە مەشقی تاڵیسمن سەیبر لە ناوچەی ڕاھێنانی شۆڵواتەر بەی لە کوینزلاندی ئوسترالیا بەکارھێنا. سوپای ئەمریکا چەند مووشەکێکی وەستێنەری PAC2یان تاقی کردەوە، و بەسەرکەوتوویی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بە ئامانجگیراوەکانیان ڕاگرت.

خزمەت لە پۆڵەندا

لە ٩ی ئازاری ٢٠٢٢، بەپێی وتەی فەرماندەییی ئەورووپیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەوە ڕاگەیەندرا کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دوو سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆت ڕەوانەی پۆڵەندا دەکات تا «بە شێوەیەکی چالاکانە بەرپەرچی ئەگەری ھەر مەترسییەک بۆ سەر خاکی ئەمریکا و ھێزە ھاوپەیمانەکان و ناتۆ بداتەوە.» ئەم ھەنگاوانە لە ئەنجامی ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا گیرانە بەر.

ئەمانەش ببینە

تێبینییەکان

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئێم ئای ئێم-١٠٤ پاتریۆت, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.

Tags:

ئێم ئای ئێم-١٠٤ پاتریۆت مێژووی بەکارھێنانئێم ئای ئێم-١٠٤ پاتریۆت ئەمانەش ببینەئێم ئای ئێم-١٠٤ پاتریۆت تێبینییەکانئێم ئای ئێم-١٠٤ پاتریۆت سەرچاوەکانئێم ئای ئێم-١٠٤ پاتریۆت بەستەرە دەرەکییەکانئێم ئای ئێم-١٠٤ پاتریۆتزمانی ئینگلیزیویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

قانعکریستیانۆ ڕۆناڵدۆجامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠جوگرافیای عێراقچوار پێشەواکەی سوننەیۆنانلیۆنارد ئۆیلەرسوننەکالیفۆڕنیائەردەوان کامکارمیر محەممەدپەرلەمانی کوردستانفیۆدۆر دۆستۆیەڤسکیڕەزا عەتارانمێژووی ماتماتیکھیندستانپارێزگای ھەولێرقازی محەممەدجامی نەتەوەکانی ئەورووپاچەمچەماڵئیسرائیلفیرعەونجوگرافیای باشووری کوردستانئەمریکاکانلوڕتەقینەوەکانی ٢٠٠٥ی عەممانکتێبە پیرۆزەکان لە ئیسلامداشای ئەنگوستیلەکانمەمالیکەکانبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە٣٠ی تشرینی دووەمتیکابیاقووتی ڕۆمانڤێنیزوێلاگاسنمایکرۆسۆفت ئۆفیستیک تۆکعەبدوڵڵا گۆرانپارێزگای دێرەزۆرمەم و زینئارین مەسروور بارزانیسامسۆنگئایینی زەردەشتیڕۆژژمێری کۆچیئازەربایجانئورشەلیمشۆڕشی شێخ سەعیدی پیرانفلیپینکۆڕەوی کوردانی باشووری کوردستان (١٩٩١)کانزایەکێتیی نیشتمانیی کوردستانڕەخنەگەری لەسەر ئیسلامییەتقەرەزیائەددینقوباد تاڵەبانیتەکنۆلۆژیاپێرستی کۆدی تەلەفوونی وڵاتانی جیھانوەفاییفوئاد مستەفاسوڵتانیشورا مەزنەکە (فیلم)تۆپی پێڕۆژھەڵاتی کوردستانشەتڕەنجکەمال مەزھەرکینیاناڵەی جوداییشانۆوەزارەتشاڵاوی ئەنفالشێخ سەلام عازەبانیقورئانزەردەشتکەلووی دووپشکبەردە ڕەشەکەنەوید محەممەدزادەکۆمەڵگای مەدەنی🡆 More