ئێمیل ئادۆڵف فۆن بێرینگ (بە ئاڵمانی: Emil Adolf von Behring) (ماوەی ژیان: ١٥ی ئازاری ١٨٥٤ تاکوو ٣١ی ئازاری ١٩١٧) پزیشکێکی ئاڵمانی بووە و یەکەم کەس بووە کە خەڵاتی نۆبێلی لە بواری پزیشکیدا وەرگرتووە، لە ١٥ مارسی ساڵی ١٨٥٤ لە خێزانێکی کەم دەرامەت لەدایک بووە، ھەر بۆیە نەیتوانیوە بچێتە زانکۆ و بەناچاری لە ساڵی ١٨٧٤ پەیوەندی بە ئەکادیمیای زانستی پزیشکی سەربازییەوە کردووە لە بەرلین، ئەمەش ڕێگای بۆ خۆشکردووە درێژە بەخوێندن بدات لەبواری پزیشکیدا بەڵام بەرامبەر بەوەی ماوەیەکی زۆر لەخزمەتی سەربازیدا بمێنێتەوە تەنانەت دوای ئەوەی لە ساڵی ١٨٧٨ تەخەڕوجی کردووە بۆماوەی چەند ساڵێک خزمەتی سەربازی کردووە.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
بھرنگ کاتێک کەسەرباز بووە لە پۆڵەندا گرنگی بەخوێندنی نەخۆشییەکانی گەدە داوە، لە ساڵی ١٨٨٨ کاتێک کە گەڕاوەتەوە بۆ بەرلین بووەتە قوتابی ڕۆبێرت کوخ و لەتوێژینەوەکانیدا یارمەتی داوە و بۆ ساڵی داھاتوو گۆازراونەتەوە بۆ پەیمانگای نەخۆشییەکانی گەدە و لەوێ بۆل ئرلیخی ناسیوە کە زانایەکی شارەزابووە لەو بوارە و بە ھەرسێکیانەوە تیمێکی زانستی نموونەییان پێکھێناوە، لە ساڵی ١٨٩٤ وەکو مامۆستا لە زانکۆی ھالە کاری کردووە و لە ساڵی داھاتوودا وەکو مامۆستا لە زانکۆی ماربۆرگ دامەزراوە و تا دوا تەمەنی ھەر لەو پلەیەدا ماوەتەوە. لە دیارترین کارەکانی بھرنگ توێژینەوکانێتی لە بواری نەخۆشی بەکتریا و سیل و لە ساڵی ١٩٠١ تەنانەت بۆ زانکۆش نەرٍِۆشتووە و ھەموو کاتەکانی خۆی تەرخان کردووە بۆ دیراسەکردنی نەخۆشی سیل و لە ساڵی ١٩٤١ چەند تاقیگەیەکی لە ماربۆرگ کردووەتەوە بەمەبەستی بەرھەمھێنانی چەند کوتانێک، ھەروەھا لە ساڵی ١٨٩٢ وە بۆ ساڵی ١٩٠٦ چوار کتێبی گەورەی بەرھەمھێناوە. بھرنگ لە ساڵی ١٩٠١ خەڵاتی نۆبڵی لەبواری پزیشکیدا وەرگرتووە و جۆرەھا خەڵاتی دیکەشی لەلایەن فەڕەنسا و ئیتاڵیا و تورکیا و مەجەڕ و ڕوسیا و تورکیا و ڕۆمانیا و ئەڵمانیاوە پێبەخشراوە، لە ٣١ مارسی ساڵی ١٩١٧ لەشاری ماربۆرگ لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کردووە.
ئێمیل فۆن بێرینگ | |
---|---|
Emil Adolf von Behring | |
لەدایکبوون | ١٥ی ئازاری ١٨٥٤ Ławice |
مەرگ | ٣١ی ئازاری ١٩١٧ (٦٣ ساڵ ژیاوە) Marburg |
پەروەردە | دکتۆرا |
زانکۆ | |
پیشە | Immunologist، پزیشک، non-fiction writer، مامۆستای زانکۆ، فیزیۆلۆجیناس، بەکتریاناس |
شوێنکار | |
ھاوسەر | Else von Behring |
خەڵاتەکان |
|
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئێمیل فۆن بێرینگ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئێمیل فۆن بێرینگ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.