ئیمپراتۆرییەتی چین (بە چینی: 秦朝 خوێندنەوە: چین چاۆ) یەکەم ئیمپراتۆرییەت بوو لە مێژووی چین.
کە تەمەنی ئیمپراتۆرییەتەکە لە ٢٢١ی پێش زاین دەستی پێکرد تا ٢٠٦ی پێش زایین کە ناوی لێنراوە چین بەھۆی خاکە سەرەکییەکەی ویلایەتی چین، کە لە ئەمرۆ مۆدێرن بە (گانسو و شێنسی ناسراوە) ئیمپراتۆرییەتەکە لەلایە ئیمپراتۆر چین شی ھوانگ دامەزرا کە یەکەم ئیمپراتۆر بوو لە مێژووی ئەوسای چین پێش خۆی ھیچ فەرمانرەوایەک ناونیشانی «ئیمپراتۆر» ی لەخۆی نەنابوو، ھەرچۆنێک بێت یاساناس شانگ یانگ بە چاکسازییەکانی ئیمپراتۆرییەتەکەی بەھێزتر کرد لە سەدەی چوارەمی پێش زایین لە سەردەمی شەڕی ویلایەتەکان، لە ناوەند و کۆتایی سەدەی سێیەم چین دەستی کرد بە کەمپینە سەربازییەکانی بۆ سەر ویلایەتەکان، سەرەتا لە ئیمپراتۆریەتی ژۆو دەستی پێکرد کە ئەوکاتە ئیمپراتۆرییەتەکە لە لاوازییەکی زۆر بەھێز دابوو ئەمەش بەھۆی سیستەمی دەرەبەگایەتی و نەتوانینی ژۆو بۆ کۆنتڕۆلکردنی خاکەکانی کە لەلایەن لۆردەکانەوە بەڕێوە دەبردران، ھەرچۆنێک بێت کەمپینەکانی چین بۆ سەر ویلایەتەکان بە (شەڕەکانی یەکخستنەوەی چین) ناسراوە کە کەمپینی سەربازی چین بۆ سەر شەش ویلایەتەکەی تری حەوت شانشینەکە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیمپراتۆریەتی چین تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئیمپراتۆریەتی چین, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.