ئیمامەت بۆ شیعە یەکێکە لە بنەماکانی ئیمان.
ئیمام بۆ ئەوان بە واتای کەسێکە لە بنەماڵەی عەلی کوڕی ئەبووتالیب کە زاوای پیغەمبەری ئیسلام بوو ، ئەم کەسانە بە گوێرەی حەدیسەکان لە لایەن خوداوە بۆ جێگری پێغەمبەر و ڕێنوێنی خەڵک ھەڵبژێردراون. شیعەکان لەمبارەوە حەدیسێک لە پێغەمبەر محمدﷺ دەگێڕنەوە: "ھەرکەس بمرێت و ئیمامی سەردەمی خۆی نەناسێت، وەکوو ئەوە وایە کە لە جاھیلییەتدا مردبێت." لە ناو شیعەکاندا چەندین بڕوای جیاواز ھەیە سەبارەت بەو کەسانەی کە بە ئیمام بوون و ھەر ئەمەش بووەتە ھۆی ھەبوونی چەندین ڕێباز لە ناو شیعەکاندا. شیعەکان، ئیمام بە "مەعسووم" (واتە پاک لە گوناح) دەزانن.
شیعە دوازدە ئیمامییەکان ئەم دوازدە کەسە بە ئیمامی ڕاستەقینەی دوای پێغەمبەر دەزانن:
پێڕستی ناوی ئەم ئیمامانە لە ناو ڕێبازەکانی دیکەی شیعە جیاوازە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئیمامەت (شیعە), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.