ئیلی بانیستەر سەون: ئەفسەری سیاسیی سوپای بریتانیا لە عێراقدا

ئیلی بانیستەر سەون (بە ئینگلیزی: Major Ely Bannister Soane، ١٨٨١-١٩٢٣) ناسراو بە «مێجەرسۆن»، ئەفسەری سیاسیی سوپای بریتانیا و نووسەر و زمانناس بوو.

ئیلی بانیستەر سەون
لەدایکبوون١٦ی ئابی ١٨٨١
مردن٢٤ی شوباتی ١٩٢٣(١٩٢٣-٠٢-٢٤) (٤١ ساڵ ژیاوە)
زمانەکانی ئاخاوتنئینگلیزی
پیشەPolitical officer، نووسەر، زمانناس
ئیلی بانیستەر سەون: ئەفسەری سیاسیی سوپای بریتانیا لە عێراقدا
سەون و عادیلە خانم لە ناوەڕاستدان، ساڵی ١٩١٩

ژیان

ئیلی بانیستەر سەون: ئەفسەری سیاسیی سوپای بریتانیا لە عێراقدا 
مێجەرسۆن لە چەپەوە وەستاوە، ساڵی ١٩٠٩.

ساڵی ١٩٠٢ وەک کارمەندێکی بانک دەنێررێت بۆ ئێران و لەوێ زمانی فارسی فێر دەبێت. لە ساڵی ١٩٠٥ بە ساختە موسڵمانبوونی ڕادەگەیەنێت. لە ١٩٠٧ کاری بانک بەجێ دەھێڵێت و وەک گەشتیار بە ناوچەکەدا دەگەڕێت. لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان فێری کوردی دەبێت و لە ساڵی ١٩٠٩ بە شێوەی بازرگانێکی فارس و بەناوی «غولام حوسێن شیرازی»ەوە دەچێت بۆ ھەڵەبجە و پتر لە شەش مانگ لە ماڵی وەسمان پاشادا، نزیک لە عادیلە خانم و تاھیر بەگی جافدا، ماوەتەوە. زۆر ھاموشۆی خەڵک و دیوەخانەکان و بازاڕەکانی کردووە. لەم بەسەرھاتانەی کتێبێک بە ناوێ «گەشتێکی شاراوە بۆ میسۆپۆتامیا و کوردستان» دەنووسێت کە زانیارییەکی زۆری لەسەر زمان و داب و نەریتی کوردی تێدایە. ھەروەھا بە باشی زمانی کوردیش فێر بووە و چەند کتێبی فێرکاریشی بۆ زمانی کوردی نووسیوە. دوای ئەوەی کە ڕاستییەکەی دەردەکەوێت بە دزیوەوە کوردستان بەجێ دەھێڵێت. لە کاتی شەڕی جیھانیی یەکەم (١٩١٤-١٩١٨) لەگەڵ سوپای ئینگیزدا دەگەڕێتەوە بۆ عێراق. لە سەرەتای ساڵی ١٩١٨ەوە ھەتا ٢٧/١/١٩١٩ بە یارمەتیی شوکری فەزڵیەوە توانی ٦٧ ژمارە لە ڕۆژنامەی تێگەیشتنی ڕاستی بڵاو بکاتەوە. لە نێوان ساڵانی ١٩١٩ بۆ ١٩٢١ و لە کاتی شۆڕشی شێخ مەحموودی حەفید، ئەفسەری سیاسیی سوپای بریتانیا لە باکووری عێراق بووە. ساڵی ١٩٢١ دەگەڕێتەوە بۆ بریتانیا و پاش دوو ساڵ لە ٢٤ی شوباتی ١٩٢٣ بە ھۆی نەخۆشینەوە دەمرێت.

ئەو ماڵەی کە لە سلێمانیدا تێیدا ژیاوە ئێستا کراوە بە مۆزەخانە.

بەرھەمە چاپکراوەکانی

  • Report on the Sulaimania district of Kurdistan. ١٩١٠
  • Grammar of the Kurmanji or Kurdish Language. لەندەن، ١٩١٣
  • Elementary Kurmanji Grammar، ١٩١٣.
  • Elementary Kurdish Grammar. بەغدا، ١٩١٩
  • To Mesopotamia and Kurdistan in Disguise: With Historical Notices of the Kurdish Tribes and the Chaldeans of Kurdistan. ١٩٢٣

سەرچاوەکان

Tags:

ئینگلیزیبریتانیا١٨٨١١٩٢٣

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

شێرپەنجەی خوێنگەنممیرنشینی شارجەجینۆسایدمەولانا خالیدی نەقشبەندیڕۆژھەڵاتی کوردستانمینئاریانا گراندێیبرایانی کارامازۆڤفیۆدۆر دۆستۆیەڤسکیگونجاندنسوورێژەسێکسی کۆمیپارێزگای قەرسماکوان کەریمیووسف لە ئیسلامداشافعیئەشق و خەیاڵمێژووی ئیسلام٢٢ی تەممووزکاردووئەی ڕەقیببەردە ڕەشەکەبەکتریابانکماسۆنیئەورووپاکۆماری کوردستانیۆنانوەفاییمامە ڕیشەشاڵاوی ئەنفالگووگڵچاکەکاریبنەماڵەی بارزانیئیبراھیم لە ئیسلامداشامئاوپۆل سێزانھەژارکتێبە پیرۆزەکان لە ئیسلامداشەڕی کەنداوقورئاندھۆکئارجون ماتوورچینکەروێشکعەبدوڵڵا گۆرانمحەممەد ساڵح دیلانھەرزەکاریمەھابادکوردیی باکووریپێغەمبەرەکان لە ئیسلامداشێخ ڕەزای تاڵەبانیدەوڵەتی ئەمەویحەسەن خەیری بەگجافپارێزگای ھەولێرمێکوتەمێژووی مرۆڤایەتیقوزشەڕی کەرکووک (٢٠١٥)شەڕی ٢٠٢٣ی ئیسرائیل و حەماسھونەرقەرەزیائەددیننیسان (مانگ)بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینائەشکەوتی شانەدەربارانفۆنیمھەرەمە میسرییەکانمزگەوتی ئەقساپاپاھیت لێجەرنەتەوە یەکگرتووەکان🡆 More