شازادە ئیلیا چاڤچاڤادزێ (بە گورجی: ილია ჭავჭავაძე؛ ٨ی تشرینی دووەمی ١٨٣٧ – ١٢ی ئەیلوولی ١٩٠٧) ڕۆژنامەنووس، نووسەر، شاعیر و کەسایەتییەکی ناسراوی گورجییە، بە پێشڕەوی زیندووکردنەوەی ناسیۆنالیزمی گورجی دادەنرێت، زمان، ئەدەب و کولتووری گورجستانی دووبارە پەرە پێدایەوە و خستیەوە نێو فەرھەنگی گورجستان، کە لە لێواری داڕمان و نەماندا بوو.
لە گورجستان بە «باوکی نەتەوە» دادەنرێت.
ئیلیا چاڤچاڤادزێ | |
---|---|
ناوی خۆماڵی | ილია ჭავჭავაძე |
لەدایکبوون | قڤارلی، پارێزگای گورجستان، ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی (کاخێتی، گورجستان) | ٨ی تشرینی دووەمی ١٨٣٧
مردن | ١٢ی ئەیلوولی ١٩٠٧ تسیتساموری، پارێزگای تیفلیس، ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی | (٦٩ ساڵ ژیاوە)
گۆڕ (گڵکۆ) | پانتیۆنی متاتسمیندا، تبلیس |
پیشە | یاسادانەر، شاعیر، ڕۆماننووس، فەیلەسووف |
نەتەوە | گورجی |
واژوو |
سەرکردەی بزووتنەوەی ڕۆشنبیری گەنجان بوو لە گورجستان، کە ئەرکی بزووتنەوەکە بڵاوکردنەوەی ئایدیای لیبڕاڵی ھاوچەرخ و ئەورووپیی بوو لە گورجستان. ئیلیا، دوو ڕۆژنامەی سەردەمییانەی بە ناوەکانی ساکارتڤێلۆوس مامبێ و ئیڤریا دامەزراند. ڕۆڵێکی گرنگی لە دروستکردنی یەکەم پێکھاتەی دارایی لە گورجستان ھەبوو.
ئیلیا چاڤچاڤادزێ، نووسەر و بیرمەندێکی بەرھەمدار بوو و بەرھەمەکانی ڕۆڵێکی گرینگیان لە داڕشتنی شوناس و ھۆشیاریی نەتەوەییی گورجستاندا ھەبوو. ھەروەھا داکۆکیکارێکی سەرسەختی حوکمڕانیی دیموکراسی و دەستووری بووە، و بۆ بەرەوپێشبردنی ئەم بەھایانە لە گورجستان کاری کردووە. لە ١٨٦١ ڕۆژنامەی ساکارتڤێلۆوس مامبێی دامەزراندووە، کە بنکەکەی لە شاری تبلیسی پایتەختی گورجستانی ئێستایە، کە بوو بە یەکێک لە دەنگە پێشەنگییەکانی سیاسەت و کولتووری لە گورجستان. دواتر لە دامەزراندنی پارتی دیموکراتیی نیشتمانیی گورجستان بەشدار بوو کە بانگەشەی بۆ سەربەخۆیی و چارەی خۆنووسینی گورجستان دەکرد.
ژیانی سیاسیی ئیلیا بە چەندین دەستگیرکردن، زیندانیکردن و دەربەدەربوون بەسەر چووە، بەڵام تا مردنی لە کارکردن بۆ دۆزی سەربەخۆییی خەڵکی گورجستان دژی ئیمپڕاتۆریەتیی ڕووسی بەردەوام بووە، لە ١٩٠٧ لەلایەن بەکرێگیراوێکی ڕووسییەوە تیرۆر کرا.
لە ئەنجامی مردنی چاڤچاڤادزێ، سۆشیاڵدیموکراتەکانی جۆرجیا و بەتایبەتی مەنشەفیکەکان دەستیان کرد بە خۆ زاڵکردن و دەسەڵات بەسەر خەڵکی جۆرجیادا. لە کۆتاییدا، دوای جیابوونەوەی کاتیی ڕووسیا، مەنشەفیکەکانی جۆرجیا بڕیاریاندا بە دەوڵەتبوونی جۆرجیا زیندوو بکەنەوە و لە ٢٦ی ئایاری ١٩١٨ سەربەخۆیییان ڕاگەیاند. دوای شەڕی نێوخۆیی ڕووسیا و درووستبوونی یەکێتیی سۆڤیەت و لکاندنی جۆرجیا بە یەکێتیی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٢١، چاڤچاڤادزێ بوو بە یەکێک لە ناسیۆنالیزمە جۆرجییەکان و ھێمای ئازادی و ڕزگاری نەتەوەیی جۆرجیا، بە سەرکردەی ڕووحیی جۆرجییەکانیش دادەنرا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیلیا چاڤچاڤادزێ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئیلیا چاڤچاڤادزێ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.