ئیرەج قادری ئازەر (لەدایکبووی ١٩٦٨ لە مەھاباد، ڕۆژھەڵاتی کوردستان) شێوەکارێکی کوردە.
ئیرەج قادری ئازەر | |
---|---|
ژیلەمۆ | |
لەدایکبوون | ١٩٦٨ |
نیشتەجێی | مەھاباد |
نەتەوە | کورد |
پیشە | شێوەکار |
سەرەڕای ئەوەیکە ئیرەج قادری ئازەر لە مەھاباد لەدایک بووە، زۆربەی تەمەنی لە مەھاباد نەژیاوە و سەرەتا بەھۆی کاری باوکییەوە و لە دواتریشدا بەھۆی کاری خۆی، لە شارەکانی سنە، مەراغە، تەورێز، ئیسفەھان، ئەردەوێڵ و عەسەلوویە ژیانی بەسەر بردووە. ھەر لە منداڵییەوە حەزی لە نیگارکێشی بووە و وێنەی کێشاوەتەوە؛ لە تەمەنی یازدە ساڵییەوە (ساڵی ١٩٨٠) چووەتە فێرگەیەکی تایبەت لە سنە، تاوەکوو فێری وانەی شیوەکاری بێت، ھەروەھا ساڵی ١٩٨٣ لە تەورێز لەلای «کامران کامرانی» فێری چۆنییەتی ڕەنگکردن بووە. دواتر لەبەر گوشاری بنەماڵە وازی لە نیگارکێشی ھێناوە و ئەندازیاری تەواو کردووە و بووەتە بە ئەندازیار، ھەتاکوو ساڵی ٢٠١٩ گەڕاوەتەوە مەھاباد و ئەندازیاری وەلا ناوە و بە فەرمی دەستی بە شێوەکاری کردووە. نەورۆزی ساڵی ٢٧١٩ پێشانگایەکی لە شاری مەھاباد بەڕێوە بردووە، کە تێیدا ٢٠ دانە لە بەرھەمەکانی کە لەسەر شێوازەکانی ڕیالیزم، سوریالیزم و مینیاتۆر بوون، پیشان دران.
زۆربەی بەرھەمەکانی ئیرەج قادری ئازەر تایبەت بە مێژوو، فەرھەنگ و وێژەی کوردین و ئەوەش بۆ حەزی شێوەکار خۆی دەگەڕێتەوە و ئامانجی ئەوەیە بەشێک لەو کەلتوور و مێژوویە بۆ گەل و بۆ داھاتوو تۆمار بکات. بیرۆکەی بەرھەمەکانی ھی خۆیەتی، بەڵام جاروبار لە ھەندێک وێنەی تایبەت یان مێژوویش کاریگەری وەردەگرێت. ئیرەج قادری ئازەر کاری دیزاینی ڕووبەرگی کتێبیش دەکات و «شەڕی قەڵای دمدم» لە بەرھەمەکانی تری ڕەنگدانەوەی زیاتر بووە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئیرەج قادری ئازەر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.