ئیبراھیم یوونسی (لەدایکبووی ١٩٢٧ لە بانە - مردووی ٢٠١٢ لە بانە) نووسەر و وەرگێڕێکی کورد بوو کە نزیک بە ١١٠ کتێبی نووسراو و وەرگێڕدراوی بە زمانی فارسی لێ بەجێ ماوە.
ئیبراھیم یوونسی ساڵی ١٩٢٧ لە شاری بانە لە دایک بووە. یوونسی یەکەمین ئوستانداری پارێزگای کوردستان لە دوای ڕاپەڕینی ئێران بووە. ئیبراھیم یوونسی یەکێک لە ئەفسەرانی پارتی جەماوەری ئێران لە سالانی پێش کوودتای ١٩٥٢ لە ئێران بووە و لە دوای کوودەتاش بۆ ماوەی چەندین ساڵ لەناو زیندانی کوودەتادا ماوەتەوە. لە دوای کوودەتا بە سێدارە دان مەحکووم کراوە، بەڵام تەنیا لەبەر ئەوەی کە قاچێکی خوی لەناو سووپادا لەدەست دابوو حووکمەکەی بۆ پلەیەک دادەبەزێ و بە زیندان کردنی ھەتاھەتایی حووکم دەکرێ. یوونسی زۆر پەرتووکی لە زمانی ئینگلیزی و پەرتووکێکیشی لە زمانی فرەنسییەوە بۆ زمانی فارسی وەرگەڕاندووەتەوە. ساڵی ٢٠٠٩ تووشی نەخۆشیی ئەلزھایمەر بووە و لەم بارەیەوە وتوویە: من ھیچ پارەیەکم بوو چارەسەرکردنی نەخووشی خۆم لە دەرەوەی وڵات نییە؛ من تەنیا یەک مووچەی فەرمانبەری وەردەگرم. ئیبراھیم یوونسی ساڵی ٢٠١٢ لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و لە شاری بانە بە خاک ئەسپێردراوە.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئیبراھیم یوونسی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.