ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ساڵی ١٩٤٠ کە بە فەرمی بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی دوازدەهەم ناسراوە، لە سەرەتادا بڕیار بوو لە ٢١ی ئەیلول تا ٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٠ لە شاری تۆکیۆی ئیمپراتۆریەتی ژاپۆن بەڕێوەبچێت.
بەڵام بەھۆی ھێرشی ئیمپراتۆریەتی ژاپۆن بۆ سەر چین لە ساڵی ١٩٣٧دا گواسترایەوە بۆ شاری ھێلسنکی پایتەختی فینلاند بریاربوو لە ٢٠ی تەممووزەوە بۆ ٤ی ئابی ١٩٤٠ یارییەکانی بەڕێوەبچێت ، بەڵام بەھۆی ھەڵگیرسانی جەنگی جیهانی دووەم ھەڵوەشێنرانەوە. بەڵام لە ساڵانی دواتر شارەکانی هێلسینکی و تۆکیۆ میوانداری ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ١٩٥٢ و ١٩٦٤ و ٢٠٢٠یان کرد .
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٤٠ | |
---|---|
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێ | یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە |
وڵات | ژاپۆن |
جێ | Meiji Jingu Stadium |
پاشکۆ | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٣٦ |
لەدوای ئەو | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٤٤ |
ژمارەی چاپ | 12 |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٠ |
کۆتاییھاتن | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٩ |
بەستەری وەسفکراو | https://www.sports-reference.com/olympics/summer/1940/ |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٤٠ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٤٠, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.