ئۆگوستین-لوی کۆشی (بە فەڕەنسی: Augustin-Louis Cauchy) (لەدایکبوون ٢١ ئابی ١٧٨٩-کۆچی دوایی ٢٣ ئایاری ١٨٥٧) ماتماتیکزان، فیزیکزان و ئەندازیاریی فەڕانسەوی و یەکێک لە کەسانێک بوو کە بەردی بناغەی شیکاریی ماتماتیکی دانا و لە زۆرێک لە لقەکانی ماتماتیکدا پێشەنگ بوو، و لە یەکەم کەسانێک بوو بەشێوەیەکی یاسایی تیۆرمە ماتماتیکییەکانی جیاکاری و تەواوکاری سەلماند.
کۆشی، کاریگەرییەکی زۆری ھەبوو لەسەر ھاودەمەکانی، ھانس فرێدێنتال سەبارەت بە کۆشی دەڵێت: «چەمک و تیۆرمە ماتماتیکییەکان زۆرتر لە ھەر ماتماتکیزانێکی تر بەناوی کۆشییەوە ناونراون»
ئۆگوستین-لوی کۆشی | |
---|---|
لەدایکبوون | پاریس, فەڕانسە | ٢١ی ئابی ١٧٨٩
مردن | ٢٣ی ئایاری ١٨٥٧ Sceaux, فەڕانسە | (٦٧ ساڵ ژیاوە)
نەتەوە | فەڕانسەوی |
بوارەکان | ماتماتیک, فیزیک |
دامەزراوەکان | École Centrale du Panthéon École Nationale des Ponts et Chaussées École Polytechnique |
خوێندی باڵا | École Nationale des Ponts et Chaussées |
قوتابییەکانی دکتۆرا | Francesco Faà di Bruno Viktor Bunyakovsky |
ناسراوە بەھۆی | پێرستەکە ببینە |
خەڵاتە دیارەکان | Grand Prize of L'Académie Royale des Sciences |
ھاوسەر | ئالۆیس دێ بوور |
منداڵەکان | ماری فرانچۆیس ئالیکا, ماریێ مەتلد |
ھەندێک لەو چەمکانەی لە ماتماتیکدا بە ناوی کۆشییەوە ناسراون بریتین لە، تاقیکردنەوەی لێکنزیکبوویی کۆشی، دێتێرمینانتی کۆشی، ھاوکێشەی کۆشی، ھاوکێشەی کۆشی-ئۆیلەر، فورمووڵی تەواوکاریی کۆشی، ماتریکسی کۆشی، ژمارەی کۆشی، لێکدانی کۆشی، نایەکسانیی کۆشی–شوارتز، پاشیەکیی کۆشی و ...
کۆشی نووسەرێکی بەبڕشت بوو؛ نزیکەی ھەشتسەد وتار و توێژینەوەی نووسی و پێنج کتێبی خوێندنگەی لەسەر بابەتە جۆراوجۆرەکانی ماتماتیک و فیزیای ماتماتیکی نووسیوە.
کۆشی کوڕی لویس فرانچۆیس کۆشی (١٧٦٠–١٨٤٨) و ماڕیێ مادێلینا بوو. دوو برای ھەبوو بەناوی ئەلێکساندر لورێنت کۆشی کە سەرۆکی بەشێکی دادگا و دادوەری دادگای ھەڵبژاردن بوو (١٧٩٢–١٨٥٧) و ئوجین فرانچۆیس کۆشی (١٨٠٢–١٨٧٧) ڕۆژنامەنووس بوو و چەندین کاری بیرکاریشی نووسیوە.
ناوبانگی کۆشی زۆرتر لەبەر تیۆریی فانکشنە ئاوێتەکان بوو، یەکەم تیۆرمێک کە کۆشی سەلماندی و ئەمڕۆکە بەناوی تیۆرمی تەواوکاریی کۆشی ناسراوە:
لێرەدا فانکشنی ئاوێتە-بەهایە (فانکشنی هۆلۆمۆرفیک).
ئەم ماتماتیکزان وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئۆگوستین-لوی کۆشی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئۆگوستین-لوی کۆشی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.