ئۆنجۆ (بە ھانگۆل: 온조왕؛ بە ھانجا: 溫祚王)، لە دایکبوونی نادیارە بەڵام لە ساڵی ٢٨ی زایینی مردووە، ماوەی فەرمانڕەوایی (لە ١٨ی پێش زایین تا ٢٨ی دوای زایین)، پاشا و دامەزرێنەرـی بایکجی بوو، یەکێک بوو لە سێ شانشینەکەی کۆریا.
بەپێی کتێبی سامگووک ساگی، ئەو پێشینانی ھەموو پاشاکانی بایکجی بوو.
ئۆجۆ، سێیەم کوڕی پاشا دۆنگمیۆنگ (جومۆنگ)، دامەزرێنەری شانشینی باکووری کۆریا، گۆگۆریۆ. زڕبرا بچووکی یوری بوو، کە بووە دووەم فەرمانڕەوای گۆگۆریۆ، وە برا بچووکی بیریو ویلایەتەکی بنیاتنا لە ئینچۆن.
دۆنگمیۆنگ سێ کوڕی ھەبوون: یوری، بیریو، وە ئۆنجۆ. کاتێک یوری، لەدایکبوو لە دۆنگمیۆنگ لە ھاوسەری پێشووی لە بویۆ. ھات بۆ گۆگۆریۆ و بوو بە شازادەی جێنشین. بیریو و ئۆنجۆ چوون بۆ باشوور شانشینی خۆیان دامەزراند. بە پێی کتێبی سامگووک یوسا. بیریو شانشینی خۆی دامەزراند لە (ئینچۆن - 미추홀/彌鄒忽). بەڵام بەردەوام نەبوو. خەڵکی بیریو پەیوەندیان بە (سیپجی) کرد دوای ئەوەی بیریو مرد، دوای ئەوە ئۆنجۆ ناوینا بە بایکجی. دوای ئەوە، پایتەختی بایکجی بەرەو باشووربرا لە (ھابووک وێریسیۆنگ) چونکە ماگال ئەکەوێتە باکوور وە نانگنانگ ئەکەوێتە ڕۆژھەڵات. ھەردووک پایتەختەکە ئەکەونە سێئولـی ئێستا. لە ٣ی پێش زایین و ٨ی پێش زایین، ھۆزی ماگال ھێرشیان کرد لە باکوور، وە لە دووجار، ئۆنجۆ ڕاستەوخۆ سەرکردایەتی سوپاکەی کرد و بردییەوە و داگیری کرد. لە ٥ی پێش زایین، ئۆنجۆ پایتەختی گواستەوە بۆ شوێنێکی سەلامەت لە باشوو لە ڕووباری (ھان)، ناوەکەی گۆڕی بۆ (ھانام وێریسیۆنگ)، نێردراوێکی نارد بۆ پاشای ماھانی کۆنفیدڕاڵی پێی وت بۆ دوا کردەوەکانی.
ئۆنجۆ مرد بە ھۆکارێکی سروشتی لە ٢٨ی زایینی، لەماوەی ٤٨ ساڵی فەرمانڕەوایی. سەرکەوت بە ھۆی کوڕە گەورەکەی دارو. ئۆنجۆ بناغەیەکی پتەوی دروستکرد بۆ مانەوەی فەرمانڕەوایی بۆ ماوەی ٦٦٠ ساڵ و بوونی ٣١ فەرمانڕوایی.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئۆنجۆی بایکجی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.