ئۆلگا ناوۆجا تۆکارچوک (لە دایکبووی ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٩٦٢) نووسەر، چالاکوان و ڕۆشەنبیری پۆلەندییە، لە پۆلەندا بەیەکێک لە دیارترین و سەرکەوتووترین نووسەرانی سەردەمی خۆی دادەنرێت.
خەڵاتی بووکەری نێونەتەوەیی پێدرا بەھۆی نووسینی ڕۆمانی گەشتەکان (Flights). لە ساڵی ٢٠١٩، ئۆلگا خەڵاتی نۆبێلی لە وێژە بۆ ساڵی ٢٠١٨ پێدرا.
شێوازی نووسینی میتۆلۆژیایی لە نووسینەکانی ئۆلگا ھەستی پێدەکرێت، ئەو وەکو دەرووناسێک لە زانکۆی وارشۆ ڕاھێنانی پێ کراوە. لەماوەی ژیانیدا چەند کتێبێک، ڕۆمان، شیعر و پەخشانی نووسیوە. ڕۆمانی گەشتەکانی ئۆلگا خەڵاتی نایکی پێدراوە، کە بەرزترین خەڵاتی وێژەیە لە پۆلەندا.
ئۆلگا کەسێکی چەپ، سەوزەخۆر، بێدین و ھەروەھا فێمێنیستە. ئەو لەلایەن گرووپێکەوە تۆمەتبارکراوە بە دژە کریستیان و دژە نیشتماپەروەری ھەروەھا تۆمەتبارکراوە بە ڕێگەخۆشکردن بۆ دامەزراندنی ژینگەیەکی تیرۆر. ئۆلگا لەبەرامبەر ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردووەتەوە و وتوویەتی کە ئەو کەسێکی تەواو نیشتمانپەروەرە، ھەروەھا ڕەخنەی لەو گرووپانە گرتووە بەوەی ئەم کارانەیان دەبێتە ھۆی ترساندنی خەڵکی بیانی بۆ پۆلەندییەکان و بەمەش ناوبانگی پۆلەندا لە ئاستی نێونەتەوەیی ناشرین دەبێت.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئۆلگا تۆکارچوک تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئۆلگا تۆکارچوک, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.