ئون سان سو چی (بە زمانی بۆرمایی: အောင်ဆန်းစုကြည်; لە دایکبووی ١٩ی حوزەیرانی ١٩٤٥ لە یانگۆن، میانمار) کەسایەتی سیاسی، دیپلۆمات، نووسەری بۆرمایییە.
ئەو لە ساڵی ١٩٩١ خەڵاتی نۆبێلی لە ئاشتی پێدرا، ئەمەش لەپای خزمەتەکانی وەک ڕاوێژکاری میانمار (ھاوتایە لەگەڵ سەرۆک وەزیران) ھەروەھا وەزیری دەرەوەی میانمار لەماوەی ٢٠١٦ بۆ ٢٠٢١. ئەو لەوەتەی ساڵی ٢٠١١، سەرۆکی حیزبی یەکێتیی نیشتمانیی دێموکراسییە (NLD)یە، لە ماوەی ١٩٨٨ بۆ ٢٠١١، سکرترێری گشتی ئەو حیزبە بووە. ئەو لە دەیەی ٢٠١٠ەکان ڕۆڵی سەرەکی ھەبوو لە گواستنەوەی سیستمی بەڕێوەبردنی میانمار لە سەربازییەوە بۆ دێموکراسی.
ئون سان سو چی | |
---|---|
بە میانماری: အောင်ဆန်းစုကြည် | |
لەدایکبوون | Yangon، میانمار | ١٩ی حوزەیرانی ١٩٤٥
باوک | Aung San |
دایک | Khin Kyi |
ھاوسەر | Michael Aris |
منداڵ | Alexander Aris، Dannian Kim Arundel Aris |
پیشە | سیاسەتوان، نووسەر، بەرگریکەری مافی مرۆڤ |
شوێنی کارکردن | نەتەوە یەکگرتووەکان |
پلەی ئەکادیمی | دکتۆرا |
ئەندامی حیزبی | National League for Democracy |
نەژاد | Bamar |
ئایین | ترەڤادە |
بەشداربووە لە | Fourth World Conference on Women |
شاکارەکان | Freedom from Fear |
ناونراوە لەدوای | Aung San، Khin Kyi، Suu |
ئەندامی | International Institute for Democracy and Electoral Assistance، ARTICLE 19، The Elders، Club of Madrid، Fellow of the Royal College of Surgeons of Edinburgh |
ئایدۆلۆژیای سیاسی | nonviolence، civil resistance |
ناونیشانی ئیمەیڵ | mailto:[email protected] |
ئون سان سو چی لە ٨ی ئابی ١٩٨٨ بووە سکترێری گشتی حیزبی یەکێتیی نیشتمانیی دێموکراسی، کە ئەوکاتە تازە حیزبەکە بەھاوکاری پۆلێ لە ژەنەڕاڵە خانەنشینبووەکان دروست ببوو، ئەوان لە چالاکییەکانیان ڕەخنەیان لە سیستمی سەربازیی وڵاتەکەیان دەگرت کە حوکمی وڵاتەکەیان دەکرد. لە ھەڵبژاردنەکانی ١٩٩٠، توانیان ڕێژەی ٨١٪ کورسییەکانی پەرلەمان بەدەست بھێنن، بەڵام لایەنی حوکمڕانی چەکدار ھەڵبژاردنەکەیان ڕەتکردەوە. لە ئەنجامدا، ئون سانن سو چی ماوەی ساڵانی ١٩٨٩ بۆ ٢٠١٠ لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرا. ھەموو ئەم ڕووداوانە کاردانەوەی نێونەتەوەییان لێکەوتەوە. لە ساڵی ١٩٩، گۆڤاری تایم ئەوی وەک «یەکێک لە منداڵەکانی غاندی» چواند. لە ساڵی ٢٠٠٣، لە پلانگێڕییەک بۆ تیرۆرکردنی ڕزگاریی بوو، لەم ڕووداوەدا بەلانی کەم ٧٠ لە لە ئەندامانی حیزبەکەی کوژران.
لە ١ی شوباتی ٢٠٢١، کودەتای سەربازیی ٢٠٢١ی میانمار ئەنجامدرا و ئون سان سو چی لەلایەن ھێزی کودەتاچییەکان دەستگیر کرا، ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠ی میانمار ڕەتکرایەوە. دوای ئەوە لایەنگرانی ناڕەزایی گەورەیان دەربڕی.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئون سان سو چی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئون سان سو چی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.