ئاژاوەی دھۆک ٢٠١١ ئاژاوەیەک بوو کە لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١، لە پارێزگای دھۆک دەستی پێکرد.
خەڵکانێک لە نوێژی ھەینی، لەلایەن وتاربێژ، ئیسماعیل عوسمان سندی ھاندران بۆ ھێرشکردنە سەر فرۆشگەی کھوول و ناوەندەکانی مەساج لە زاخۆ. دواتر ئاژاوەکە خرایە سەر مووڵکی ئێزیدی و ئاشوورییەکان لەناوچەکە و بووە ھۆکاری زیانی چوار ملیۆن دۆلار.
ئاژاوەکانی دھۆک ٢٠١١ | |
---|---|
ڕۆژ | ٢-٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ |
شوێن | |
هۆکار | وتاری وتاربێژێک لەنوێژی ھەینی |
ئامانج | لەناوبردنی فرۆشگەکانی مەیفرۆشی و ناوەندەکانی مەساج |
میتۆد | زۆرەملێیی، ئاگرتێبەردانی بە مەبەست |
ئەنجام | زیانگەیەندرا بە موڵکی ھاوڵاتییان و چەند ئەندامێکی یەکگرتووی ئیسلامیی دەستگیرکران |
ئاژاوەکە بە دەستێوەردانی زیاتری ھێزەکانی ئاسایشی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆتایی ھات، دواتر گرووپێک لەبەرامبەر ڕووداوەکاندا ھێرشیان کردە سەر مەڵبەندەکانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان.
ئاژاوەگێڕییەکان بە ھاندانی بانگخوازانی ھەینی لە زاخۆ دەستیپێکرد، دوای ئەوەی پیاوانی ئایینی موسڵمان داوای لەناوبردنی فرۆشگەکانی مەییان کرد لەو شارەدا لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١. پاشان، گەنجە تووڕەکان، بە وتنەوەی درووشمی دژە مەسیحییەکان، شوێنە گەشتیارییەکانی ئاشووری و ئێزیدییەکانیان سووتاند و وێرانیان کرد، وەکو مەیفرۆشەکان و مەساجخانەکان، دواتر سەدان کەس چوونەتە چەند یانەیەکی کۆمەڵایەتی و ھۆتێل و تاڵانیان کرد و سووتاندیان.
ھەر لەو ڕۆژەدا توندوتیژی ڕژایە ناو ناوچەکانی وەک دھۆک و سێمێل. کە زۆرێک لە یانە و ماڵە کۆمەڵایەتییەکانی ئاشوورییەکان ھێرشی کرایە سەر. ھاوکات لایەنگرانی حکوومەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و پیاوانی ئایینییان بە تاوانبار زانی و ئەو شەوە ھێرشیان کردە سەر نووسینگەکانی حیزبی ئیسلامیی لە دھۆک و ھەولێر. لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یەکگرتووی ئیسلامیی ڕەتیکردەوە ھیچ پەیوەندییەک بەو ئاژاوەگێڕییانەوە ھەبێت.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئاژاوەکانی دھۆک ٢٠١١, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.