ئاووھەوای بیابانی یان ئاووھەوای وشک (لە پۆلێنکردنی ئاووھەوای کوپێن BWh و BWk) ئاووھەوایەکە کە تێیدا کرداری بە ھەڵمبوون پترە لە کرداری باران بارین.
ڕووەکانی بیابان ڕووت و بەردینن یان لمی و خوێیین کاتێک برەک شێ یان باران دێت ئەم جۆرە ڕووکارانەی بیابان ناتوانن پاڕێزگاری لە مانەوەی شێ یان دلۆپە ئاوەکان بکەن بەھۆی گەرمی و پێکھاتە کیمیایییەکەیانەوە. ٢٤٬٢٪ ی ڕووبەری زەوی بیابانە گەرمەکانن لە دوای ئاووھەوای جەمسەری، باوترین جۆری ئاووھەوان لەسەر زەوی.
ھەرچەندە ھیچ بەشێکی زەوی بەدڵنیایییەوە بەبێ بارانێکی تەواو نەناسراوە، بەڵام لە بیابانی ئاتاکاما لە باکووری چیلی تێکڕای بارانبارینی ساڵانەی لە ماوەی ١٧ ساڵدا تەنھا ٥ ملیم بووە (٠٫٢٠ ئینج). ھەندێک شوێن لە بیابانی مەزن وەک کوفرە لە لیبیا ساڵانە تەنیا ٠ .٨٦ ملم (٠ .٠٣٤ ئینج) بارانی لێ دەبارێت. بنکەی فەرمی ئاووھەوا لە دۆڵی مەرگ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ساڵانە ٦٠ ملم (٢٫٤ ئینج) بارانی لێ دەبارێت، بەڵام لە ماوەی ٤٠ مانگدا لە نێوان ساڵەکانی ١٩٣١ بۆ ١٩٣٤ دا کۆی گشتی ١٦ ملم (٠٫٦٣ ئینج) باران باریوە.
دوو جۆر ئاووھەوا بیابانی ھەیە: ئاووھەوای بیابانیی گەرم (BWh)، ھەروەھا ئاووھەوای بیابانیی سارد (BWk). بۆ جیاکردنەوەی «ئاووھەوای بیابانی گەرم» لە «ئاووھەوای بیابانیی سارد»، سێ تێبینی ھەیە: کە بریتین لە بەرزترین و نزمترین پلەی گەرمی لەگەڵ پلەی مام ناوەندی ساڵانە. پلەی گەرمی ئاسایی ساڵانەی بیابانەکان ١٨°C (64.4°F)، و پلەی مامناوەندییان لە نێوان ٠ یان ٣–٣ °C (٣٢٫٠ یان ٢٦٫٦°F) لە ساردترین مانگدا ھەیە، ئەو بیابانانەی لەم پلانەی سەرەوە ساردتر بن دەبنە بیابانی سارد.
لە زۆربەی ئەو بیابانانەی کە ئاووھەوای ساردیان ھەیە ساڵانە لە نێوان ٢٥ بۆ ٢٠٠ ملم (١ و ٨ ئینج) بارانیان لێ دەبارێت. لە سیستەمی پۆلێنکردنی کوپێن ئاووھەوایەک وەک ئاووھەوایەکی بیابانی پۆلێن دەکرێت ئەگەر ڕێژەی بارانبارینی ساڵانەی لە میلیمەترێک کەمتر بوو.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاووھەوای بیابانی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئاووھەوای بیابانی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.