ئاوناسی

ئاوناسی یان ھایدرۆلۆجی زانستێکە کە لە بوون و پەیدا بوون و شێوە و دابەش بوونی ئاو ئەکۆڵێتەوە و بەشێوەیەکی کرداریش زانستی ھایدرۆلۆجیا چڵێکە ئەبسترێتەوە بە جوگرافیای فیزیکی کە جووڵەی ئاو لە بووندا شی ئەکاتەوە .کۆمەڵەی ئەنجومەنی ویلایەتە یەکگرتووەکان لەخوارەوە ئەم پێناسەیان بۆ ھایدرۆلۆجی یان ئاوناسی بەکار ھێناوە.

ئاوناسی
ئاو ڕێژەی ٧٠% زەوی دادەپۆشێت

ھایدرۆلۆجی

زانستی خوێندنەوە و بەدواداچوونی ئاوی گۆی زەوییە لە بارەی پەیدابوونی سوڕانەوەو دابەش بونی بەتایبەت فیزیایی و کیمیایی ئاو وەشێوەی ئاو لەزەریاو بووندا و پەیوەندی ئەو لەگەڵ بونەوەرەکاندا ئەکۆڵێتەوە بەم شێوەیە تێبینی کراوە کە ھایدرۆلۆجی ووشەیەکی ھەڵبژێراوە دەربارەی تەواوی بوونی ئاو.

مێژووی ھێنانە کایەی ھایدرۆلۆجی (ئاو ناسی)

تا ئەو جێگایەی کە مێژوو نیشانی ئەدات و دیاری کردووە ئاوناسی ئەگەڕیتەوە بۆ سەردەمی سۆمەرییەکان و میسرییەکۆنەکان کەھەنگاوی دروست کردنی بەنداویان دا لە سەر ڕووباری نیل ئەگەڕیتەوە بۆ ٤٠٠٠ ساڵی پێش لەدایک بونی مەسیح ھەر لەو کاتەشدا ھەوڵدانێکی لەو جۆرە لە چین درووست بووە. لە بەردەوامی مێژوو تا١٤٠٠ ساڵی دوای لەدایک بوونی مەسیح فەیلەسوفەکان و زانایانی وەک (ھومر طالس ، ئەفلاتۆن ، ئەرستۆ و پلنی) لە بارەی ھایدرۆلۆجیەوە دەربڕینی جۆراو جۆریان پێشنیار کرد و کەم کەم تێگەیشتنی فەلسەفەو ھایدرۆلۆجیان خستە ناو بۆچوونە زانستیەکانەوە.

ڕێگا و گەورەبوونی ھایدرۆلۆجی و پەرەپێدانی

  • لەوە ئەچێت بتوانرێت بووترێت ھایدرۆلۆجی تازە لە سەدەی ١٧وە بەلێکۆڵینەوە جۆراو جۆرەکان دەستی پێکرد لەم سەردەمەدا کە (پرالت ترانست) ئەندازەی بارین و بەھەڵم بوونی (زەریاو دەریاکان و ڕووبارەکان) و لە گۆماوەکان ئەندازە بگرێت و (ماریوت) ئەندازەو خێرایی و بەرفراوان بوونی ئاوی لە پاریس ئەندازە گیری کرد.
  • لەسەدەی ١٨ خوێندنەوەی ھایدرۆلۆجی بەشێوەیەکی تایبەت پەرەی سەندھەر لەسەر ئەم خوێندنەوانە بوو کە زۆرێک لە پایەکانی (ھایدرۆلیکی) دیاری کرا. زۆرێک لە ئامێرەکان پەرەیان پێدرا بۆ خوێندنەوەی ھایدرۆلۆجی و سەرەڕای نەزەرییەکە دیارەکەی (برنولی) و لەو کاتەوە ئاوناسی بەتەواوەتی پەرەی سەند بەھەموو شێوەکانیەوە.
  • سەدەی نۆزدە ئەتوانرێت بە سەردەمی زێڕینی ئاوناسی ناو بھێنرێت لەم سەردەمەدا زەوی ناسی بە نیشانی زانستێکی تەواو لە ئاوەکانی ژێرزەویشی کۆڵییەوە. یاسای دارسی و (Dmpmit-Thiem) نموونەیەکن لە پێشچوونەکانی ھایدرۆلۆجی بەتایبەت ژێر زەوی.
  • کردارەکانی (دالتون) لە بارەی بەھەڵم بوونەوە زۆر کاریگەری ھەبوو گەرچی بەشی زۆری گەورەی ھایدرۆلۆجی لە سەدەی ١٩ تەواوکرا بەلام تا ئەم ڕۆژەش زانستی ھایدرۆلۆجی لە پێشچووندایە.
  • لەکۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەو بەتایبەت لە ٣٠ ساڵی سەرەتای سەدەی بیستەم پێشنیارو بیروبۆچوونی زۆر لەزۆرێک لەوڵاتان ھاتە ئاراوەو زۆر شتی نوێ لەبواری ئاوناسی دا بەدەست کەوت لەئەنجامی بیرووبۆچوونە جیاوازەکانی تایبەت بە زانستی ھایدرۆلۆجیا. وەدیارترینیان لە ساڵی ١٩٣٢بوو لەلایەن شرمن(Sherman)لەبارەی ھایدرۆگرافەوە.
  • نەزەریەکەی تیس (Thies) لە حلی مەسەلە تایبەتیەکانی بە ھایدرۆلۆجی چاڵەکانەوە و ڕێگای پێشنیاری گامبل Gammbleلە ساڵی ١٩٤١ بۆشیکردنەوە و ڕێگای ئەنشتاین بۆ خوێندنەوەکانی تایبەت بەجوڵەی ڕووبارەکان.وە لەدواییەکاندا رێگاکانی لێکۆڵینەوەی ئاوناسی بەشێوەیەکی دیار کەوتە نا بیروبۆچوونە بیرکارییەکان و شیکردنەوەی زۆری بۆ کرا.

ژێرچڵەکانی ھایدرۆلۆجی

ھایدرۆمیتۆرۆلۆجی(Hydrometeorology)یان ئاوو ھەواناسی بەکارھێنانی ئاووھەواناسی(کەش و ھەوا) لە ژێرچلی ھایدرۆلۆجیدایەو بەشێوازێکی تر زانستی ھایدرۆمیتۆرۆلۆجی ئەتوانرێت لەبیرووبۆچوونە ھاوبەشەکانی کەش و ھەوا و ئاوناسیدا بکۆڵێتەوە.

لیمنۆلۆجی (Limnology) زانستی ئاوەکانی ناو وشکانیەکان

زانستی خوێندنەوەی ئاوەکانی ناو وشکانیەکان (دەریاچەو گۆماوەکان و ...) ئەتوانرێت بەناوی زانستی لیمنۆلۆجی(Limnology) ناو ببرێت.پەیوەندی تایبەتی فیزیایی و کیمیایی و بایلۆجی ئاو لەو بارەیەوە لەناو وشکانیەکاندا ئەخاتە بەر باس و لێکۆڵینەوە.

کرایۆجی (Cryology) بەفرناسی

بەفرناسی یان کرایۆجی زانستێکە لە تایبەت مەندیەکانی ئاو لەکاتی بەستندا یان بوون بەبەفردا ئەکۆڵێتەوە. بەزمانێکی تر کریۆلۆجی زانستی بەفرناسیەو لە بەستن و بوون بە بەفری ئاو ئەکۆڵیتەوە بەگشتی.

جیۆھایدرۆلۆجی (geohydrology) زانستی ئاوی ژێرزەوی ناسی

ئەمەیان بەمانای ئاوی ژێرزەوی ناسی دێت . زۆر جار لە نێوان جیۆھایدرۆلۆجی و ھایدرۆجیولۆجی تێکەڵەیەک ئەکرێت .جیۆھایدرۆلۆجی زانستی ئاوی ژێرزەوییە و وە ھایدرۆجیولۆجی ئەچێتەوە بواری زەوی ناسیەوە و ئاو ناسیەوە.

پوتا مولۆجی (Potamology) یان ڕووبار ناسی

زانستێکە بەتایبەت لە جوڵەی ئاوی ڕووبارەکان ئەکۆڵێتەوە.

ھایدرۆگرافی (Hydrograph) تایبەتمەندییە فیزیاییەکانی ئاو

زانستێکە چۆنێتی و تایبەت مەندی فیزیای ئاو بە تایبەت لە پەیوەندی کەشتیوانی پێی دەڵێن ھایدرۆگرافی و زۆر جار لە بارەی شەپۆلەکانەوە ئەکۆڵێتەوە.

ھایدرۆمەتری (Hydrometry)زانستی ئەندازە گیری ئاو

زاننستی ئەندازەگیری ئاو کە ھایدرۆمەتری پێ ئەوترێت زانستێکە بۆ لێکۆڵینەوەی ئەندازەی ئاو لە شوێنە جیاوازەکان شێوەی جووڵەو بوونی ئاوەکان دیاری ئەکات.

زانستی ئۆشیانۆ لۆرگرافی (Oceanolography) زەریاناسی

لە زانستی زەریاناسی (Oceanolography)تایبەت مەندیەکانی فیزیایی و کیمیایی و بایۆلۆجی و ھەموو تایبەتمەندیەکانی تری زەریاکان لەم زانستەوە خویندنەوەی بۆ ئەکرێت. ئەم زانستە خۆی بەشێکە لە زانینی فراوانی زەریاناسی بە گشتی بە (Oceanology) ئەخوێنرێتەوە.

ھەر ساڵێک بەسەر بەشە ووشکیەکەی گۆی زەوی نزیکەی ١١٠،٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە ئاو بەشێوەی کەش و ھەواوە ئەچیتە گۆی زەوی و لە جیاتی ئەوەش ٧٠،٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە لە زەوییەوە ئەچێتەوە بۆشایی ئاسمان بەشێوەی بە ھەڵم بوون ئەم دوو ژمارەیییە ٤٠،٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەی ئاوی تازە لە گۆی زەوی نیشان ئەدات.وە ڕێژەی ئاوی تازەبووی گۆی زەوی بەپێی ئەو ژمارەیە نزیکەی ٧،٤٠٠ مەتری چوارگۆشەی ئەکەوێتە بەر ھەرکەسێک لەم گۆی زەوییەدا.

سەرچاوەکان

  • ئاوناسی دەروازەی زانستی زەوی

Tags:

ئاوناسی ھایدرۆلۆجیئاوناسی مێژووی ھێنانە کایەی ھایدرۆلۆجی (ئاو ناسی)ئاوناسی ڕێگا و گەورەبوونی ھایدرۆلۆجی و پەرەپێدانیئاوناسی ژێرچڵەکانی ھایدرۆلۆجیئاوناسی لیمنۆلۆجی (Limnology) زانستی ئاوەکانی ناو وشکانیەکانئاوناسی کرایۆجی (Cryology) بەفرناسیئاوناسی جیۆھایدرۆلۆجی (geohydrology) زانستی ئاوی ژێرزەوی ناسیئاوناسی پوتا مولۆجی (Potamology) یان ڕووبار ناسیئاوناسی ھایدرۆگرافی (Hydrograph) تایبەتمەندییە فیزیاییەکانی ئاوئاوناسی ھایدرۆمەتری (Hydrometry)زانستی ئەندازە گیری ئاوئاوناسی زانستی ئۆشیانۆ لۆرگرافی (Oceanolography) زەریاناسیئاوناسی سەرچاوەکانئاوناسیئاوویلایەتە یەکگرتووەکان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئیسرائیلئەبووبەکری سدیقمێریتۆکراسیKخەلافەتباشووری کوردستانزانکۆی سلێمانیھۆمەر دزەییلێبوردەییزمانھاوڕەگەزخوازیشارھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ٢٠١٨قەڵای دمدمتاوانگەردیلە ژمارەڕووناکیحیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێرانکاتەکانی نوێژلەیلا و مەجنوونزاگرۆستیشکی ئێکسوانڤەژینبوکسمیرنشینی ھەکاری.krdغەزالیتیشکی گاماپاپاتێکھەڵچوونی نێوان عێراق و کوردەکانعەلائەدین سەججادیھونەروزەی ئاوEعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبتێنسگەردجێندەرمیرنشینی بۆتانشارەزووردەوڵەتی ئەمەویکۆنفۆشیۆسدارستانی ئەمازۆندەوڵەتی سەلجووقیگیانکییەتیکێری مرۆڤکۆمۆنیزمکەوئەشکەوتی جاسەنەزمانی کوردیشێرزاد حەسەندەسەڵاتبەقەرەخەلافەتی ڕاشدینسلێمانیژان ژاک ڕوسۆھەرێمی کوردستانکیبۆردی کۆمپیوتەرJئیدارەی ڕاپەڕینتۆپی پێی ئەمریکیزێی بچووکشەماڵ سائیبBحەسیب قەرەداخیدەستووری عێراقیاساکانی حامۆرابیبارگەی کارەباییخۆرچینمافی خوێندنڕیالیزمڕەوشتکانزائیسلام🡆 More