ئاندریی ئۆلیسیۆڤیش لونن (بە ئۆکڕاینی: Андрій Олексійович Лунін؛ لەدایکبووی ١١ی شوباتی ١٩٩٩) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی ئۆکڕانییە کە یاری بۆ یانەی ڤەلەدوەلید، بە خواستن لەلایەن ڕیال مەدرید وە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئوکراینا دەکات لە ڕۆڵی گۆڵپارێزدا.
لونن لە ئەکادیمیای ئێف سی مێتالیست سپۆرتیڤ و ئێف سی دنیپرۆ یاریدەکرد لە تەمەنی لاویدا.
لە ھاوینی ٢٠١٦دا، پاش ئەوەی دەرچوو لە قوتابخانەی لاوانی سپۆرتیڤ، ئەو دەستی بە یاریکردنن کرد لە یانەی یەدەگی ئێف سی دنیپرۆ. لە یانەی سەرەکیدا، لونن یەکەم یاری خۆی بۆ یانەکە ئەنجامدا، لە یارییەک لە دژی یانەی کارپاتی لڤیڤ لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە خوولی تۆپی پێی ئوکراینادا. ئەو گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکە بوو لە وەرزەکەدا، توانی لە کۆی گشتیدا ٢٥ یاری بۆ یانەکە بکات. ھەرچەندە، لە کۆتاییەکانی وەرزەکەدا، بەھۆی ناڕێکی دارایی یانەکەوە، دنیپرۆ خرانە ئاستی پلە دووی خوولەکە و یاریزانانی یانەکە ڕێگەیان پێدرا یانەکە جێبھێڵن.
لونن وەرزی ٢٠١٧–١٨ی لە یانەی زۆریا لوھانسک بەسەربرد، وە توانی بۆ جارێکی دی ببێتە گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکەی. لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧، لوون یەکەم یاری ئەورووپیی خۆی بۆ یانەکە ئەنجامدا لە خولی ئەورووپا بەرامبەر ئۆستێرسوندس لە قۆناغی گرووپەکاندا وە بە ئەنجامی ٢–٠ شکستییان ھێنا. ئەو ٣٦ یاری بۆ یانەکە ئەنجامدا لە وەرزەکەدا، وە توانی لە ھەر شەش یارییەکانی یانەکە بەشداربێت لە خوولی ئەورووپادا.
لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٨، یانەی ڕیال مەدرید ڕێککەوتن لەگەڵ زۆریا لوھانسک لەبارەی گواستنەوەی لونن بۆ یانەکەیان بە بڕی ٨٫٥ میلیۆن یۆڕۆ. دوای چوار ڕۆژ لە ڕێککەوتنەکەیان، لونن گواسترایەوە ڕیال مەدرید و بوو بە یەکەم یاریزانی ئۆکڕانی کە پەیوەندی بە یانەکەوە بکات. لە ٢٧ی ئابی ٢٠١٨، لونن بە شێوەیەکی خواستن گواسترایەوە یانەی سی دی لیگانێس، بۆ وەرزەکە. لە نیوەی وەرزەکەدا، لونن دڵخۆشی خۆی دەربڕی بەوەی کە گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکە نەبوو وە کە گرێبەستەکە تەواو دەکات.
لە ١٣ی ئابی ٢٠١٩، ئەو بە شێوەیەکی خواستن پەیوەندی بە یانەی ڕیال ڤەلەدوەلیدەوە کرد بۆ وەرزی ٢٠١٩–٢٠.
لونن یەکەم یاری خۆی بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئوکراینا لە ٢٣ی ئازاری ٢٠١٨ ئەنجامدا، لە یاریێکی دۆستانەدا لەگەڵ عەرەبستانی سعوودی کە بە ئەنجامی ١–١ کۆتاییھات.
لە ٢٠١٩، ئەو سەرپەرشتی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئوکراینای ئاستی ژێر ٢٠ ساڵان کرد بۆ بردنەوەی جامی جیھانیی ئاستی تەمەنی ژێر ٢٠ ساڵان. ئەو شەش لە حەوت یارییەکانی یانەکەی بەشداربوو. ھۆی یارینەکردنی لەو تاکە یارییەی بەرامبەر کۆڵۆمبیا لە چارەکی کۆتایی بۆ ئەوە دەگەڕایەوە کە یاریدەکرد لە ھەڵبژاردەی سەرەکیی ئوکراینا لە یارییەکابی گەییشتن بە یۆڕۆی ٢٠٢٠ بەرامبەر ھەڵبژاردەی سڕبیا و لوکسەمبورگ. پاش بردنەوەیان لە یاری جامی جیھانیی ئاستی ژێر تەمەنی ٢٠ ساڵان بەرامبەر باشووری کۆریا بە ئەنجامی ٣–١، لونن خەڵاتکرا بە خەڵاتی دەستەوانەی ئاڵتوونی بەوەی کە بە باشترین گۆڵپارێزی پاڵەوانەتییەکە دەستنیشانکرا.
یانە | وەرز | خوول | جام | ئەورووپا | ئیتر | گشتی | ||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ئاست | یاری | گۆڵ | یاری | گۆڵ | یاری | گۆڵ | یاری | گۆڵ | یاری | گۆڵ | ||
دنیپرۆ | ٢٠١٦–١٧ | خوولی ئۆکڕانی | ٢٢ | ٠ | ٣ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٢٥ | ٠ |
زۆریا لوھانسک | ٢٠١٧–١٨ | خوولی ئۆکڕانی | ٢٩ | ٠ | ١ | ٠ | ٦ | ٠ | ٠ | ٠ | ٣٦ | ٠ |
ڕیال مەدرید | ٢٠١٨–١٩ | لا لیگا | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ |
لیگانێس (خواستن) | ٢٠١٨–١٩ | لا لیگا | ٥ | ٠ | ٢ | ٠ | – | ٧ | ٠ | |||
ڤەلەدوەلید (خواستن) | ٢٠١٩–٢٠ | لا لیگا | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | – | ٠ | ٠ | |||
کۆی گشتی | ٥٦ | ٠ | ٦ | ٠ | ٦ | ٠ | ٠ | ٠ | ٦٨ | ٠ |
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئوکراینا | ||
---|---|---|
ساڵ | یاری | گۆڵ |
٢٠١٨ | ٤ | ٠ |
٢٠١٩ | ١ | ٠ |
گشتی | ٥ | ٠ |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاندریی لونن تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئاندریی لونن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.