ئانا ئالیۆس ھەنگا پارێزەر و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی تانزانیاییە، چالاکییەکانی زیاتر لەبواری خزمەتگووزاری کۆمەڵایەتی بووە، لەوانەش بەھێزکردنی توانستی ژنان و دژایەتیکردنی خەتەنەکردنی مێینە لە تەنزانیا.
لە ساڵی ٢٠١٨ ئانا بوو بە بەڕێوبەری سەنتەری مافەکانی مرۆڤ لە تەنزانیا.
ئانا ئالیۆس ھەنگا | |
---|---|
نەتەوە | تانزانیایی |
پیشە | دیپلۆمات، پارێزەر، چالاکوانی کۆمەڵایەتی |
خەڵاتەکان | خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی |
دایک و باوکی ئانا فەرمانبەری حکوومەتبوون، ئانا یەکێبوو لە شەش منداڵی خێزانەکەی. ئانا وەک خۆی ئاماژەی بەوەکردووە کاتێک منداڵبووە ئەوا لەبارەی جیاکاری ڕەگەزی نەزانیوە. ئانا کەمپەینی کرد لەپێناو کەمکردنەوەی خەتەنەکردنی مێینە، گەرچی لە تەنزانیا لەوەتەی ١٩٩٨، خەتەنەکردنی مێینە قەدەغەیە بەڵام ھێشتا ١٠٪ کچانی ئەو وڵاتە خەتەنە دەکرێن.
لە ساڵی ٢٠١٥، خۆی ھەڵبژارد بۆ ھەڵبژاردنی گشتی لە تەنزانیا، ھەروەھا ھانی ژنانی دیکەشی دا تاکوو بێنە ناو کایەی سیاسییەوە. ئانا چالاکوانی مافەکانی مرۆڤیشە، ناوبراو بوو بە بەڕێوبەری جێبەجێکاری سەنتەری یاسا و مافەکانی مرۆڤ (LHRC)، لە ساڵی ٢٠١٨.
لە ئازاری ٢٠١٩، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا. لەو ساڵەدا لەگەڵ سێ کەس لە ئەفریقا ئەو خەڵاتەیان بردەوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئانا ئالیۆس ھەنگا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئانا ئالیۆس ھەنگا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.