ئامۆژگاری

کەناڵى ئاسمانى (ئامۆژگارى) کەناڵێکی ئاینی ناحوکومی سەربەخۆیە، کاردەکات بۆ ئامۆژگاری کردنی مسوڵمانان بە بەڵگەی قورئان و سوننەت، بە تێگەیشتی پێشین و پێشەوایانی ئوممەت.

لە ڕێکەوتی (٥/ ٥/ ٢٠١٣) دەستبەکارە لەسەر مانگی دەستکردی نایلسات، و فریکوێنسیەکەی بریتیە لە: 12521 Vertical و سیمبڵ ڕەیتی 27500.

پەیامى کەناڵى ئامۆژگارى:

١- كه‌ناڵی ئامۆژگاری بۆ ئامۆژگاری مسوڵمانان و خزمه‌ت كردن به‌م گه‌ل و وڵاته‌ دامه‌زراوه‌ نه‌ك بۆ دژایه‌تی میلله‌ت و وڵاته‌كه‌مان.

٢- مامۆستایانی سه‌له‌فی به‌ وتار و به‌ كردار له‌ خزمه‌تی ئه‌من و ئاسایشی هه‌رێمه‌كه‌دا بوون‌، پاڵپشتی پێشمه‌رگه‌ش بوونه له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش له‌ مه‌یدانی جه‌نگ، وه بەپێی توانا هاوکاری پێشمه‌رگەیان كردووه‌، وه مه‌عنه‌و‌یات و وره‌ی ئەوانیان به‌رزكردووه‌ته‌وه و دوعای خێریشیان بۆ كردوون له مزگەوتەکانیانەوە،‌ وه‌ هەروەها كۆمه‌كیان بۆ ئاواره‌كانیش كۆكردۆ‌ته‌وه‌. وه‌ به‌رده‌وامیشین له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌مان، چونکە بە دینی دەزانین.

٣- باوه‌ڕمان به‌ پێكه‌وه‌ ژیانێكی ئاشتیانه‌‌ و شه‌رعیانه هه‌یه‌.

٤- وڵاتی خۆمان و میلله‌تی مسوڵمانی كوردى خۆمان خۆش ده‌وێت و به‌ پێویستی ده‌زانین دیفاعێكی ڕه‌وای لێ بكه‌ین.

٥- هەوڵمان بۆ پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی وڵاته‌كه‌مانه‌.

٦- داوا له‌ سه‌رجه‌م مسوڵمانان ده‌كه‌ین كه نه‌بن به‌هۆی بارگرژی و توندڕه‌وی و تێكدانی ئاسایشی وڵات، و بێگومان ئێمه‌ی مامۆستایانی سه‌له‌فی دورین له‌ زێده‌ڕه‌وی و تیرۆر و ته‌كفیری مسوڵمانان و ئاشووب و ئاژاوه‌، و هەرکەسێکیش وانەبێت دیارە ئەو کەسە سەلەفی نییە و ئێمە لێی بەرین.

له‌ كۆتایدا به‌ بینه‌رانی كه‌ناڵی ئامۆژگاری و خوێنه‌رانی كتێبی زانایانی سه‌له‌فی ده‌ڵێین: هه‌ركه‌سێك له‌ كه‌ناڵه‌كه‌مان یان له‌ كتێبه‌كانمان بڕگه‌یه‌ك بدۆزێته‌وه‌ که پشتگیری له‌ تیرۆر و ته‌كفیری مسوڵمانان و تێكدانی ئه‌من و ئاسایش بكات، ئه‌وه‌ سوپاسی ده‌كه‌ین و ئێمه‌ له‌وان زوتر به‌ڕائه‌تی لێ ده‌كه‌ین، وه‌ كه‌ دڵنیاشین لەوەی کە هیچیان ده‌ستناكه‌وێت، تكامان وایه‌ تۆمه‌تمان بۆ دروست نه‌كه‌ن و ئاڵۆزیش دروست نه‌كه‌ن.

بەستەرە پەیوەندی دارەکان:

ماڵپەڕی کەناڵی ئامۆژگاری: http://amozhgary.tv

پەخشی ئینتەرنێتی: http://amozhgary.tv/Live

پەخشی ئینتەرنێتی (دەنگی دووەم): https://web.archive.org/web/20161223142405/http://www.amozhgary.tv/Radio

فەیسبووک: https://www.facebook.com/amozhgarytv

یوتوب: https://www.youtube.com/user/amozhgarytv

تێلیگرام: https://telegram.me/amozhgarytv

ئەکادیمیای ئامۆژگاری: http://amozhgary-academy.com

Tags:

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ڕۆماننەخۆشییەکانی مەمکقەزای قەرەداغئەڵمانیاحیزبی بەعسفۆلکلۆرکوردیی ناوەندیئەدەب (شاعیر)کاتبارزانژان ژاک ڕوسۆڕەخنەی ئەدەبیئازادیی ڕۆژنامەوانیحاجی قادری کۆییئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستانقەزای پشدەربەھارکیک بۆکسینگفەرھاد پیرباڵچەکوزەی خۆریفێمینیزممۆبایلئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردیبراورمێبەقەرەتەزووی گۆڕاوزمانی ئینگلیزیعەبدوڵڵا گۆرانمیرنشینە کوردییەکانکەومادژیریخەمۆکیشەڕی براکوژیسووتانکفریزیاد ئەسعەدخۆشەویستیی ڕزگارکەر (فیلم)گۆران (تیرە)ژێرسوورھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشقخولی نایابی کوردستاندادگاێئاسیاخاکەلێوەئەڵماسنیلھەواڵەکانقەزای دەربەندیخانزستانپلەی سەربازیحەپسەخانی نەقیبئەفسانەژمێریاریئاردا گولەرپۆرن ھابعومەر کوڕی خەتتابقەڵای مەریوانڕۆمانی ڕۆمانسیبازنەی یەکەدوبەیحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانمحەممەد کوڕی عەبدولوەھابکۆماری ئیرلەندچارشەما سۆرزیندانی نوگرە سەلمانشەبەنگی کارۆموگناتیسیشکانی ئێسککەریم خانی زەندئیتاڵیاشاخەوان عەبدوڵڵاوەڵەبەگیمۆسیقای ھیپ ھۆپپارێزگای ھەولێرمیرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان🡆 More