ئاشوور ئیمپراتۆریێکی کۆنە، ئاشوورییەکان لقێکن لە نەتەوەی سامی ،کەلە نیوە دوورگەی عەرەبەوە کۆچیان کردووە بۆ باکووری عێڕاق و لە باشووری کوردستان دا پێش ٣٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر لە نێوان موصڵ و شەرقات ئەو ئیمپڕاتۆرییەتەیان بە داگیر کاری دامەزراند ، لە پێشا شارێکیان درووست کرد بە ناوی (ئاشوور)ەوە ، وە ئەونەتەوەیە بە ئاشوورەوە ناسرا دوایی پایتەختەکەیان گواستەوە بۆ نەینەوا .مێژووی وڵاتی ئاشوور بە سێ دەوردا تێپەڕیوە : دەوری یەکەم :ئاشووری کۆن ٢٠٠٠ بۆ ١٥٩٥ پێش زاین دەوری دووەم :ئاشووری دووەم ١٥٩٥ بۆ ٩١١ پێش زاین دەوری سێیەم :ئاشووری سێیەم ٩١١ بۆ ٦١٢ پێش زاین گرنگترین دەور لەو ئیمپڕاتۆرییەدا دەوری سێیەمە ، کە سووپایەکی بەهێزی بووە ، ئەو بە یەکەم سووپا دادەنرا لە بەهێزیدا لە جیهاندا وە ئاشوورییەکان بۆ یەکەم جار پێچکە(عەرەبانە) و ئەسپ یان بەکارهێناوە ،١٦ شا فەرمانڕەوایی کردووە ، وە هەموو دەنگوباسی شەڕو جەنگەکانیان بە خەتی بزماری لەسەر پارچە قوڕ نووسیوەتەوە و دوایی سووریان کردۆتەوە ، لە کتێبخانەیەکدا نزیکەی ٢٥ هەزار دانەی بەزمانی ئاشووری تێدا بووە و دۆزراوەتەوە، بایەخێکی زۆریان دابوو بە خوێندەواری و ڕۆشنبیری .لەم دەوری سێیەمەدا گەورەترین ئیمپراتۆرییەتی دامەزرێنراوە ،کە دەستی بەسەر هەموو خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای بچووک و ئیلام و کەنداوی فارس و ناوچە شاخاوییەکانی خۆرهەڵات و لە باکوورەوە تاکو ئەرمینیاو کوردستانی گرتۆتەوە .وە لەسەردەمی شا سن شاد ئەسکن کەدوا شای ئاشوورییەکان بوو مادەکان هێرشیان کردە سەریان و ناوچەکانی میدیا (کوردستان)ـیان لەژێر دەستی زوڵم و زۆری ئاشوریەکان ڕزگار کرد و دەسەڵاتی زۆرداری ئاشوریەکانیان لەناو برد لەساڵی ٦١٢ پێش زایین .
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاشوور تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئاشوور, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.