ئاسما

ئاسما (ناوەکانی دیکە: بەرھەنگ، گژم، تەنگە نەفەسی، ڕەبۆ) (بە ئینگلیزی: Asthma، وەرگیراو لە وشەی یۆنانی ἅσθμα بە واتای «ئاسما» یان «ھەسکە-ھەسک») بریتییە لە نەخۆشییەکی ھەوداری درێژخایەنی بۆرییەکانی کۆئەندامی ھەناسە بە چەند تایبەتمەندییەوە: ١.

نیشانەکانی بگۆڕ و گەڕاوگەڕە، ٢. ھەناسە وێستانی کاتی ٣. سپاسمی بڕۆنش.

وێنەی کچێک ئامێری ھەڵمژین بەکاردەھێنێت (پەمپ) بۆ چارەسەری ئەسما کەی.
نەخۆشێکی ئاسما دەرمان وەردەگرێت لە ڕێگەی ئامێری ھەڵمژینەوە (Inhaler)

نیشانەکانی

ئاسما یان تەنگەنەفەسی بەم نیشانانەی خوارەوە ناسراوە: کۆکە، پژمە تەنگبوونەوەی ھەناسە، ھەناسەتوندی، ھەست بە خنکان یان خسەخس و گوشرانی سینگ نیشانە سەرەکییەکانی ئاسمن. لە زۆربەی بژاردەکاندا بەڵغەم ھەیە. جاری وایش ھەیە کە لە دوای ھێرشێکی کۆکە ماددەیەک وەکوو چڵک لە دەم و قورگی تووشبوو بەم نەخۆشییە دێتە دەرەوە. ئەم نیشانانە لەوانەیە چەند جار لە ڕۆژدا یان چەند جارێک لە حەفتەیەکدا ڕوو بدەن. ھەروەھا نیشانەکانی ئاسم لە درێژایی شەو و بەیانی و دوای وەرزش یان لە ھەوای سارددا دەتوانن خراپتر ببن. ھەندەک لە کەسانی توشبوو بەم نەخۆشییە کەمتر تووشی نیشانەکان دەبن تەنیا لە لە ھەندێک کاتی دیاریکراودا وەکوو وەڵامدانەوە بۆ ھۆکارێکی دەرەکی، لەکاتێکدا ھەندێک توشبووی تر بەبەردەوامی تووشی نیشانەکان دەبن.

ھۆکارەکان

ھۆکارەکانی ئاسما تێکڵاوێکن لە ھۆکارە بۆماوەییەکان و ژینگەیی بەڵام ھێشتاکە بە تەواوی ھۆکارەکانی نەناسراوە. ئەم دوو فەکتۆرە چۆنیەتی و تەوژمی نەخۆشییەکە و ھەروەھا چۆنیەتی وەڵامدانەوەی بە دەرمانەکان ئاشکرا دەکات. ھۆکارە ژینگەییەکان بریتین لە پیسبوونی ھەوای ژینگە و بەرکەوتن بە ھەندێک ماددەی ھەستیار لە ژینگە وەک گژوگیا بۆنموونە ھەڵاڵە. دەستپێکردنی ئەم نەخۆشییە پێش تەمەنی ١٢ ساڵی زیاتر ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ھۆکاری بۆ ماوەیی، لە کاتێکدا دەستپێکردنی ئەم نەخۆشییە پاش تەمەنی ١٢ ساڵی ھۆکارەکی زیاتر دەگەرێتەوە بۆ ھۆکاری ژینگەیی.

ھۆکارە ژینگەیییەکان

ئەو ھۆکارە ژینگەییانەی کە دەبێتە ھۆی گەشەکردنی و زۆر دووبارەبوونەوەی نیشانەکان بریتین لە بەرکەوتن بەماددەی ھەستیاری وەک تۆز و خۆڵ، فەروو و پێستی ئاژەڵ، کەڕوو، دەنکە ھەڵاڵە. وە ھەندەک ھۆکاری ژینگەیی تر پیسبوونی کەش و ھەوای ژینگە کە ھۆکارێکی گرینگی ترە، خراپی چۆنێتیی ھەوای ژینگە بە ھۆی پیسبوونی ژینگە بە دووکەڵی پیسی ئۆتۆمبێل و کارگەکان و بەرزی چینی ئۆزۆن. ھەمووی ھۆکارێکە بۆ گەشەکردنی و خراپتر بوونی نیشانەکانی نەخۆشیی ئاسما. ئافرەتانی جگەرەکێش لە کاتی دووگیانیدا وە پاش منداڵبوون زیاتر ئەگەری تووشبوونیان ھەیە بە نیشانەکانی نەخۆشیی ئاسم.

ھۆکارە بۆماوەیییەکان

ھەبوونی ئاسما لە مێژووی ڕەچەڵەکی خێزانی ڕۆڵێکی گرینگی ھەیە تووشبوون بە نەخۆشیی ئاسما. لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٠٥، ٢٥ چین دیاری کران کە پەیوەندیان ھەیە بە نەخۆشیی تەنگەنەفەسی لە چەند دانیشتەوانێکی جۆراوجۆر، ئەو چینانە بریتین لە: ADAM33 ،IL4R ,LTC4S ,SPINK5 ،CTLA-4 ،IL10 ،GSTM1 زۆربەی ئەو چینانە پەیوەندییان ھەیە بە سیستمی بەرگریی لەش و ھاندانی لەش بۆ ھەوکردن حاڵەتە پزیشکییەکان کە دەبنە ھۆی نەخۆشی ئاسم.

یەکێک کە گرینگترین حاڵەتە پزیشکییەکان کە دەبێتە ھۆی ڕەبوو ھەبوونی ئینگزیمە (لەھەوکردنی بینین) یان گرانەتا. قەڵەوی یەکێکی ترە لە ھۆکارەکانی نەخۆشی ئاسم کە لە ساڵانی داھاتوودا ھەردوو حاڵەتی قەڵەوی و تەنگەنەفەسی ڕووی لە زیادبوون کردووە. ئەوھۆکارانەی کە ڕۆڵیان ھەیە بریتییە لە کەمبوونەوەی فرمانی کۆئەندامی ھەناسە بە ھۆی کۆبوونەوەی بڕێکی زۆر چەوری لە لەش و ئەو ڕاستییەی کەوا دەڵێ شانە ئەدیپۆس چەوری ڕۆڵی ھەیە لە ھاندانی لەش بۆ باری ھەوکردن. گرووپی دەرمانی (بێتا بلۆکەر (وەک) پرۆ پرانۆلۆل) دەبێتە ھۆی سەرھەڵدانی نیشانەکانی ئاسم لەو کەسانەی ھەستیارن پێی. ھەندێک گرووپی دەرمانی تر کە دەبنە ھۆی خراپتر کردنی نیشانەکان کە بریتین لە: (NSAID) ,(Aspirin) ,(Angiotensin converting enzyme inhibitor)

دەرمان

ھەتاکوو ئێستا ھیچ دەرمانێک بۆ دەوا کردنی ئاسما کە بتوانێت بە تەواوی نەخۆشییەکە چارەسەر بکات نەدۆزراوەتەوە بەڵام چەندین دەرمان لە بەر دەست دایە کە ژیان کەسی تووشبوو بە ئاسما زۆر باشتر دەکەن. یەکەم دەرمانی ئاسم، دووری کردن لە ئەو شتانەیە کە دەبنە ھۆی ڕوودانی حاڵەتی خنکانی ئاسما بۆ وێنە گەردەی گوڵ یان تۆز. دەرمانێکی دیکە ھەندێک دوان کە دەبنە ھۆی بۆس کردنی بۆریچەی ھەوا وەکوو: «سەلبۆتامۆل» و «سالمێترۆل» ھەندێک دەرمانی دیکەش ھەن کە دەتوانن یارمەتی حاڵەتی سییەکان بدەن بۆ باستر بوون.

پاتۆفیزۆلوژی

ئاسما سەرھەڵ دەدات لە ھەوکردنی درێژنابەنی ڕێڕەوی کۆئەندامی ھەناسە بەتایبەتی بۆڕی و بۆڕیچکەکانی ھەوا کە ئەمەش دەبێتە ھۆی زیاد گرشبوونی لووسە ماسوولکەکانی دەور و پشتی بۆڕیی ھەوا کە ھەموو ئەوانەش دەبێتە ھۆی تەسک بوونەوەی بۆڕی ھەوا و سەرھەڵدانی نیشانەکانی ئاسم.

پشکنین و ناسینەوەی نەخۆشییەکە

ناسینەوەی نەخۆشیی ئاسما زیاتر پشت دەبەستێت بە ھەبوونی نیشانەکانی پژمین، کۆکین، گرانی ھەناسەدان و خراپبوونی نیشانەکان لە کاتی وەرزش، ھەوکردنی ڤایرۆس، بەرکەوتن بە ماددەی ھەستیاری ژینگە و پیسی ھەوای ژینگە.

ھەناسەپێوان

باشترین و تاکە پشکنین بۆ دڵنیابوونەوە لە ناسینەوەی نەخۆشییەکە ھەناسەپێوانە (بە ئینگلیزی: Spirometry)، کە بریتییە لە پێوانی نیسبەتی ھەناسە بەتایبەتی پێوانی قەبارە خێرایی ئەو ھەوایەی کە ھەڵدەمژین و دەیدەنەوە.

چارەسەرکردن

لەکاتێکدا نەخۆشیی ئاسما چارەسەری بنەبڕی نییە و دەکرێ نیشانەکانی زیاتر گەشە بکەن بۆیە باشترین چارەسەر بڕیتییە لە زانین لە ھۆکارەکانی نەخۆشییکە کەواتە (جگەرەکێشان، ئاژەڵ، ئەسپرین) و وازھێنان لێیان. ئەگەر دوورکەوتنەوە لە ھۆکارەکانی نەخۆشییەکە گران بووە وا باشترە نەخۆشەکە چارەسەری پزیشکی وەربگرێت کە پێیان دەڵێن (Bronchodilator)ەکان .

وەک دەرمانی سەلبوتەمول (ئینگلیزی: Salbutamol) ئەم دەرمانە دەبێتە ھۆی کپکردنی نیشانەکانی ئاسم، کاریگەرییەکەی بۆ ماوەیەکی کەم دەمێنێتەوە و نموونەیەکی تر بریتییە لە سالمێترۆل (Salmetrol/Fluticasone) کە یارمەتی کۆنتڕۆڵی درێژخایەنی نیشانەکان دەدات وە کاریگەرییەکەی بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە.

سەرچاوەکان

Tags:

ئاسما نیشانەکانیئاسما ھۆکارەکانئاسما دەرمانئاسما پاتۆفیزۆلوژیئاسما پشکنین و ناسینەوەی نەخۆشییەکەئاسما چارەسەرکردنئاسما سەرچاوەکانئاسمازمانی ئینگلیزیکۆئەندامی ھەناسەھەوکردنیۆنان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

سوپای ئازادی سووریاشامئایینی زەردەشتیشارستان سیروان١٩٨٥پیسبوونی ژینگەتەزووی کارەباییھیت لێجەرنووسینی بزماریکۆمۆنیزمعەلی وەردیبرنجقەزای شارباژێڕکاربۆنئەحمەد موختار جافقازی محەممەدمەککەکیو.ئی.دی.فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکینوێژی تەراویحخلە دەرزیجامی جیھانیی یانەکانی فیفازمانە ھیندی و ئەورووپییەکانڕۆژژمێری ئێرانیگردی سەیوانئاریانا گراندێیلەتیف ھەڵمەتڤایرۆسدیموکراسیئایداھۆدەنگدانئوروگوایجەیران (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)جەنگی جیھانیی دووەموەرزشھاوڕەگەزخوازیپەرلەمانی کوردستانژاپۆنکوردی (شاعیر)ئەفریقاھەوکردنی پەردەکانی مێشکمیر محەممەددەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستان - عێراقبەلۆچیی ڕۆژاوائیمپراتۆریەتیی بەریتانیبەکتریافلیپینئورشەلیمئینگلیزیپاراسایکۆلۆژیتیمساحخەلیفان، ھەولێرپەندی پێشینانشەڕی یەرمووکیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانئیبن عەرەبیمافی کارکردنگوڵمافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووریسویسلۆژیکشەنکار (ڕێزمان)سەردەشتسەفەوییەکانویکیمانیا١٩٨٨تۆپی دەستعومەر موختارزمانی گورجیپارتی کرێکارانی کوردستانفەڕەنساخالید کوڕی وەلید🡆 More