ئۆسکار کلۆد مۆنیە یان کلاود مۆنێت (بە فەڕەنسی: ؛ لە دایکبووی ١٤ی تشرینی دووەمی ١٨٤٠ - مردووی ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٢٦)، نیگارکێشێکی فەڕەنسی و دامەزرێنەری بزووتنەوەی نیگارکێشان بوو، کە وەک کلیلێک تەماشا دەکرێت لە پێشەنگی نوێخوازیدا، بە تایبەت لە ھەوڵەکانیدا بۆ نەخشاندنی سروشت بەو شێوەیەی کە ھەستی پێدەکرد.
لە ماوەی کارکردنی درێژخایەنیدا، بەردەوامترین و بەرھەمدارتریین فەلسەفەی نیگارکێشان بوو، کە جەختی لەسەر دەربڕینی تێڕوانینەکانی مرۆڤ لەبەردەم سروشتدا دەکردەوە.
مۆنێت، لە شاری لو ھاڤرە لە ویلایەتی نۆرماندی گەورە بووە، و ھەر لە تەمەنێکی بچووکەوە حەزی لە وێنەکێشان بووە لەنێو سروشت. دایکی(لویس جەستن ئۆبریی مۆنیە) پشتگیری لە حەزەکانی کلۆد مۆنیە دەکرد، بۆ بوون بە نیگارکێشێکی بەناوبانگ، بەڵام باوکی(کلۆد ئەدۆلف) لەبەر بیری کلتووریی دواکەوتوویی باوباپیرانی، کارەکانی مۆنیەی لا پەسەند نەبوو، و دەیویست پیشەیەک لە بواری بازرگانیدا ئەنجام بدات. مۆنیە، زۆر لە دایکی نزیک بوو، تا ئەوکاتەی دایکی لە کانوونی دووەمی ١٨٥٧ کۆچی دوایی کرد، لە کاتێکدا کە مۆنیە تەمەنی شانزدە ساڵان بوو.
دوای نەھامەتیەکانی مۆنیە، و کاتێک پێگەیشت، دەیویست ئازادانە گوند و لادێیەکانی فەڕەنسا بگەڕێت، بۆئەوەی کە شێوازێک بۆ نیگارکێشانی ھەمان دیمەن، چەند جارێک بکێشێتەوە، گۆڕانی ڕووناکی و تێپەڕبوونی وەرزەکان بکێشێت لە گوندەکاندا. لە ناسراوترین نموونە نیگارکێشییەکانیدا:
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کلۆد مۆنیە تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کلۆد مۆنیە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.