نیکۆڵ مەری کیدمەن (بە ئینگلیزی: Nicole Mary Kidman؛ لەدایکبووی ٢٠ی حوزەیرانی ١٩٦٧) خانمەکتەرێکی ئەمریکی-ئوسترالییە.
براوەی خەڵاتی ئۆسکارە و گۆرانیشی وتووە.
لەدایکبوون | نیکۆڵ مەری کیدمەن ٢٠ی حوزەیرانی ١٩٦٧ |
---|---|
نیشتەجێی | سیدنی ئوسترالیا ناشڤیڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان |
نەتەوە | ئوسترالی و ئەمریکی |
پیشە | خانمەئەکتەر و دەرھێنەر |
چالاکبوون | ١٩٨٣ تاکوو ئێستا |
ھاوسەر | تۆم کرووز (ھاوسەرگیری ١٩٩٠؛ جیابوونەوە ٢٠٠١) کەیس ئوربان (ھاوسەرگیری ٢٠٠٦) |
مناڵ(ەکان) | ٤ |
خزمەکان | ئەنتۆنیا کیدمەن (خوشک) |
وێبگە | وێبگەی فەرمی |
کیدمەن لە ساڵی ١٩٨٩ بە بەشداری لە فیلمی بێدەنگی گۆڕستانی ئاوازەی دەرکرد. کارنامەی ھونەریی خۆی لە دەیەی ٩٠ و وێڕای ھاوسەری پێشووی تۆم کرووز بەدەست ھێنا. ئەو بە بەشداری لە فیلمی بۆ ئەو مردن زۆر ڕێزی لێ گیرا و توانی چەند خەڵاتێکی وەکوو؛ گۆڵدن گڵۆب، خەڵاتی ئیمپایەر و ئەنجومەنی ڕەخنەگرانی لەندەن بەدەست بێنێ. دوای ئەمە بە دەرکەوتنی لە فیلمی چاوە تەواو داخراوەکان و خەڵکی تر و مولێن ڕوژ لایەنگرێکی زۆری بۆخۆی پەیدا کرد و سەرنجەکانی خستنە سەر خۆی.
نیکۆڵ لە ٢٠٠٢ بەھۆی نواندنی سەرنجڕاکێش لە فیلمی کاتژمێرەکان خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەری ژن، گۆڵدن گلۆب و بفتای بردەوە. کیدمەن لەم فیلمە دا ڕۆڵی ڤیرجینا وۆڵف ڕۆماننووسی ئینگلیزی دەربڕی کە کەسێک بوو تووشی نەخۆشی دەروونی ھاتبوو.
دوای ئەمە بە دەرکەوتن لە فیلم گەلێکی وەکوو کوێشتانی سارد و لەدایکبوون درێژەی بە سەرکەوتنەکانی دا و ئافەرینێکی زۆری وەرگرت.
لە ساڵی ٢٠١٠ بەھۆی ڕۆڵ و نواندنی باشی لە فیلمی ھێلانەی کەروێشک توانی دیسان نێوزەدی وەرگری خەڵاتی ئۆسکار بێت
باوکی نیکۆڵ ئیرلەندی و دایکیشی سکۆتلەندی بووم، کە ھەردووکیان لە ئوسترالیا لە دایک ببوون. بەڵام نیکۆل لە شاری ھۆنۆلولوی ویلایەتی ھاوایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دایک بوو و بۆیە ھەردوو ڕەگەزنامەی ئوسترالی و ئەمریکی ھەیە. باوکی، «ئەنتۆنی» زانای کیمی کلینیکاڵ و دایکی «جەنێڵ ئان» فێرکاری پەرەستاری بوو.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نیکۆڵ کیدمن تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article نیکۆڵ کیدمن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.